بینی کەوا پاڵ کەوتوەو پشتی لەوە
؛تۆ دەزانی گەر بشتەوێ بمری رێگەت پێ نادەم ئێستەش بە ناچاری ھەڵسەو سەبرم تاقی مەکەوە

جوابی نەدامەوە ؛خۆت وا دەرمەخە خەوتوی
....

جەستەیم راکێشا تا لەسەر پشت پاڵ کەوێ
سەیریم کرد کە چۆن سور بۆتەوە وە قژو روخساری شێدارەو بەشێکی قژی بە روخساریەوە نوساوە

بە نیگەرانیەوە لێیم ڕوانی دەستم دا لەسەری
چاوەکانم فراوان بوبون

ئەو خەریکە دەسوتێ پلەی زۆر زۆر گەرمە ....
دو سێ جار بانگیم کردو ئەمجوڵاند بەڵام ئەو بێ ئاگایە

بە خێرایی ھاوارم کرد ؛تاییی.....
نارام لەباوەش کردو ھاتمە دەرەوە

ـــــــــــــــــــــــ
ئێمە ئێستا لە ژوری کوکین
پزیشکەکە خەریکی تیمار کردنی قاچیەتی ....

پزیشکەکە؛بەڕێزم پێشتر ئاگادارم کردنەوە نابێ برینەکەی ئاوی بەر کەوێ

ئێستا کە ئاوی بەر کەوتوە ئیلتھابی کردوە و داویەتی بە ھەمو لەشی گەر تاکەی کۆنتڕۆل نەکەن پێویستە بچێتە نەخۆشخانە
....
بەھیوای سەلامەتی ....
سەیری نارام کرد ؛ھۆپی دەتوانی جامێ ئاو و پەرۆیەکم بۆ بێنی تا تاکەی دابەزێنم ....

ھۆپی؛باشە ئێستا....
ئەو ڕۆشت کوک نزیکی بویەوە ؛ئەو زۆر گەرمە ....
بە نیگەرانیەوە وتی ...

سەیریم کرد ؛دەتوانن بچنە دەرەوە بخەون کوک لە ژورەکەی من بخەوە ئەمشە .....

ئەوان ڕۆشتن دوای ئەوەی کە ھۆپی ئەوانەی وتم بۆی ھێنام

دانشتم وە قژیم کۆکردەوە
پەرۆکەم خستە سەری بە دیاریەوە بوم

تا بەیانی من بۆچی ئەمەی بۆ دەکەم ...؟!
سەیریم کرد ؛چەندە سەیرە کە تۆ وام لێدەکەی یارمەتیت بدەم بێ ویستی خۆم...

 { hello bitches  }mın yonge✔︎endNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