.....:-یوهوو ئافرەتی جوان تکایە شەوێکم پێ ببەخشە

خودایە هەموو شتێک دەبەخشم بۆ ئەوەی هەموو کات ئێنزۆ بەو شێوەیە ببینم ئەو زۆر کۆمیدیە !

ئێنزۆ:-باشە باشە بوەستە!دەیڵێم! بوەستە  نەفرەتی بهێڵە بێمە خوارەوە

دەستم لە بەرمیلەکە بەرداو جێگیرم کرد تاوەکو هاتە خوارەوە

دوای ئەو منیش ڕۆشتمە خوارەوە

لە بەرامبەر ئێنزۆ وەستام و قۆڵەکانم لێک ئاڵاند و بزەیەکی بە فیزم دروست کرد لەسەر ڕوخسارم

بێلا:-کەواتە قژ زەرد چاوەڕێین

ئێنزۆ:-باشە ،ئەوە...من..تۆ...بێلا باشترین....باشترین...گەمژەی جیهانە!

هەر لەگەڵ کۆتا قسەی بە خێرایی بەرەو ڕووم هات منیش چاوەکانم فراوان ببون و  هیچ کاتم بە فیڕۆ نەدا و بە خێرایی ڕام کرد

گەمژە دەبوو بزانم فێڵم لێ دەکەی

ئێنزۆ:-بوەستە!سوێند دەخۆم دەتکوژم

بێلا:-تۆ فێڵت لێ کردم ئەی دەبەنگ !

ئێنزۆ:-خودایە تۆ جنێو ئەدەی! بوەستە ئەگەر نا دەتکەم بە خواردنی دڕندەکانی دەریا

هەردووکمان بە خێرایی ڕاماندەکرد

خودایە من بگرێ دەمکوژێت! 

تکایە با ڕزگارم ببێ ! 

ئێنزۆ:-بوەستە ئەوکات دەبینی چی دەکەم مشکی بچوک!

زۆر دوور بووم لە ئەو بۆیە کەمێک هێواش بومەوە ڕوخسارم لە ئەو کرد و زمانم لێی دەرهێنا

ئێنزۆ:-سوێند دەخۆم  تۆ مردووی !

پێکەنیم و ڕوخسارم سوڕاند بەڵام سەرم زۆر بە خراپی بەر شتێکی ڕەق کەوت

....:-ئەوە چ نەفرەتیەکە!

بێلا:-ئاهـ نەفرەت سەرم !

بە توندی سەری خۆمم گرتبوو دۆزەخ ئەوە زۆر ڕەق بوو سوێند دەخۆم سەرم هەڵئاوساوە

....:-ئاگاداری قسەکانت بە خاتوون !

کاتێک تێبینیم کرد دەنگی کێیە خێرای سەری بڵند کرد و چاوەکانم فراوان بوون خودایە چ هەڵەیەکم کردوە کە بەوە سزام دەدەی ، بۆچی هەموو کات توشی ئەو کابرا شێتە دەبم





ئێنزۆ:-تۆم گرت ئەی مشکی بچوک!

کاتێک زانیم ئێنزۆ لە دوامەوە زۆر نزیکە بەبێ بیر کردنەوە خێرا خۆم خستە پشتی ئەو کابرا شێتەوە !

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now