ناو نوسین~

260 36 43
                                    


"چاوەڕوانی !کردار نیە بەڵکو ئازارە!

ڕەنگە چاوەڕێ بیت....

کەسێک، شتێک، ئامانجێک،

یان باشتر بڵێم داهاتوو....... !!

بەڵام هەر چۆنێک بێت چاوەڕوانی بەئازارە:) 

.

.

.

.

.

.

.

Sun hee pov:                                        


دایکم؛ کچم باش ئاگاداری خۆت بە !هەمیشە دەورو بەرت پڕە لە کەسانی خراپ !بەڵام تۆ ئەوان نابینیت !چونکە هەریەکێک لەوان ماسکێک ئەپۆشن ،دڵنیابە هیچ کام لەوانەی ئەیانبینیت خۆیان نین !بۆیە باش ئاگاداری خۆتبە ،هیوادارم ناونوسینەکەت بەباشی بەڕێوە بچێت!


"ماچێکی لەسەر نێو چەوانم بەجێ هێشت، دایکم هەمیشە خەمی منێتی،خێزانەکەم هەمیشە خەمی کچەکەیانە ،بۆچی چونکە لەم ماڵە و لەم گەڕەکە و لەم شارە !یان باشتر لەم جیهانە هەمیشە کەسانێک هەن مەترسیدار بن !خۆیان ئەگۆڕن !نەک هەر بۆمن ئەوە بۆ تەواوی ڕەگەزە مێینەکان هەمان شتە !باشە بۆچی؟

چونکە 'ئەوان' ئمممم! یان باشتر بڵێم 'نێرینەکان' پێیان وایە ئێمەی ئافرەت لاوازین!

بەپێچەوانەوە ئێمە بەهێزین و میهرەبانین !ئێمە خاوەنی هەموو شتە جوانەکانین !هەمیشە کۆمەڵە کەسێک هەن بەچاوی قێزەوە سەی ئافرەتەکان ئەکنو بەناشرینی مامەڵەیان لەگەڵە کەن !بەتایبەت ئەگەر ئەو ئافرەتە ڕوخسارێکی جوانی نەبێت ،یان بەهۆی ڕوداوێکەوە جوانیەکەی شێوا بێت ،ئەو کات هەمووان بەچاوێکی ناشرینەوە سەیری ئەکەن !بەڵام لەکۆتاییا هەر ئێمەین کە خاوەنی کۆمەڵگەین خاوەنی مرۆڤایەتی!! ئێمە هەمیشە جوانترنەکانو میهرەبانترینەکانین !!

دەنگی باوکم لەنێو خەیاڵەکانمی دەر هێنام،

سەیرێکم کرد بەزەردەخەنەوە! باوکم هاتە پێشەوەو بەدەستەکانی ڕووخساری گرتم!دووبارە بە زەردەخەنە هێمنەکەی کە ئارامم ئەکاتەوەو بەهێزم ئەکات بۆماوەیەک لە کچەکەی ڕوانیو پاشان!

باوکم؛ کچەکەم، وادیارە زۆر لەوە زوتر گەورەبوی کە بیرم لێ ئەکردەوە!!

'ڕازی وێنە کێشەکەم'Where stories live. Discover now