My feelings ✔︎

Von shenebyshin

43.9K 5.8K 4K

بۆچی هەمیشە دڵم ئەشکێنی کە ئەشزانی زۆر ئاشقتم ؟ تکایە بە بینینی من دڵ تەنگ مەبە خۆت لێم دور مەکە ! دڵی تۆ ب... Mehr

یەکەم خاڵی هەستەکانم
{{2}}
{{3}}
{{4}}
{{5}}
{{6}}
{{7}}
{{8}}
{{9}}
{{10}}
{{11}}
{{12}}
{{13}}
{{14}}
{{15}}
{{16}}
{{17}}
{{18}}
{{19}}
{{20}}
{{21}}
{{22}}
{{23}}
{{24}}
{{25}}
{{26}}
{{کۆتای }}

{{27}}

962 136 291
Von shenebyshin

تکایە ڤۆت بۆ پارتی نوێ
گۆرانیەکە هەڵ بکەن  زۆر خۆشە



برۆ کانم گرژ کردن و پاڵم بە کورسیەکەوە نا
تای دەستی بە قسەکانی کرد

" من ئەزانم کە تۆ هەر لە سەرەتاوە منت خۆش نە ئەویست وە هەرگیز وا هەستیشم نە کردوە کە منت خۆشبوێت و پێکەوە بین
من زۆر داوای لێ بوردن لە تۆش و لە خۆم ئەکەم کە کاتەکانمان وا بەسەر برد تەنها بە شەر و قسەی ڕەق و دڵ تەنگی و بیر کردنەوە
ئەزانی ئەو ڕۆژەی کە پێکەوە شەرمان کرد و من چومە دەرەوە لەبەردەم بارانەکەدا گریام وە کاتێک گەرامەوە تاکو جلێکی نوێ ببەم
گرێبەستی جیا بونەوەی خۆمانم دی خۆزگەم ئەخواست کە هەرگیز ئەوانەم نە دیایە زۆر خەفەت باربووم پێی ئەتوانم بڵێم تەنها ئەوە بەس بو ئەگەر ئەت ویست تۆڵەم لێ بکەیتەوە یاخود ئازارم بدەیت

وە هەمان ڕۆژ من چاودێری تۆم کرد بینیم کەلەگەڵ پارێزەرەکەت یەک دە بینن ئەوەش تۆڵەیەکی گەورە بو کە لەمنت کردەوە ئیتر ئەتەوێت لەوە زیاتر بە چی تر تۆڵەم لێ بکەیتەوە ڕۆز

من چیتر نامەوێت خەمبارت بکەم چیتر نامەوێت ڕقت لێم بێت و نەفرەتم لێ بکەیت بیگرە

تای کۆمەڵە کاخەزێکی لە وەرەقەیەکی ڕەنگ قاوەی پێچراو خستە بەر دەمم و وتی

" ئەوانە هەموی
گرێبەستی جیا بونەوەی

کیم ڕۆزە لە کیم تایهیۆنگ

برۆ ڕۆز برۆ و بژی بە ئازادی بە دڵ خۆشی چیتر من ڕێت لێ ناگرم بە بینین من ئازار نا چێژیت ناگریت تەنها دڵ خۆشەبیت ئیتر پێکەنین سەرتاپای ژیانت ئەگرێت بم بورە کە بەهۆی منەوە دڵ تەنگ بویت یان گریابیت

خوات لەگەل ژیانێکی خۆش ڕۆز

تای ڕۆشت بەبێ ئەوەی ئاور بداتەوە لەمن

چاوەکانم پڕ ببون دڵم ئاگری گرتبو بەراستی من چاوەرێی ئەوە نەبوم کە تای وتی پێم وابو ئەو هەمو ئەوانەی لە بیر کردوە
من تایم لەدەست دا ؟!

