4

134 17 24
                                    

چاوەکانم کردەوە سێرێکی دەورو بەری خۆمم کرد مۆنام بینی سەرم کەمێک ئێشی هەبوو لەسەر بێدەکەم دانیشتم و دەستم بەسەر مەوە گرد سێرێکی کاتژمێرەکەم کرد هێشتا زووە چوومە دەستشۆرەکە و دەم و ددانم بەجوانی شۆرد و هاتمەوە دەرەوە بینیم مۆنا هەر خەوتووە ئەم کچە زۆر تەمبەڵە،

رۆنا/" هێی مۆنا، مۆنا هەڵسە درەنگە"
وتم کاتێک بە تانیەکی سەریم لادا و بە دەستەکانم مۆنام ئەجوڵاند

مۆنا/" دەوازم لێبێنە با تۆزێکی تر بخەوم"
بە دەمم خەوەوا وتی

رۆنا/" نەخێر دەی هەڵسە هەم دەمەوێت بچین بۆ مۆڵ کەمێک پیاسەش بکەین"
بە سوریەوە وتم و لە کۆتایدا مۆنا هەڵسا

مۆنا/" باشە بڕۆ خوارەوە ئەو کات منیش دێم"
بە بێزاریەوە وتی منیش سەرم جوڵاند و چوومە خوارەوە

سێرێکی ناو هۆڵەکەم کرد بەڵام تەواو چۆڵ بوو هیچ کەسێک نەبوو بەو ناوە دیارە کەس نیە لە ماڵەوە سێرێکی باخچەکەشم کرد کەس نەبوو ئایخوایە ئەم خەڵکە لە کوێن؟ بەهەرحاڵ چوومە چێشتخانەکە بە نیازی ئەوە بووم کە نانی بەیانی ئامادە بکەم بەڵام مێزی چێشتخانەکە پڕ سەری خواردن بوو برۆکانم گرژ کرد ئایخوایە واتا ئەوانە نانی بەیانییانیش خواردووە!! چاوم کەوتە تێبینیەک چوومە هەڵمگرد و خوێندمەوە

بەیانی باش بارۆنا، دەمزانی کە فریای نانی بەیانی ناکەون بۆیە وتم با ئامادەی بکەم بۆتان، وە ئێمە هەموومان بانگێشتکراوین تەنها هۆشین لە ماڵەوەیە رەنگە من و ئانی و جۆنکوکی کوڕم شەو نەگەرێینەوە بۆیە بەباشی ئاگەداری خۆتان بن!!

دڵخۆشبووم بەوەی کە ناگەڕێنەوە ئۆخەی، بەس بەخوا پورێ گیان زۆر زیرەکە کوڕە قوربانی بم

هاوارم بۆ ناوی مۆنا و هۆشین کرد بۆ ئەوەی بێنە خوارەوە بۆ نانی بەیانی مۆنا هات بەڵام کەمێک هۆشین درەنگی پێچوو

هۆشین/" بەیانیتان باش"
بەخەندەوە وتی و هات و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت

رۆنا/" بەیانی تۆش باش"
منیش خەندەم بۆیکردەوە و خەریکی تێکردنی چا بووم

مۆنا/" بەیانی باش"
بە ساردی وتی

کەمێک هەستم بە نامۆیی کرد گومان لە رەفتاری ئەم دووانە کرد باشە بۆچی هۆشین چاوی بریەتە چاوی مۆنا، ئەی بۆچی مۆنا ئەوەندە بە ساردی وەڵامی دایەوە و بە ساردی هەڵسو کەوت ئەکات، لە دوای چا تێکردنەکە دانیشتم بێ ئەوەت گرینگی بە هیچ کەسێک بدەم دەستم کردەوە بە نان خواردن، بیرم بۆ قسەکەی مایا دەکردەوە تۆ بڵێی ئەو یارمەتیم بدات؟ ئای خوایە بارۆنا تۆ باسی چی ئەکەیت؟ ئەی لە بیرت چوو چەند جار هەوڵی ڕاکردنت دا بەڵام هەر تۆی دۆزیەوە؟ ئەی لە بیرت چوو کە گەیشتیتە سیۆل یەکسەر تۆی دۆزیەوە بەڵام جۆنکوک ئازاری منی نەدا و بەڵام تەنها لە باوەشم دەخەوت ئەو ئازاری منی نەداوە تاوەک و ئێستا بەڵام ئەو ڕۆژە کە بە قایش لێی دام وا هەست ئەکەم ماف بە ئەو بوو چونکە دوو جار لەو ڕۆژە هەولی ڕاکردنم دا و هەموو ئەو کاتەش پشتگوێم دەخست و دەچوومە سەر مۆبەکەم بۆ ئەوەی دلی بتەقێنم ڵایکی رەسمی کوڕی خەڵکم دەکرد

"ONLY MINE" || j.jk 🔛Where stories live. Discover now