لەکاتی خەودا~

102 21 109
                                    

تکایە🥺کاردانەوەی خۆتان لە ڕیزەکانا جێبهێڵن بۆ ئەوانەشی کە ئەکاونتەکەیان تێک چوەو ناتوانن ڤۆت بکەن تەنها کۆمێنتەکانیان بەسە بۆ من🙌🏻خۆشم دەوێن وە خوێندنەوەیەکی خۆش قۆڵکەنە قاچما با وەک مردوو شۆرێکی تەبا چیرۆکەکە بخوێنینەوە😂👋🏻




"هەموو ئەوانەی لە ژیانمدا بینیبووم بەدوای هەلوو مەرجێکا ئەگەڕان تاکو خۆیان لە من دەرباز بکەن بە هۆکارێکی نادیار هەمیشە ویستوومە ڕوە خراپەکە پیشان بدەم !!هەر ئەوەش وای کرد کە هەموان لێم دوورەوە بکەون ئەوەی ڕاستی بێت من ڕقم لە مرۆڤەکان نیە تەنها هەست بە ئاسودەی دەکەم کە لێیانەوە دوورم"



Sun hee pov:

-ئاااااااه!


(هاوارێکم کرد لە بێزاریاا هیچ تاقەتم نیە تاقەتی قسەکردنیش باشە ئەوە چۆن کارێکە ئەسڵەن ئەبوایە من پارەم بدایەتە ئەو !چونکە فێم دەکا بەڵام ئەو فێرم دەکاو پارەشم دەداتێ گوایە دەیەوێ یارمەتیم بدا بگەمە خەونەکەم !تس وەک ئەوەی کە بزانێ خەونی من چیە و چی نیە دەی ئێستا لەماڵی جینام سەیرێکی جینام کرد لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتبوو دەمی کرابۆیەوە لەکاتێکا خەوتبوو دەنگی سەیر سەیری دروست ئەکرد ئیمشەو لێرە ئەبم باشە نزیکەی پێنج وێنەم کێشاوە بەڵام هەموویان بە ڕەنگی ڕەساسی کێشاومەو هیچ ڕەنگێکی ترم تێکەڵ نەکردوە !!شاتویەکم هەڵدایە ناو دەممەوە هەمووی بە نۆتێلا داپۆشراوە !هممممم تامی خۆشە !سێ ڕۆژ بەسەر ڕوداوەکەی ماڵی مین یۆنگا تێ پەڕیوە بەڕاستی ڕۆژێکی ناخۆش بوو هەموو شت تەڕ بوو تەنانەت خۆشم !بەڵام سپاس بۆ ئەو کە جلێکی خۆی پێم دا ئەوەی ڕاستی بێت نەخۆش کەوتبووم بۆیە ئەم دوو ڕۆژە لە ماڵەوە بووم وە بەیانی دەڕۆمەوەو جلەکانیشی بۆ دەبەمەوە چونکە بەڕاستی گران بەهایە !! هەناسەیەکم دایەوە و هەستام لەسەر مێزەکە!  ڕۆشتمە بان سەری جینا ئای خوایە جوانی ئەم کچە منی کوشتوە کەمێک لێی ڕامام بۆساتێک بیرم کردەوە کە من چەندەم خۆشدەوێ! دڵنیابە ئەزانم کە ئەتتەوێت لەگەڵ یونگ جەی دابیت هەروەها ئەوگەمژەیەش هەر ئەوەی دەوێ بەڵام دەی دیارە جارێ کاتی نیە هەروەها ئێوە دەترسن!! تس گەمژە تەنانەت نەشی وت کەوا هاوڕێکەم لێرەیە یەکسەر خەو ! شتێک هاتەوە بیرم ئای خوایە تۆ بڵێی هەر بەڕاست جینا خۆشەویستی هەبێت چونکە ئەو شەوە بەدەم خەوەوە وای دەوت ئایش نەخێر باوەڕناکەم وابێت !!چیەبێت ئەگەر قسەی لێ دەر بهێنم !! ڕۆشتمە تەنیشتیوە پاڵکەوتم دەسم دا لە ڕوخساری ئەبێت ئێستا ڕۆڵی خۆشەویستەکەی بگێڕم دەی پێموابێت ئەوە ئەوەندەش گران نیە !!بە هێمنی دەستەکانم لەسەر ڕومەتی خشاند گڵۆپەکان کوژاونەتەوە تەنها لامپە بچوکەکەی لای سیسەمەکەوە نەبێت ئەویش تەنها کەمێک ژورەکە ڕوناکدەکاتەوە!!

'ڕازی وێنە کێشەکەم'Where stories live. Discover now