~Chapter23~

106 25 61
                                    



Hey:)!!



Don't miss vote after reading Please!




'Good reading'



❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎




ماوەیەک تێپەڕی و تاقیکردنەوەی کۆتایی دەستی پێکردوو ئەوەش واتە یەکەم ساڵی زانکۆم بەرەو تەواو بوون ئەڕوات .. ئەو ساڵەی زۆر شتم بەسەر هات هەروەها دڵخۆش بووم تیایدا .. هەروەها هەندێک کەسیشم ناسی وەک جۆنگکووک .. ئێڤا .. بینینەوەی تای .. گەڕانەوەی جیمین .. ژیانێکی باشتر .. دڵخۆش تر لە ڕابردوو .. نازانم چۆن باسی بکەم ..

"کارینااا با بڕۆینە ژوورەوە تاقیکردنەوە دەست پێ ئەکا"
ئێڤا وتی کاتێک وەستابووین بۆ زەنگی تاقیکردنەوە

لە دوا چرکە جۆنگکووک هات چونکە دوا کەوتبوو

"لەکوێی تۆ گەمژە"
وتم کاتێک گەیشتە لامان

"ببوورن .. چۆنی ئێڤۆ'م"
جۆنگکووک وتی و ماچێکی ڕوومەتی ئێڤای کرد

"سڵاو .. با بڕۆین"
ئێڤا وتی و ڕۆیشتینە ژوورەوە

هەریەک لە شوێنی خۆی دانیشت

"سڵاو لە هەمووتان بەهیوای بەختێکی باش"
سەرم بەرز کردەوە دوای تەواو بوون لە قسەکردن .. ئەویش تای بوو .. ئایا ئەو چاودێریکەری ئێرەیە؟
بەهەرحاڵ نامەوێ خۆم بشڵەژێنم

...


کەمێک تێپەڕیوە دوای دەست پێکردنی تاقیکردنەوە ..

"چۆنی تاقانەکەم"
لەناکاو گوێم لە دەنگی تای بوو لە نزیکم .. بەخێرایی ڕووم کردە ئەو

"تای تکایە دوور بکەوە ئەگەر کەسێک گوێی لێبوو؟"
بەخێرایی وتم

"باشە تەنیا پرسیارم کرد .. ڕۆیشتم"
وتی و ڕۆیشت .. ئایا تووڕەم کرد؟

سەرم ڕاوەشاند تا لەو بیر کردنەوانە بێمە دەرەوە و دەستم کردەوە بە وەڵام دانەوە


...


"واهـ ئێستا بەڕاستی برسیمە"
ئێڤا وتی دوای هاتنە دەرەوەمان

"شوێنێکی نایاب .. خوانێکی شاهانە .. ئاسوودەیی .. با بڕۆین"
جۆنگکووک وتی و دەستی کردە ملی ئێڤا

"خۆشەویستە شاهانەکەم هەمیشە بیرۆکەی هەیە"
ئێڤا وتی

"سووپاس خانمەکەم"
جۆنگکووک وتی

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now