بەدەنگێکی گڕ وتی نزیک بۆوە لەکوک کوکیش یەکسەر گەڕایوە دواوە.

کوک: چیی نەخێر گەورەم من بەتەمای هیچ نیم.

بەترسەوە وتی.

تای: ئەی بۆ دەچیە دواوە و دەترسی دڵنیام شتێکت دزیوەو دەیشاریتوە دەی خێرا بیڵێ .

نزیک تر بۆوە.

کوک: نەخێر گەورەم سوێند دەخۆم هیچم نەدزیوە باوەڕ بکە.

تای گوێی بە قسەکانی نەداو بەخێرایی لێی نزیک بۆوەو قۆڵی گرت بە توندی کوک چاوەکانی فراوان بون و هەناسەی تۆند بوو هێواش هێواش چاوەکانی دادەخران تا لەهۆش خۆی چوو کەوتە باوەشی تای.

تای: هێی تۆ ئەوە چیبوو بۆ بورایوە کەسێک یارمەتی بێنێت.

بەهاوارەوە وتی جیمین و دایکو باوکی تای گوێیان لێبوو کە لەهۆڵەکە دانیشتبون خێرا رایان کرد لای تای خزمەتکارێکیش هەرکە هاتە ژورەوەو ئەمەی بینی رۆیشت تا پزیشک بێنێت لەسەر داوای تای.

خ.کیم: چیبوە کوڕم بۆ هاوار دەکەی.

هەموان هاتنە ژورەوەو.

جیمین: ئای خوایە تای ئەوە چیرویداوە کوک بۆچی بێهۆشە.

نزیک بۆوە لەکوک دەستی لەروخساری دەدا تا بەهۆش بێتەوە.

ب.کیم: کوڕم چی بوە.؟

تای:نازانم لەناکاو وای لێهات وام زانی خەریکی دزیە چونکە کە هاتمە ژورەوە زۆر شڵەژاو بوو پرسیارم کرد خەریکی چیە وتی خەریکی پاکردنەوەیە بەڵام زۆر ترساو دیار بوو وەک بڵێی کارێکی کردبێ منیش بەرەو ڕوی چومو قۆڵم گرت دوای ئەوە یەکسەر  بورایەوە.

رونی کردەوە.

جیمین: ئای خوایە تای ئەو وادیارە فۆبیایی هەیە بە نزیک بونەوە.

بە نیگەرانی وتی.

تای: چیی فۆبیا،؟

بە سەرسامی پرسی.

جیمین: بەڵێ.

خ.کیم: بانگی پزیشکتان کرد .؟

تای:بەڵێ دایکە.

دوای کەمێک پزیشک هاتوو پشکنینی بۆ کرد و وتی.

پ.ز: هیچ نیەتەنها بەهۆی ترسوە لەهۆش خۆی چوە واباشە کەمێ کارەکانی کەم بکاتوە چونکە بەرگریی جەستەییشی زۆر لاوازە .

~~✩خـــەیــاڵــەکــانــم ✩~~Where stories live. Discover now