کاڕمێلۆ:-هەڵسەوە

سەرم بڵند کرد بۆ بینینی ئەو بۆچی هەڵسم؟ بۆ کوێم دەبا بەڵام بەڕاستی بەباشی نازانم لەگەڵ ئەو کابرایە گفتوگۆ بکەم کابرای شێت هیوادار بووم پیرە پیاوێک بووبا

بە هێواشی هەڵسامەوە و ئەو لە پێشمەوە دەڕۆشت سەر کەشتیەکە زۆر تاریکە خودایە کە ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکە

چاوەکانم خەریک بوو دەربپەڕن ئایا ئەوە کەشتیەکی ڕاستیە؟ بۆچی هەرگیز باس لە گەورەییو شاهانەیی ئەم کەشتیە نەکراوە!من سەیری کەشتیەکی هەڵەم کردبوو کاتێک دەمویست ڕابکەم نەمدەزانی ئەوەیانە

کاڕمێلۆ:-ئایا هەر دەوەستیت ؟

بێلا:-ببورە تەنها

کاڕمێلۆ:-سەرسام ببوی؟

بێلا:-بەڵێ

بۆچی سەری دەلەقێنێ بەبێ هیوایی؟ وەک ئەوە وایە من گەمژەیەک بم

دەستی بە ڕۆشتن کردەوە بە هێواشی چاوەکانم کەشتیەکەی دەپشکنی سەر کەشتیەکە پڕی بوو لە تەقەمەنی و شمشێر و چەقۆکان بە پەتەوە هەڵواسرابوون و دەنگی بەریەککەوتنیان کەشەکەیان بۆمن ترسناکتر دەکرد

پەیکەرێکی زۆر گەورەو جوان لەپێشەوەی کەشتیەکە هەبوو کە ئافرەتێک بوو وە جۆرە گیانلەبەرێک کە تێکەڵی ئەژدیهاو مار بوو خۆی لە لاشەی ئافرەتەکە ئاڵاندبوو

ژووری ئەو پیاوە شێتە لەسەرەوەی کەشتیەکە بوو لەگەڵ دوو ژووری تر بەڵام کە بە قادرمەکان بەرەو خوارەوە ڕۆشتین زانیم کە من کچێکی دوونیا نەدیتەم !

خودایە ئێرە کۆشکێکە! هۆڵێکی زۆر ڕازاوە لە خوارەوە هەبوو گشت شوێنەکە ڕووناک بوو بەهۆی چراکانەوە

وە دیوارەکان لە دار دروست کرابوون تابلۆی زۆر جوان و ئەفسانەی و گەورە بە دیوارەکانەوە هەڵواسرابوون

وە لە ناوەڕاست بە درێژایی هۆڵەکە مێزێک دانرابوو کە بە تەواوی ڕەنگی زێڕی بوو وە نەخشێنرابوو بە زیو وا بیر دەکەمەوە شوێنی نزیکەی سەد پیاو هەبێ لێرە بەڕاستی ئەقڵم وەریناگرێ کەشتیەکی لەو جۆرە بوونی هەیە!

وە بە لای ڕاستدا ڕۆشتین پاشان دووبارە قادرمەکان!ئای خوایە ماندوو بووم! بەبێ قسە کردن دەڕۆشتین ئەوە سەیرە کە ئەو تۆزێک بە ئاسانی ڕازی بوو


سەیری پشتیم کرد دیمەنێکی زۆر جوانە خودایە! ئەو بە پێی پێویست باڵا بەرزە وە شانەکانی زۆر بە هێز دەردەکەون لەنێو قژە ڕەشەکەیدا دەتوانم تێبینی هەنێک تاڵی سپی بکەم


''Running to The Sea''Where stories live. Discover now