زەرفە پێچراوەکەم کردەوە بەراستی ئەوە گرێ بەستی جیا بونەوەی ئێمەیە تای واژوشی کردوە

نەم توانی خۆم بگرم دەستم کرد بە گریان هەمو ئەوانەی ئەوێ سەیری منیان ئەکرد

هەڵسام و ڕۆشتم گرێبەستەکانیشم لەگەڵ خۆم برد تای پارەی ئەوێشی دابو وەک بڵێیت ئەوە پیلانێک بێت بۆ من کە هاتمە دەرەوە تای لە هیچ لایەکەوە نەبو

بەدەم گریانەوە ڕۆشتم بەرەو ڕوباری هان لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم و هاوارم ئەکرد و ئەگریام لە ڕقا کاخەزەکانم هەموی دراند و تەرم کردن خوسابون لەناو ئاوەکەدا نزیکەی کاتژمێرێک زۆر تر لەوێ مامەوە هیچ کەسێک لەوێ نەبو هەڵسامەوەو ڕۆشتم بریارم دا تای بدۆزمەوە و داوای لێبوردنێکی گەورەی لێ بکەم

ڕۆشتم بۆماڵەکەمان ماڵی من و تای
ئەگەرام بە ماڵەکەداو هاواری ناوی ئەوم ئەکرد هەتاکو
چومە ژورەکەم ژوری من و تای

سەرسام بوم هیچ جلێکی تای لێرە نیە تەنها کەلوپەلی من لێرەن درگای کانتۆرەکە بە کراوەی بەجێهێڵدرابو

لەگەڵ نامەیەک لەسەر پێخەفەکە

نامه‌كه‌

~// ڕۆز ئەوکاتەی تۆ لێرەیت من لێرەنەماوم وە خەمت نەبێت هەرگیز لێرە نابم تاکو تۆ ئاسودە بیت ئیتر ئەو ماڵە بە ناوی تۆ وەیەو هی تۆیە ...

تایهیۆنگ

فرمێسکەکانم بەسەر نامەکەیدا بڵاو بونەوە نەمە زانی چی بکەم بۆ کوێ برۆم ئەو تەنانەت تێلەکەشی گۆری بو چەنم ئەکرد نەمەتوانی تێلی بۆ بکەم

چومە کۆمپانیا کەی لەوێش نەبو ئەو فرمانی دابو کە هیچ کەس هیچ شتێک دەربارەی ئەو بەمن نەڵێن کەس قسەی لەگەڵم نە ئەکرد کەسیش جوابی منی نەدەدایەوە وەک بڵێی من هەر بونیشم نەبێت نازانم ئەو لە کوێیە لە چ ئاسمانێک و شارێکە کات ڕۆشت و بوبە نزیک ئێوارە من هەر بەردەوام ئەگەرام بە دوای ئەوا چومە هەمو ئەو شوێنانەی کە ئەو بۆی ئەچو و حەزی لێ بو تەنها یەک شوێن نەبێ ...!

ماڵی دایک و باوکی

بەخێرای تەکسیەکم گرت و ڕۆشتم بۆ ماڵی دایک و باوکی تای بەرێز کیم و خاتو کیم

هەر زو گەشتم چونکە زۆر لێم دور نەبون لەو شوێنەوە کە من لێی دەژیام

لە درگام داو خاتو کیم لێمی کردەوو زۆر دڵ خۆشبو بە بینینم

' سڵاو خاتو کیم
* سڵاو کچە کەم فەرمو وەرە ژورەوە
' زۆر سوپاس
^ ئۆو کچەکەم ڕۆز بەخێربریت
'سڵاو بەرێز کیم باشیت
^ ئێمە زۆر باشین سوپاس تەندروستیت چۆنە
' من باشم زۆر سوپاس

تای بەوانی نەوتبوو کە من توشبوی ماددەی هۆشبەرم بۆیە نەیان زانی بوو

* کچم ئەی کوا تای ؟
' تای ئەو لێرە نیە ؟!!
* بۆ لێرە بێت ئەو زۆر دەمێکە سەردانی نە کردوین
' بەڵام من وام زانی ئەو لێرەیە

دەستم کردەوە بە گریان چونکە بە تەواوی هەستم ئەکرد کە ئەوم لەدەست داوە ئییتر هەرگیز نای بتنمەوە

