𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 3 - 𝐂𝐫𝐮𝐬𝐡

588 128 72
                                    








༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺







بێزاربووم لەوەی تەواوی پشووەکان وەکو گەمژەیەک لەسەر مێزەکەم پاڵکەوم، دووبارە بێزارکەر بوو

هەربۆیە پۆلەکەم جێھێشت و لە یەکێک لە پەنجەرەکانی ڕێڕەوەکە سەیری گۆڕەپانەکەم دەکرد

قوتابیەکان…

چەند دڵخۆش دەردەکەون

هەموویان لەگەڵ هاوڕێکانیانن

کاتەکانیان بەسەر دەبەن

وە منیش لێرە…

ئیرەییان پێ نابەم بەڵام هێشتا حەزم دەکرد
هاوڕێیەکم هەبێت

هەرچیەک بێت

سەیری کۆتایی ڕێڕەوەکەم کرد کە هێندە لێمەوە دوور نەبوو

کەسێکی ناسراوم بینی

کڕەشەکەم!!

ئای خوایە!!

ئەمە لەناکاو بوو

هەستم بە جەستەم کرد گڕی گرت!

دڵم لێدانەکان ناڕێک بوون!

مشتی دەستمم توند کرد لە شڵەژاویا

سەرنجم خستەوە سەر گۆڕەپانەکە

بەڵام دڵ و مێشک و هەستەکانم لای ئەو بوون

ئەمە حاڵی من هەر کاتێک ئەو دەبینم

بۆچی دەبێت هێندە قۆز بێت؟

نازانم ئەگەر هیچ سەرنجی لەسەر من بووبێت بەڵام کاتێک نزیک بۆوە ڕۆیشتنەکەی هێواش کردەوە

وە وەستا لای من!!

پێم وابێت ئێستە جەڵدەی دڵ لێم دەدات

"سڵاو~"

بە خێرایی سەیرم کرد

لەگەڵ منی بوو؟

ئەمە یەکەمجارە قسە لەگەڵ مندا بکات

هەموو کات قوتابیەکی زۆری لەدەورە و هاوڕێی زۆری هەبووە

ئیتر چۆن تێبینی من بکات؟

"ئـ-سـڵاو"

باشە…؟

گەمژانە دیاربوو بەڵام بەڕاستی کاریگەری لەسەرم هەیە!

"تۆ کیم میرا'یت؟"

خوایە!!

تەنانەت ناویشم دەزانێت؟

وهاو

هەناسە بدەم میرا!

ئاماژەی ئەرێم پێدا

دەبێت چەند مایەی بەزەیی دیاربم!؟

"من چۆی یۆنجوون'م… هەفتەی پێشوو کە چووم بۆ کتێبخانە ئەم کتێبەم هەڵگرت " ئێستا تێبینی کتێبەکەم کرد کە هەڵیگرتبوو "کارمەندەکە وتی کەسێکی تر دەیەوێت بیبات بەڵام من بێ بیرکردنەوە بردم… ببورە ئەگەر لە چاوەڕوانیم هێشتیبەوە"

کتێبەکەم لێ وەرگرت، ئای خوایە لەرزینی دەستم بە ئاشکرا دیارە!

"کێشە نییە ئێستا دەتوانم بیخوێنمەوە! سوپاس بۆ گەڕانەوەی"

باشترین هەوڵی خۆمم دا تاکو دەنگم بە باشی بێتە دەرەوە

"بەو شێوەیە… وا دیارە هەمان حەزمان هەیە، ئەوەم بەدڵە"

"کەوایە ئێستا خاڵێکی هاوبەشمان هەیە!"

"بەڵێ وایە"

گفتوگۆکە بەرەو بێدەنگی ڕۆیشت، ئەوە نائاسوودەکەر بوو بۆ ئەو، بۆ منیش… هەستێکی یەکجار خۆش بوو!

"پێویستە بڕۆم"

ئەوەم بەخێرایی ووت

نامەوێ وابیر بکاتەوە من پێیەوە دەنوسێم

تەنانەت ئەگەر زۆریشم بەدڵ بێت!

زەردەخەنەیەکی کرد

"هیوادارم دووبارە قسە بکەینەوە"

ئەوەی وت بەر لەوەی جێی بێڵم

لەناوەوە ئاهەنگم دەگێڕا

خودا دەزانێت ئێستا چەند کەیف خۆشم

هەست بە ژیانەوە دەکەم

سەیری دواوەم کرد تا بزانم ئەوی لێ ماوە

بەڵام ئەوەی بینیم تەزاندمی

لەگەڵ کچێک وەستابوو

قسەیان دەکرد و پێدەکەنین

ئەمجارە دڵخۆش دیار بوو

باشە…

"دووبارە گەڕاینەوە خاڵی سەرەتا
تۆ تەنھایت"







'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´
هەستەکی سەیرە بەکارهێنانی ناوی خۆو لە چیڕۆکەکانا 🥲
+یەک تۆز ئاکتیڤ بن






Last Breathe | CYJ ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora