2

149 20 39
                                    

Pov rona

ئەو ڕۆشت بێ ئەوەی یەک وشەش بڵێت تۆ بڵێی بە قسەکەی من دڵگران بووبێت؟ بەلام من تەنها پرسیارم کرد ئەوەش مافی خۆم بوو چونکە دەب و بپرسم چی گەر دەستی لێم دابوو؟ من ڕێک خۆم دەکوشت ئەو منی خۆشدەوێ بەڵام من تەنها ڕقم لێیەتی هەر بۆیە نامەوێت کە نزیکم ببێتەوە

ئێستا نزیکی ئێوارەیە تاوەک و ئێستا نەگەراوەتەوە تەنها من و مۆنا لە ماڵەوەین پورە ئانی و پورە یون هی چونە ماڵی ئەو خزمەی جۆنکوک پورە ئانی پێی وتم هەرکات جۆنکوک هاتەوە ئەوکات لەگەڵ ئەودا وەرن ئێستا ئێمە خۆمان ئامادە کردەوە و چاوەڕێی ئەو پیرە پیاوە ئەکەین

رۆنا/" ئەری مۆنا من دڵم تەقی کەی دەگەرێتەوە؟"
بە بێزاری وام وت و پشتم لەسەر سۆفاکە حەساندەوە

مۆنا/" بگرە ئەوە ئەوی تۆش گەرایەوە"
وتی کاتێک دەنگی دەرگا هات

من بەراکردن چووم و دەرگاکەم لێی کردەوە بینیم خۆیەتی شێوەی ترسناک و سارد دەر دەکەوێت تۆ بڵێی هێشتا قسەکەی منی لە بیر بێت؟ نەخێر گیانەکەم چۆن شتی وا دەبێت مرۆڤ ئەو هەموو کاتە بیر لەو قسەیە بکاتەوە، منی تێپەڕاند و ڕۆشت بێ ئەوەی قسە بکات بەڵام من لە دواوە قۆڵیم گرد کە وام لێی کرد بووەستێت

رۆنا/" بۆچی قسەم لەگەڵ ناکەیت؟"
بە کەمێک تورە بوونەوە وتم

هێشتا بێ وەڵام بوو و سێری بەردەمی خۆی دەکرد دەستی لە دەستم جیا کردەوە و ڕۆشت بەڵام دووبارە چوومەوە بەردەمی و چاوم لە چاوی ئەودا نقوم کرد

رۆنا/" بۆچی لێم ڕادەکەیت؟ جۆنکوک هێشتا بیر لەو قسەیەی بەیانی دەکەیتەوە؟ من تەنها پرسیارم کرد ئەوەش مافی خۆم بوو"
بە هاوار و توڕە بوونەوە وتم ئەویش چاوەکانی هێنایە سەرم و برۆکانی گرژ کرد

جۆنکوک/" مافی خۆت بوو؟ ها مافی خۆت بوو؟ کچم من تۆم خۆشویست هەر ئەو کاتەی کە تۆم بینی نۆ ساڵ بوویت نۆ کە منت ئاشقی خۆت کرد!!! ئێستاش دەڵێی مافی خۆت بوو کە ئەو پرسیارە بێ باکە بکەیت؟ گەر بمویستایە دەستت لێ بدەم زوو ئەو کارەم دەکرد"
ئەویش هەمان هەڵسوکەوتی منی دووبارە کردەوە بە گوێبیستی ئەو قسانە زیاتر توڕە بووم ویستم قسە بکەم بەڵام مۆنا هاتە نێوان مان و دەستی منی راکێشایە لای خۆی

مۆنا/" تەواو ئەو شەڕە بووەستێنن!!! جۆنکوک پێویستە خۆت ئامادە بکەیت خات و ئانی دایکت چوون بۆ ماڵی خاڵۆژنت وتیان کە من و رۆنا لەگەڵ تۆدا بێین بۆیە پێویستە هەر ئێستا خۆت ئامادە بکەیت و برۆین"
وا هەست دەکەم کە گوێی لە قسەکانی مۆنا نەبوو تەنها بە تورەی سێری نێو چاوانمی ئەکرد

چووە سەرەوە منیش چاوەکانم سوراند و چوومە سەر سۆفاکە دانیشتم

مۆنا/" بارۆنا تۆ شێت بوویت؟ ئەی ئەو نابێتە هاوسەری داهاتوت؟ ئێستا بۆچی بەم شێوەیە قسە دەکەیت وەک و ئەوە وایە کە بێگانەیەک بێت"
بە کەمێک هاوارەوە وتی منیش دووبارە چاوەکانم سوراند و وەڵامیم نەدایەوە چونکە گەر قسە بکەم دەزانم جۆنکوک دەیکاتە رۆژی خۆی بۆیە باشترە بێدەنگ بم

"ONLY MINE" || j.jk 🔛Where stories live. Discover now