Part 5

309 23 15
                                    

سەیران و گەرانی بەردەوام، بڵند زۆر بە فراوانی و بە رێزەوە و گەورە بیری ئەکردەوە، ئەوە باشترین شت بوو کە ھەبوو لە نێوانمان، زۆر کات تەمەنی زۆر لە نێوان ھاوسەران گرفت بوو چونکە وا بیر ئەکرایەوە پیاوەکە لە سەردەمێک ژیاوەو ئافرەتەکە لە سەردەمێکی تر بەڵام نا بڵند زۆر باش بوو! شەوێکیان لە ماڵی باوکی بڵند بووین دواتر ئیشارەتی کرد ھەستم ھەردووکمان ھەستاین و ماڵاواییمان کرد و رۆشتینە ناو ئۆتۆمبیلەکەو گەراینەوە ماڵەوە، رۆشتم جلی ماڵەوەم لەبەر کرد و رۆشتمە چێشتخانە دەرمانی رێگریم خوارد و بڵند لە دواوە وتی ئەو دەرمانە ھی چییە؟ ، رووم لێ کرد و بە شڵەژاوی و لەھەمان کاتدا بە ھێمنی وتم رێگریە! ، وتی پرسی من بۆ ناکەیت؟ وتم بڵند.. ، بڵند وتی من حەزم ئەکرد منداڵێکی بچووکمان ببێت، بەڵام تۆ دیارە ناتەوێت! ، وتم نا بڵند خۆتزانی ئێستە ناکرێ ، بڵند زۆر گوێی پێ نەدا بەڵام ھەستم کرد زۆر سارد بو رۆشت وتی بەیانی وانەی ٣ و ٥ و ٦ ھەیە، رۆشت خەوت بەڵام خەوم لێ نەکەوت، لە راستیدا ماف بە ئەو بوو کە ئەبوو پرسی بکەم، دڵم بێتاقەت بوو، بەیانی رۆشتمە لای وتم بڵند ھەستە درەنگە بۆ دەوام، ھەستاو بە بێ بەیانی باش رۆشت خۆی ئامادە کرد، وتم ئەو جلە رەشانە ھەمووی... بۆ ئەم چاکەتە کرێمییە لەبەر ناکەیت جوانترە؟ وتی حەزم لێ نیە سوپاس، زۆر بە ساردی خواردنی ئەخوارد و رۆشت، ئێوارە ھاتەوە قسەم لەگەڵ کرد بەس وتی ماندووم و ھیچی وام لە دڵ نەگرتوە، ماوەی ٥ رۆژ بە ساردی ھەڵسووکەوتی ئەکرد ھەتا ئیتر وای لێھات ھێزم نەبوو ئێوارەیەک خواردنم ئامادە کرد و مێزم رازاندەوە، کە ھاتەوە وتم بە خێربێیتەوە گیانەکەم، بڵند بە بێ جواب دانەوە رۆشتە ژورەکەمان و خۆی گۆری و ھاتەوە لە سەر قەنەفەکان دانیشت و دەستی خستە سەر چاوی، دیار بوو تورەو بێتاقت بوو
رۆشتم وەکو ھەموو ئێوارەیەک پەرداخێک شەربەتم بۆ برد، وتم بخۆرەوە با ماندوویەتیت دەربچێ، وەری گرت و خواردی وتم ھیچ بووە؟ وتی نا ، وتم دەی وەرە سەر نان خواردن، ھەردووکمان رۆشتین و دانیشتین ھەر یاری بە خواردنەکە ئەکرد، وتم زریانی خوشک وتوی وەرن بۆ ماڵمان، بڵند لە ناکاو تورەییەک دایگرت و سەر مێزەکەی ھێنایە خوارەوەو ئەو ناوە ھەمووی پیس بوو ھەستام وتم ئەوە چیو کرد بڵند؟! تورە بوو بە بێ ھۆکار و قسەی ئەکرد خۆی نەگرت و زللەیەکی لە من دا کە ھەر پێنج پەنجەکەی لە سەر روومەتم دەرچوو! وتم وا بۆ ئەکەیت؟ وتی بۆچی بێ پرسی من و قسە نەکردن لەگەڵ منا رێگری دەکەیت؟ قسەی زۆر کرد بەس وەڵامی ھیچیانم نەدایەوە چونکە ئەمزانی بابەتەکە من نییم و شتێکی ترە! ئەو رۆشتە ئەو ژورەی تر و من چاوم پر بو دانیشتم و زۆر گریام ئەویش ھەستی بە ھەڵە کرد ھاتە لام بەڵام خۆم دور خستەوەو دوای کەمێ شتکانم کۆکردەوەو فەرشەکەش چونکە سپی بوو زۆر پێوەی دیار بوو بردمە دەرەوە تا دواتر پەیوەندی بکەم بە فەرش شۆر ، ھاتمەوەو زریان پەیوەندی کرد، وتم سڵاو زریان گیان، زۆر سارد بووم ئەویش وتی خۆ نێوان و شتان تێک نەچووە وتم نا بەس کەمێک ئازاری سەرم ھەیە و چەند شتێکم وت کە خۆشم لە خۆم نەگەشتم ، وتم ببورە نایەین و بڵند ماندووە ان شاءاللە بۆ ئێوارەیەکی تر،
دوای دامخستەوەو نامەی بۆ بڵند نارد وتی بۆچی سۆما بێتاقەت بووە؟ نەمزانی بڵند چی پێ وت ، ئەو شەوە زۆر سارد بوو دڵی ھەردووکمان، ھەر یەکێکمان لە شوێنێک خەوتین، بەیانی بوو چاوم کردەوەو ھەستام رۆشتمە دەرەوە ئەو رۆژە بڵند بەیانیان بوو، رۆشتبوو، سەیرم کرد قاوەڵتیشی نەکردبوو، ھەموو شتێکم لە مێشکم فۆرمات کرد سەبارەت بە دوێنێ ئێوارەوەو ماڵەوەم خاوێن کردەوەو کەمێک بە ماکیاژ شوێن پەنجەی زللەکەی بڵندم سریەوەو ھەمبەرگرێکم بۆ ئامادە کرد و رۆشتمە دەر لە ماڵەوەو بە پێ بەرێ کەوتم بۆ خوێندنگەکەی و رۆشتمە ژووری مامۆستایان، دڵم زۆر خۆشبوو بە دووبارە بینینەوەیان! ، وتم بلند لێرە نییە؟ وتیان وانەی ھەبووە، وایان وت و بڵند بە قسە کردن لەگەڵ مامۆستایەکی تر ھاتە ژوور و کە منی بینی بزەی لەسەر لێو نەما، سڵاوم لە مامۆستاکە کرد و وتم ئەکرێ برۆینە دەرەوە، رۆشتینە دەرەوەو پاکەتەکەم دا پێی، وتم بەیانی کە رۆشتی ھەڵت ساندبامایە، ئێستە ئەوەم ھێناوە بیخۆ با برسیو نەبێ، وتی دەست خۆش بێت، وتم نۆش بێت، من ئەرۆم، وتی بتگیەنم، وتم نایەوێت، ھاتمە دەر و چاوم پر بوبو، ھات بە دواما وتی سۆما، چاوم سری و سەیرم کرد وتم بەڵێ، وتی سۆما ببورە بۆ دوێنێ ئێوارە، وتم ئاساییە ئەو شتانە روودەدات ھەر یەکێک لە مامۆستاکان بانگی کردم و رۆشتمە ژوور وتی قسە بکەین و رۆشتمە ژورەکەی کچێکی لا بوو، وتی ئەوە ھاوسەری مامۆستا بڵندە! کچەکە زۆر پێی ناخۆش بوو ویستی قسە بکات بەڵام وتم تۆ کێیت؟ کچەکە وتی من مامۆستا بڵندم زۆر خۆشەوێت ، دەستم بە دەممەوە گرت و پێکەنیم! لە تورەییا دانیشتم وتم رێزم بۆ ئەم مامۆستا ھەیە بەس تۆ زۆر مناڵی! وتی چی تیایە وەڵا چەندێکە من خۆشم دەوێت! ، وتم دورەکەویتەوە باشە، دوور ناکەویتەوە دوو قسە ئەکەین ئەو کات! ھاتمە دەرەوەو بڵند وتی سۆما.. ، نزیک بومەوە وتم دوێنێ ئێوارە لەسەر ئەم بابەتە بوو تورە بوویت بەراستی!؟ یان لەسەر دەرمان و حەپ؟ وتی سۆما.. وتم بڵند! ئەو کچە چارەسەر بکە گەر نا کەس ناتوانێ من بوەستێنێ! تورەیی من نەبینیوە! ، بڵند وتی نقڵی ئەکەن و ئەوانە، بە تورەی ھاتمە دەر و ھاتمەوە ماڵەوە

چیرۆکی کچێک💜Where stories live. Discover now