باڵۆنەکان

704 138 158
                                    

گشت تاقمەکە هاواری بێزاریان کرد و چاویان لە کاپتنەکەیان سوڕاند

فیلامینیۆ:-ئێنزۆ ئایا کاڕ شێت بووە ئێمە هەستمان پێی نەکردوە ؟

فابیۆ:-دەزانی پیاو هەمان ڕای تۆم هەیە سوێند دەخۆم ، پێویستی بە دکتۆرێکی باشە

هەموومان پێکەنین بە قسەکانی ئەوان

ئێنزۆ:-دەی بۆناڤێنتۆ پیرە پیاو ئێمە خێزانێکین !ئایا خێزانەکان یەکتر جێدەهێڵن؟ مەبەستم لەو کاتەوەی ئێمە لە دایک بووین یەکتریمان ناسیوە ئێستاش وا بیر دەکەیەوە کە دەڕۆین وەک ترسنۆکێک؟ هەڵەی شێتە!

خودایە !قژ زەرد تۆ وات کرد بەو قسانە دڵم ئاو بخواتەوە خودایە زۆر دەمویست یەکێک پێی بڵێ پیرە پیاو و شێت تکایە بێئابڕوەکەش زیاد بکە

کاڕمێلۆ:-کوڕینەسەلامەت بن !وە خاتوون فیلیپس تکایە تۆش بیرێکی لێ بکەرەوە ئەو پێشنیارە بۆ تۆشە

ئێنزۆ:-ئەگەر تەنانەت بشیەوێ من ڕێگەی پێ نادەم خودایە بچێتەوە لای ئەو پیرەژنە شێتەی ئامۆژنی؟ نەخێر سوپاس بۆ ئەو پێشنیارە بێ کەڵکە 

خەندەیەکم کرد بۆ شێتی ئەو قژ زەردە و سەیری کردم و چاوێکی داگرت لێم خودایە ئەو پیرە پیاوە ڕاستی ووت ئێنزۆ لادەرێکە

کاڕمێلۆ:-کەواتە بەڕێزان  تکایە بۆ سەر کارەکانتان و بە هیوای بەختێکی باش

هەموو پیاوەکان تێکڕا هاواری دڵ خۆشیان کرد و چەپڵەیان لێ دەدا و لە شوێنی خۆیان هەڵسانەوە و هێواشی هێواشی دوور کەوتنەوە

بێلا:-باشە ئەوانە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بۆچی دڵ خۆشن؟

بە چرپەوە بە ئێنزۆم ووت

ئێنزۆ:- بچکۆڵ ئێمە دەڕۆین بۆ گەشت ،بەڵام گەشتێکی ترسناک

لە کۆتای قسەکەی چاوێکی لێ داگرتم منیش بە کەمی پێکەنیم و چاوەکانم لێی هەڵگەڕاندەوە

ئێنزۆ:-خودایە تۆ بە دوو کاتژمێر وەک ئێمەت لێهاتوە

هەردووکمان دەستمان بە پێکەنین کرد تاوەکو دەنگێک وای کرد بوەستین

دەی بێگومان دەنگی کێدەبێ جگە لە بێئاڕوو

کاڕمێلۆ:-کەواتە ئێنزۆ تۆ ناچی بۆ کارەکەت ؟

ئێنزۆ:-بۆچی نەچم دەڕۆم

لە شوێنی خۆی هەڵساوەو قۆڵی منی گرت خودایە ئەو سوێندی خواردوە واز لە قۆڵە داماوەکەی من نەهێنێت

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now