Part 1

559 33 9
                                    

قۆناغی بنەرەتی پۆلی ٩ زۆر بە سەرکەوتووی بری، زۆر دڵم پێی خۆش بوو زۆر بە ھیوا بوم برۆمە ئامادەی، قوتابخانەیەکی ئامادەییم ھەڵبژارد و رۆشتم لەوێ دەستم کرد بە خوێندن، بەڵام ئەوە نەبوو بیرم لێ ئەکردەوە، زۆر بە ناخۆشی رەفتاریان ئەکرد، کە لە کاتێکا قوتابییەکی نمونەی و بێدەنگ بووم، ئەوە بوو کە ئاستی خوێندنم زۆر دابەزی، وەرزی دوەمی خوێندن کە دەستی پێ کرد دایکم وتی من ناھێڵم لەوێ بخوێنی، دوو ھاورێم ھەبوون لەوێ وەک خوشک بوون بۆم بەڵام ناچار بووم لەبەر خوێندن برۆم، ئەوە بوو کە خۆم گواستەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر، رۆژی 3ـی مانگی 1بوو دونیا سارد بوو، من و دایکم رۆشتینە قوتابخانە نوێیەکەمم، مامۆستاکانی تا بڵێی باش و چاک بوون، شێوازی قسە کردنیان ئەوگوت شەکرە! نا ھەنگوین! ، بۆ رۆژی دوای بەیانی زوو ھەستام لە خەو و خۆم ئامادە کرد لەگەڵ دایکم رۆشتین بۆ قوتابخانە کۆنەکەم، زۆر سارد وسر بوون، وتمان بۆ گواستنەوەی من ھاتووین بەرێوبەر وتی لەبەر باوکت دەیکەم گەر نا بۆ من زەرەرە، خۆشی ئەیزانی کە پێشتر قوتابخانەکەی نمونەی بووەو ئێستەش کاوللە! من رۆشتم کتێبی عەرەبی وەرزی دووەمم وەرگرت و رۆشتمە پۆلی خۆمان، لە دەرگام داو رۆشتمە ژوور مامۆستای کیمامان لەسەر بوو، وتم بەیانی باش ھەمووان وەڵامیان دامەوە، وتم من ئەمرۆ بۆ وانە خوێندن نەھاتووم بەڵکوو بۆ ماڵاوای ھاتووم، مامۆستاکە ئەوەندە بێ رێز بوو وتی دەرسی من ئەبەن، وتم خەم نەبێ ئەوەنە کات ناگرم!! رۆشتمە لای ھاورێکانم و دەستمان کردە گریان دوای ھاتمە دەر چەند دانەیەکیان زۆر خراپ بوون روخسارمان شوشت و من ھاتمەوە و دوبارە ماڵاوایمان کرد و من ھاتمەوە ئیتر نیوەرۆ بوو خۆمم ئامادە ئەکرد دڵم زۆر خۆش بوو 4ـی مانگی 1  بوو پاسم گرتبوو خۆمم ئامادە کرد و رۆشتم و ھەموو قوتابیەکەیان سڵاویان کرد و بەخێر ھاتنیان کرد و کە رۆشتینە ئەوێ منیان لە لقی ب دانا، بەھۆی نەبوونی جێگە لە دواوە دانیشتم و خۆشم کەمێک وردیلانە و کەمێکیش چاوم کز بوو، یەکەم مامۆستا ھاتە لامان نیوەرۆ باشی کرد و بە من و کچێکی تری وت ئێوە نوێن؟ وتمان بەڵێ، وتی ناوتان، من وتم ناوم سۆمایە، ئەوی تریان وتی ناوم سۆز، وتی بەخێر بێن، منیش ناوم مامۆستا بڵند، وانەی عەرەبیتان پێ ئەڵێم، مامۆستایەکی زۆر نەرم بوو! ھاتە لام وتی شوێنەکەو گونجاوە؟ وتم بەڵێ؟ وتی ئەڵێم کێشەو نییە؟ وتم وەڵای گەر برۆمە پێشتر باشەبێت، شوێنی منی ئاڵوگۆر کرد لەگەڵ کەسێکی ترو وتی ئێستە باشە؟ وتم باشە مامۆستا، وتی نمرەکانتان چۆن بوو ئەزانم تایبەتیشە، سۆز وتی خراپ بووم، منیش وتم تایبەتە مامۆستا گیان ، مامۆستا بڵندم پێشتر لە شوێنێک بینیبوو، لە باسکە.. بەڵێ من یاریزانی باسکە بووم بۆ ماوەی ٥ ساڵ وە ئەویش راھێنەری تێنسی سەر مێز بوو، بەڵام یاریزانیش بوو کە یاری و دەوراتی ئەکرد، سەرەتاش کە بینیم وامزانی مامۆستای وەرزشە بەڵام دواتر دەرچوو ھی عەرەبییە، مامۆستاییەکی زۆر بەرێز بوو! زۆر باش!
لە یەک وانەیا ١٠ جار دەیگووت تێدەگەیت؟ ھەواڵ پرسینم و قسە کردنم، ئەوە بوو رۆژی دواتر کارتیان ھێنا ناوی منیشی خوێندەوە زۆر خێرا رۆشتم وەرم گرت و پێکەنی بە دەممەوە وتم ئێستە وا ئەزانێ تەمبەڵێکم ھیچی تر، رۆژی دوای لە پۆل ھاتە دەرەوە وتم مامۆستا؟ وتی گیان بەڵێ؟ وتم ئەوەی دوێنێ، من ھیچ ئاوا نەبووم مامۆستا گیان، کاتێ رۆشتوومەتە ئەوێ ئاوام لێ ھاتوە گەر نا نمرەم بەرز بووە، پێکەنی وتی ئێستە ھەوڵ بدە ئێستە گرنگە ، وتم سوپاس، ئیتر ئەو رۆشت، ھاورێم زۆر بوو لەو قوتابخانە ھەر یەکەو بەھۆی شتێکەوە ئەمناسین، بەڵام ھیچیان نزیک نەبوون لە منەوە، کچێکی تر ھەبوو ھەمان ناوی منی ھەبوو ناوی سۆما بوو ئەویش، ھەندێ جار لەگەڵ ئەو دەگەرام، رۆژەکانم زۆر باش بوون! چونکە وەک جاران جوڵەی چالاکی و باش بوبومەوە، ھەموو مامۆستاکان ئەیان وت زیرەک و باشە لە چاو نمرەی وەرزی یەکەمی، چیرۆکی من لێرەوە دەست پێ دەکا لەگەڵ مامۆستا بڵند..

چیرۆکی کچێک💜Where stories live. Discover now