^ مەگری کچەکەم
* مەگری ڕۆز ئێستا تۆ هێمن بەرەوەو هەمو شتێک مان بۆ باس بکە لەسەرەتاوە

منیش لە سەرەتاوە هەمو شتێکم بۆیان باس کرد هەر لە توشبونم بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و هەمو شەر و قسە و نامە و هەتاکو ئەمرۆ
خاتو کیم دەستی کرد بە گریان بەرێز کیمیش لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد و دەستەکانی لە کەمەری دانابو بیری ئەکردەوە
ئەوانیش چەندین هەوڵیان دا تاکو تێل بە تایەوە بکەن بەڵام نەیان توانی

ئای ئەو شەوەم چەند بە زەحمەتی و دەردە سەری و گریان و خۆ خواردنەوەو نەفرینیەوە بەسەر برد نەمەتوانی ڕا بوە ستم لە بيرکردنەوە لەهەمو ساتە ناخۆشە کانمان

ئەزانی ئەگەر مرۆڤ هەمو ڕۆژێکی دڵ خۆشی بێت بەڵام ئەگەر 1 دەقەی دڵ تەنگی بێت وا هەست ئەکات تەواوی ژیانی بە دڵتەنگی بەرێ کردوە

ئەو شەوە منیش وا هەستم ئەکرد شتێک قورگمی گرتبو بە توندی وەک ئەوەی نە هێڵێت کە بگریم و هەناسە بدەم وە دەنگم دەر نەچێت جارێکی تر تەنانەت ئەو شەوە نەم توانی 1 دەقەش بخەوم و چاوەکانم لێک باڵێنم
بەردەوام بیرم ئەکردەوە

هەتاکو ڕۆژ لەمن هەڵ هات و فرمێسکەکانم وشک بون من هەر لە ماڵی بەرێز کیم مامەوە لە ژورەکەی تای بەبەردەوامی بۆنی سەرینە خۆشەکەیم ئەکرد ئەو جلانەی کە له‌وێ هەی بون وێنەکانی

Tae pove

دوای ئەو دەقەیەی کە ڕۆزم جێهێشت بیرم لە پیلانەکانم ئەکردەوە کە ئەم ماوەیە چیم کرد تاکو بگەم بەم ڕۆژەو وا بکەم کە ئیتر ڕۆز لە بیر بکەم بۆ هەمیشە
هەفتەیەک دوای ئەوەی ڕۆزیان بردە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر بیرم ئەکردەوە چی بکەم لە ئۆفیسەکەم هەستام و ڕۆشتمە شارەوانی ڕۆشتم خانوەکەم کرد بە ناوی ڕۆزەوە شەوەکەی کاتێک کە گەرامەوە هەمو جل و بەرگەکانم کۆ کردنەوە بەڵام چۆن چۆنای
بەدەم گریانەوە هەر جلێکی ڕۆزم ببینیاوە بۆنیم ئەکرد و ماچم ئەکرد فرمێسکەکانم جێ هێشت لەسەر هەمو پۆشاکەکانی
ئەو ئێکسس واراتانەی کە لەسەر ئاوێنەکە دای نابو ماچم ئەکرد چونکە شوێن دەستی خۆی لەسەر بون ملپێچەکەی و بالیفەکەی
بەڵام نەم توانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم یەکێک لە ملپێچەکانی ئەوم برد کە زۆر بۆنی ئەوی لێ ئەهات

نزیکەی کاتژمێر 12:45 خولەکی شەو بوو تەواو بووم نامه‌یه‌كم بۆی جێهێشت و رۆشتم درگاکەم داخست و بۆ کۆتاجار سەیری ئەو چوار دیوارەم کرد کە یەکەم سەرەتا و کۆتای من و ڕۆز بوو

ڕۆشتم و لە هۆتێلێک ژورێکی کاتیم گرت
ڕۆژی دواتر کۆبونەوەم لەگەڵ هەمو کارمەندەکانم کرد هەر لە سکتێری خۆمەوە تاکو هەمو کارگوزارەکان و خاوەن کارەکان و پاسەوانەکانیش
کە ئەگەر ڕۆژێک هاوسەرەکەم ڕۆز بێتە ئێرە هیچ شتێک ناڵێن لە بارەی منەوە چونکە ئەو یەت و داوای من و پرسیار لە بارەمەوە ئەکات ئەمە فرمانە کە هیچ کەسێک لە ئێوە هیچ شتێک بەو نەڵێت

