-
لیندسای
ویستەکانی من سادە بوون بەڵام تێناگەم بۆ بەقورسی ھەوڵی بەدەست ھێنانیم ئەدا
لە کاتێکدا تەنھا دوو وشە بوون
"دڵخۆشی"
"تەنھای"بەدەست ھێنانی قورس بوو بۆم لەم ئاژاوەدا
ھەندێکجار بیر دەکەمەوە چۆن دەبێت
"دڵخۆشی"
"تەنھای"
بەیەکەوە بگوونجێن و وا لە کەسی بەرامبەر بکات ھەست
بە ئاسوودەی بکاتلە کاتێکدا ئەوانەی چواردەورم ھەمیشە ئەڵێن لە تەنھایدا ناتوانیت دڵخۆش و ئاسوودە بیت ھەمیشە دەبێت پێویستت بەیەکێک بێت بۆ ئەوەی دڵخۆشت بکات
ئەوان ئەڵێن ھەمیشە دەبێت "کەسێکت"ھەبێت بۆ ئەوەی وات لێبکات زەردەخەنە بکەیت
بەڵام ئەو کەسەی من ئەمەوێت
"خۆمم"بەڵام
بۆچی نا؟!بۆچی دەبێت نەتوانم خۆشەویستی و زەردەخەنە لە ناخی خۆمەوە ھەڵی نەقووڵێنم
وە دواتر وەک تەقینەوەیەک لە ناخمدا نەتەقێتەوە؟!بۆچی دەبێت خۆشەویستی و گرنگی پێدان لە کەسێکەوە وەرگرم؟!
بۆچی دەبێت ئەوە "کەسێک" بێت و
"خودی خۆم" نەبێت؟!-
-" لیندسای وەرە خوارەوە خواردن ئامادەیە"
گوێم لە دەنگی دایکم بوو کە بەھاوارەوە بانگی کردم"واھاتم"
بە دەنگی بەرز وتمکتێبەکەم کردە ژێر بالیفەکەم و ڕۆیشتمە خوارەوە
" ئایا لە خوێندنەوەم کردی؟"
دایکم وتی کاتێک قاپە زەیتوونەکەی لەسەر مێزەکە دانا"نەخێر کێشەنییە دواتر دەتوانم تەواوی بکەم"
وتم لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی مێزەکە دانیشتم" تۆ تەنھا کاتی خۆت بەفیڕۆ دەدەیت"
خوشکە گەورەکەم وتی کاتێک خەریکی نانخواردن بوو وە بێگوومان مۆبایلەی بەدەستەوە بوو
تێناگەم چۆن پەنجەکانی تووشی ئازار نابێت لەگەڵ نووسینی ئەو ھەموو مەسجە کە لەگەڵ ھاوڕێکانی ئاڵووگۆڕی ئەکات
"ھەروەھا تۆش کاتی خۆت بەفیڕۆ دەدەیت لەگەڵ ئەو
گەمژانەی نێوو مۆبایلەکەت"
ئەوەم وتم دەستم کرد بە نانخواردن لە کاتێکدا خوشکەکەم
بە گرژی سێری ئەکردم" لیندسای دوای نانی بەیانی بڕۆ بۆ مارکێت لیستی ئەو شتانەی ئەمانەوێت لەسەر مێزەکە دامناوە"
دایکم وتیوە منیش تەنھا سەرم بەبەڵێ جوڵاند
-
259
words
♡︎
![](https://img.wattpad.com/cover/278970472-288-k983919.jpg)
VOCÊ ESTÁ LENDO
||Maybe one day||
Romance- لەوانەیە ڕۆژێک دەستەکانم بیەوێت دەستی ئەو بگرن لەوانەیە ڕۆژێک چاوەکانم بیەوێت چرکەیەک بێ چاوانی ئەو نەبن لەوانەیە ڕۆژێک بمەوێت لەگەڵ ئەو دڵخۆش بم "لیندسای نیکۆڵس" "ئێدوارد ھۆڤەر" Cover/pinterest نووسەر~ ئێلۆیس Started- 4/4/2023 بـۆ مـاوەیـەک ڕاگ...