𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 12 - 𝐇𝐨𝐩𝐞 & 𝐡𝐨𝐩𝐞𝐥𝐞𝐬𝐬

458 120 25
                                    










༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺









بە نزیکەیی خۆر ئاوا ببوو

ئاسمان ڕەنگی پرتەقاڵی پۆشیبوو

شەقامەکان جمەیان دەهات لە قەرەباڵغی

کاتی ئێمەش بوو بگەڕێینەوە

"میرا چی دەڵێی نانی ئێوارە بەیەکەوە بخۆین؟"

واو

نانخواردن؟

جا دەتوانم بەرامبەر ئەو قۆزیەت خواردن بخۆم؟

نامەوێ ئەو هەلە لەدەست بدەم

بەڵام پێویستە کەمێک خۆم گران ڕاگرم

نابێت بۆ هەموو شتێکی ئەو بڵێ 'ئا بێگومان بەڵێ'

گەمژانەیە!!

"ببورە بەڵام دەبێت بگەڕێمەوە ماڵەوە، خێزانەکەم چاوەڕێمن"

تھ

خێزان؟

تەنها لەو کاتەی زانیویانە نەخۆشم دەستیان کردوە بە گرنگی پێدانم!

"کەوایە با بۆ جارێ داهاتوو بێت"

"بێگومان"

ئەگەر نەمردم تا ئەو کاتە

"باشە… دەتەوێ بتگەڕێنمەوە؟"

"نەخێر~ ڕێگاکەم کورتە"

"هەرچیەک تۆ بتەوێت… ماڵاوا"

"ماڵاوا یۆنجوون'شی"

دەستم بە مانای خواحافیزی ڕاوەشاند

ڕووم سوڕاند و بە ئاڕاستەی پێچەوانەی ئەو ڕۆیشتم

بەڕاستی…

لە ناخی دڵمەوە حەز بە بوونم دەکەم لەگەڵی

بەڵام نابێت هیوا بە خۆم بدەم

لەهەر ساتێکدا بؽت دەمرم

کەس نازانێت چیم بەسەر دێت

لە کۆتاییدا…

هەموو شتەکان کاتین و

تەواو دەبن!

ناکرێت بۆ چەند شتێکی بێ مانا
زۆر و بە خێرایی دڵخۆشبم!

هەرچیەک بێت بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنمەوە!

بەڵام هێشتا

لەناخی دڵمەوە ئەمەوێ موعجیزەیەک ڕوبدات

چاک ببمەوە

خێزانەکەم گرنگیم پێ بدەن… بە ڕاستی!

یۆنجوون هەمان هەستی بۆم هەبێت

تکایە!

دەمەوێ ئەوانە ڕوو بدەن

ڕەنگە زۆر مایەی بەزەیی بم بەڵام بەڕاستمە

لە هەموو چرکەیەک چاوەڕێی ئەوەم!

هەموو شتێک باش ببێتەوە!

بتوانم زەردەخەنەیەک بکەم لەدڵەوە بێت

چیتر ماسکە ساختەکەم نەپۆشم

بوەستم لە گوتنی 'من باشم'

لەکاتێکدا وێرانم!

وە….

کەسێک گوێم بۆ بگرێت

لێم تێبگات

لە ئازارەکانم کەم بکاتەوە

بەڵام نا~

ئەمە ژیانی واقیعی منە

زۆر بێ بەزەییە!

زۆر~

"من تەنھا لەو جیھانە
تەنھایە گیرم خواردوە"








'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

کتێبەکەم ڕیزبەندی ١٢ی گرت لە هاشتاگی Iraq

سانکیوووو 😭💖

Last Breathe | Yeonjun ✓Where stories live. Discover now