𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 8 - 𝐓𝐮𝐦𝐨𝐮𝐫

403 109 43
                                    





༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺






دوێنی کە لەخەو هەڵسام

ئازارەکەی گەدەم لە خەونێکەوە بوو بە ڕاستی

وە ئەمڕۆ باوکم منی هێنا بۆلای پزیشک

پشکنینەکانم کردووە

وە دەربارەی سەرسوڕانەکەم و خوێنبەربوونەکەی لوتم و تامی ناخۆشی ئەو خواردنانەی دەیانخۆم…

هەموویم باس کرد

چاوەڕێی پزیشکەکە بووین قسە بکات

نائومێدیم لەچاوی بینی

بۆچی؟

دەبێت شتێکی خراپم هەبێت؟

"بەڕێز کیم…"

بانگی باوکمی کرد

"بەڵێ"

"بەداخەوە ئەمە ئەڵێم … کچەکەت توشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە!"

چی؟

مـ-ـمـن؟

نەخۆشی شێرپەنجە؟

"باسی چی دەکەیت دکتۆر؟ "

"ببورە بەڵام ناچارین قبوڵی بکەن، نەخۆشیەکەی مەترسیدارە بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە قۆناغی مەترسی"

"پـ-ێویستە چی بکەین؟ هەرچی زووە با چارەسەر وەربگرێت"

"ئێمە هەوڵی خۆمانی لەگەڵ دەدەین… پێویستە لەمەو بەدواوە بەباشی ئاگاداری خۆیبێت و ئەو کارانە بکات کە من پێی دەڵێم… دەکرێ ببێتە دەرئاسایەک بۆ ڕزگاربوون"

دەبێت چی بکەم؟

چۆن هەستەکانم لێک بدەمەوە؟

شۆک!؟

ترساو!؟

بێ هیوا !؟

داماو!؟

دڵتەنگی!؟

مردن؟

هەر بەڕاستی من دەمرم؟

نەخۆشیەکەم ئەوەندە خراپە؟

من چیتر نامێنم…

ئەمجارە بە تەواوی لە یادەوەری کەسەکان دەسڕێمەوە

ئیتر بەڕاستی بوونم نابێت

چی بکەم؟

بە ڕادەیەکی زۆر دەترسم

ئایا چارەنوسم وا نوسراوە کە ئاوا بژیم؟

بە بێکەسی و تەنیایی؟

گریان و پەشیمانی؟

بیرکردنەوە و خۆ-خواردنەوەم؟

تۆزقاڵێک هیوا لەدڵم مابوو بەڵام نەما

دەبوو زوو بزانم

"دووبارە تەنیا دەبمەوە"






'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´
پاڕتی ڕابردوو تەنھا خەوێکی ناخۆش بوو

Last Breathe | CYJ ✓Where stories live. Discover now