ماری/چیبو چانیۆل ئەی کوا سوهۆو ئۆلیڤیا
چانیۆل/ئەوان ناگەڕێنەوە
ماری/بۆچی
چانیۆل هاواری کرد
چانیۆل/بەهۆی ئێوەوە
ماری/ه ها ئ ئێمە ئێمە زۆر پەشیمانین لەوە با بچین بۆلایان و بیان گەڕێنینەوە دەی چانیۆل
چانیۆل/نەخێر سوهۆ نایەوێ ئێوە چیتر نزیکی ئۆلیڤیا بکەونەوە
ماری/بەڵام
لای/لە پای چی تازە پەشیمانن دوای ئەوەی هەموتان پشتتان لێی کرد بەداخەوەم بۆ ئێوە دەی مارینا چەند پارچە جلێک بێنە ئێمەش دەڕۆین بۆلای ئەوان
چانیۆل/چێن سوهۆ داوایکرد منداڵەکان ببەی
چێن/باشە منیش ناگەڕێمەوە بەڵام باش بزانن ڤایۆلێت بەهۆی ئەوەی کردت باجەکەی دەدەیت زۆر بە سەختیش ئەوە باش بزانە

مارینا وە لای و چێن و منداڵەکان وە لۆراو کای و منداڵەکەیان لە کۆشک چونە دەرەوە چون بۆ نەخۆشخانە من چاوەکانم کردبویەوە

*
*
*
*

چێن/شیرینەکەم تۆ باشی
من/من باشم بەڵام بۆچی هەموتان هاتون بۆ ئێرە
کای/ناگەڕێینەوە کۆشک
من/ئێوەش بەڵام بۆچی
سوهۆ/بڕیار لای تۆیە دەتەوێ بگەڕێیتەوە ئەوێ

کەمێک بیرم کردەوە تاکو چاوەکانم پڕبون لە فرمێسک

من/ن نامەوێت
سوهۆ/باشە گیانی من تەواو ناگەڕێینەوە
لۆرا/ئەی ئێستا باشتریت وایە
من/بەڵێ باشم کە ئێوەشم بینی باشتربوم
لۆرا/ئێمە هەموکات لەگەڵتین تاکو مردن
من/سوپاس شیرینەکەی من
کای/دەی گیانەکەم تۆ دوگیانی دانیشە نابێت ئەوەندە بوەستیت
لۆرا/من باشم
کای/نا دەی دانیشە هەناسەکەم
من/کای ڕاستەکات لۆرا
لۆرا/باشە
من/سوهۆ منداڵەکان خەوتون
سوهۆ/بەڵێ گیانەکەم

دوای ماوەیەکی زۆر مانەوە لەوێ چوین بۆ ماڵەکەی پێشترمان کە لەگەڵ کچەکان تێیدا دەژیاین دوای وەرگرتنی خەڵاتی سوپاسگوزاری لەلایەن سەرۆکی وڵات بۆ ئەمڕۆ هەمومان ماندوبوین بۆیە چوین و پشوماندا
دوای پشودان جەستەم زۆر بە ئازاربو بۆیە هەستام و چوم بۆ ژورەکەی سالی کەمێک سەخت بو تاکو چوم و لەسەر بێدەکەی دانیشتم و هەرزو فرمێسکەکانم ئامادەبون بۆ کەوتن

من/سالی زۆرت بیردەکەم زۆر بۆ منت جێهێشت ئەی نازانی من دوای تۆ چیم بەسەرهاتوە سالی تۆ هێزی من بویت تۆ پشتی من بویت سالی سەیرکە بە نەبونی تۆ هەمو شتێک شێواوە چێن زۆر بیرت دەکات سالی ئەی تۆ نەتوت تاکو مردن لەلات دەمێنمەوە ئەی بۆچی ڕۆشتیت و جێت هێشتم سالی من زۆر خراپم نەمتوانی بتپارێزم سالی 😭سەیرکە هەموان پشتیان لێم کرد ڤایۆلێت ئەوەی کە ئامادەبوم بمرم لە پێناویدا وە ماری جگە لە ماریناو لۆرا سالی دەمەوێت بێم بۆلات

ئەلبومی وێنەکانیم دەرهێناو سەیری وێنەکانیم دەکرد وە لەگەڵ بینینی وێنەکانیدا فرمێسکەکان دەکەوتن کەمێک گەدەم تێکچو بۆیە خۆم گەیاندە دەستشۆرەکە بەخێرایی

سوهۆ/هاوڕێیان ئۆلیڤیا نادۆزمەوە نەتانبینیوە
لۆرا/بینیم چوە ژورەکەی سالی
سوهۆ/ئێ یاااا ئەو خۆی حاڵی خراپەو ئێستاش لەوێ خوا دەزانێت چەند گریاوە
چێن/من دەچم بۆلای ژورەکەی سالی لە کوێیە
مارینا/وەرە من نیشانت دەدەم

چێن
دوای چون بۆ ژورەکەی سالی سەیرم کرد ئۆلیڤیا لەوێنیە بانگیم کرد تاکو گوێم لە دەنگی کۆکە بو لە دەستشۆری ژورەکە چوم و لە دەرگاکەم دا تاکو کردیەوەو هاتە دەرەوە

چێن/ئۆلیڤیا چیتە بۆچی بەوشێوەیەی
من/هیچ نەبو تەنها کەمێک گەدەم تێکچو
چێن/ترسام شتێکی مەترسیداربێت
من/نا هیچی وانیە چێن ئەگەر حەزدەکەیت لەمەودوا لێرە بمێنەوە لە ژورەکەی سالی
چێن/منیش ئەوەم دەوێت
من/باشە کەواتە من دەچمەوە ژورەکەم

دوبارە گەدەم تێکچویەوە چوم بۆ دەستشۆرەکە

چێن/هێی سوهۆۆ وەرە بۆ ئێرە
سوهۆ/بەڵێ چیبوە
چێن/بۆ جاری دوەمە گەدەی تێکدەچێت من نازانم چیەتی
سوهۆ/هاا ئۆلیڤیا چیتە ئازیزم

دەمزانی کەوا چیە بەڵام لە ئێستادا وە لەو بارودۆخەدا
من/تۆ بۆچی لەم کاتەدا دروست بویت بچکۆل

)))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))))
یەڵە بتانبینم دەی

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}حيث تعيش القصص. اكتشف الآن