༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
دایکم هاتە ژوورەکەم تەنانەت بێ لەدەرگا دانیش!
"میرا هاوڕێکەت هاتوە"
"هاوڕێ؟"
"بەڵێ کوڕێکی باڵابەرز وگەنجە"
نەکا یۆنجوون بێت؟
مۆبایلەکەم هەڵدا و ڕام کردە خوارەوە
کەسێکم بینی لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو
هەستی بە بوونم کرد و سەیری کردم
"یۆنجوونـا~"
"سڵاو~ کاتەکە درەنگ دەبێت بڕۆ خۆت ئامادە بکە"
"پێم وتی کە نایەم هەم… کەی هاتیتە ئێرە؟"
"لەو کاتەی نامەم بۆ ناردی"
"یاھ~ تۆ بڕۆ من نایەم"
"تکایە میرا تەنھا ئەمشەو… کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین"
"یۆنجوون!"
"میرا!"
ئەمە چییە توخوا؟
چەند کەللـە ڕەقە!
ئێستا چی بکەم؟
حەزم بە بونی هەیە لەگەڵم بەڵام حەز بە شوێنی قەرەباڵغ ناکەم!
باشە با شتێکی نوێ تاقی بکەینەوە
"باشە"
"زۆر سوپاس میرا~"
"کەمێک بوەستە جلەکانم دەگۆڕم و دێمەوە"
"چاوەڕێم"
چوومەوە ژوورەکەم و کانتۆرەکەم کردەوە
جلێکی شیاو…عەزیەکی سوورم کەوتە بەرچاو
لەگەڵ هەندێ نەخشی ڕەش لەسەر قۆڵەکانی و ملیشی بە شێوەی چوارگۆشە بوو
درێژیەکەی تا سەر ئەژنۆم بوو
گونجاوە
جلەکانم گۆڕی و پێڵاوێکی سپی فلاتم کردە پێم
تا ئێستا ماکیاژم نەکردوە بەڵام…
مەسکارەیەک و سوراوێکم بەکار هێنا
قژم ئوتوو کرد و کەمێک ڕێکم خست
YOU ARE READING
Last Breathe | Yeonjun ✓
Romanceبەهەرحاڵ، هەمیشە تەنھایت و تەنھایت و تەنھایت؛ تەنھایی وردت دەکات و دەتخوات... دەستپێکردن: ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ تەواوکراوە: ١١ی ئەیـلولی ٢٠٢٢ وەرزی دووەم بەناوی Another Chance لە ئەکاونـتەکەم بەردەستە ~~ 11 in #iraq 1 in #kurdishblink 8 in #kurdishexol 5...