دڕندە~

119 23 25
                                    


"هەموو شت هۆکاری هەیە تەنانەت ئەوەش کە زۆر قسە ئەکەم:) "


-تکایە تەواو ناتوانم لەوەنە زیاتر بخۆم!!


جینا؛هێی یونگ جەی تەواو ئەوەتا خۆی ئەڵێت ناخوات ئیتر بۆچی ئەوەنە زۆری لێ ئەکەییت!


(سەیرێکه یونگ جەیم کرد ،کەبەپەلە سەیری جینای کردوو لێوی باریکەوەکرد ئاه ئەم کوڕە کێشەی چیە)

یونگ جەی؛گەمژە !تەنها دڵنیابە هەقی ئەوەی کە کردت پێم ئەگەر سەدساڵی تریش بێت هەر تۆڵەت لێ ئەکەمەوە !!وە دڵنیابە ئەو کامێرایەش دەرەهێنم لە سندوقی پارێزگاری ئافرەتاندا!

-ئاه یونگ جەی ئەوەیان زۆر بێڕەوشتانە بوو!

(جینا کامێراکەی کردۆتە نێو جلی ژێرەوەی وەئەگەر ئێمە شتێکمان پێ بێت لەدژی یونگ جەی ئەوا !ئەو شتە ناشارینەوە لەنێو دۆڵاب یان چەکمەجەکان چونکە منو جیناش زۆر بەباشی دەزانین کە یونگ جەی هەموو کارێک ئەکاتو بەدەستی دێنێ بەڵام منو جینا یەکسەر ئەیخەینە نێو جلی ژێرەوەمان وە یونگ جەیش بەمە ئەڵێت 'سندووقی پارێزگاری ئافرەتان' وە هەرگیز ناتوانێ دەستی بۆ بەرێ!)


جینا؛ بەڕاستی زۆر گەمژەی هەرگیز ناتوانی تۆڵەم لێبکەیتەوە !چیە ئەڵێی من ناناسی!ئەگەر هەر کارێکیش بکەیت ئەوا خۆت پەشیمان ئەبیتەوە 'دەفتەرەکە'ئەوەم لەشوێنێکا داناوە دڵنیابە هەر هەڵەیەک بکەی پێشانی دایکتو باوکتی ئەدەم هەر بەڕاست تۆ لەو تەمەنە مندالیەدا زۆر بێتەربێت بویتە!


یونگ جەی؛ هەموو شتێک کۆتاییەکی هەیە خاتو جوجو!


(یونگ جەی ،زۆر توڕەیە بێگومان جینا ئەوی بینیبوو کاتێک کە یونگ جەی تەمەنی هەژدە ساڵ بوە دەفتەرێکی هەبوە کە پڕی بوە لە وێنەی سۆزانیەکان !ئەوە سەیرە وە ئەو کاتە براوەی سەرەکی هەمیشە یونگ جەی بوو بەڵام جینا دەفتەرەکەی دزیبوو وە هەڕەشەی لێدابوو کە پێشانی دایکمو باوکم دەدات بێگومان دایکی جیناش بینیبووی بۆیە یونگ جەیش بە ناچاری هەڕەشەکەی جینای قبووڵ کردوە وە ناتوانێ لە فرمانەکای جینا دەر بچێت هەر خۆی ئەوەنەی من براکەی خۆم بناسم جینای خۆش ئەوێت!)

-بەڕاست تائێستا ئەو دەفتەرەت ماوە جینا!

(جینا زەردەخەنەیەکی کردوو سەری بەواتا بەڵێ جوڵاند!!)

-ئیوووو!(بەشێوەی قێز لێبوونەوە سەیری یونگ جەیم کرد) بێگومان وێنەی زۆری تێدابوە !.

'ڕازی وێنە کێشەکەم'Where stories live. Discover now