هەمو ئەوانەی ئەوێ ڕازی بوون بە داواکاریەکەم بە کەلەپچە دەمی خۆیان گرت لە ئاست داواکاریەکەم وەک فرمانێک لە بەرێوبەرەوە بۆ کارمەندەکانی ڕۆژ ئەهات و ئەچو منیش زیاتر بێتەقەت ئەبووم بە دور کەوتنەوەم لە ڕۆز .

دڵ خۆشتر ئەبوم بە
چاک بوونەوەی ئەو و قسەکانی , چاوەکانی , نیگا و سەیر کردنەکانی

سوێند ئەخۆم هەر کاتێک کە لەلای ئەو ئەگەرامەوە هۆتێلەکەم ئەگریام بە مەجبور بونم لە دورکەوتنەوە لەو واز هێنان لێی تاکو دڵ خۆشبێت بەبێ بونی من ئاسودەی لە ژیانی دا ببینێت چونکە زۆر کات

" ئاسودەی و دڵ خۆشیمان داگیر ئەکرێت بەهۆی تەنها 1 مرۆڤەوە !

کات کۆتای هات ئیتر ئەو ڕۆژە هاتە پێشەوە کە ڕۆز بێتە دەرەوە لە نەخۆشخانە من زۆر زوتر پارەی نە خۆشخانەو هەمو شتێکم دابوو لە کۆمپانیاکەم جێگری خۆم دانابو وە ئەو شوێنەی کە بۆی دەچوم

' ئییتاڵیا ' بوو لەوێ کارە زۆر گرنگەکانم ئەکرد لێرەش جێگرەکەم کارەکانی تری ئەکرد

بەڵێ ئەوە ئەو شوێنەبوو کە ئەم ویست بچم بۆی و دور بکەومەوە لە ڕۆز و بەتەنها بژیم وە بەتە نها چاودێری ڕۆز بکەم چونکە ئەزانم کە ناتوانم یەکەم و کۆتا خۆشەویستی ژیانم لە بیر بکەم

ئەو هێشتاش نازانێت کە یەکەم خۆشەویستی من بووە و کۆتا دانەشە

ڕاستە منی پێشوتر کەسێکی خراپ بووە لەگەڵ ئافرەتەکاندا ڕای ئەبوارد بەڵام من هەرگیز ئەوانم خۆشنەویستوە
منێک کە گیز هەستم بە خۆشەویستی نەکردوە تەنانەت لە خێزانەکەشمەوە ( دایک و باوکی ) بەڵام بەهۆی تاکە کەسێکەوە
ئەوەنەی ژیانم لەگەڵ ئەو هەمو ناخۆشی و دڵ تەنگیە من هەستم بە خۆشەویستیەکی زۆر جوان ناسکانە لە ڕۆزەوە کرد هەمیشە وا بیرم ئەکردەوە کە ئەکید ڕۆژێک دێت و ئەمانە کۆتایان دێت و دڵ خۆشەبین بۆ هەمیشە ئەبینە خێزانێک کە هەمو کەسێک بەخیلیمان پێ بدات بە پێکەنین و قسە خۆشەکانمان بە جوانی و کەشخەیمان
من و خاتونی ماڵم ڕۆز وە مناڵە جوان و نازدارەکان مان

ئای ڕۆز چەند حەزم ئەکرد کچێکم هەبێت لە جوانیا و باشیا لە تۆ بچێت بەتەواوی کۆپی تۆ بێت

بەڵام وابزانم ئەوە هەر بە خەیاڵی ئەمێنێتەوەو نایەتە دی .

وە لە کۆتایدا ئەمرۆش ئەو ڕۆژە بو کە ئەبو ئەو ئاگرە دروست ببێت من زۆر زوتر پارەی ئەو کافێیەم دابو کە ئەچون بۆی لەگەڵ ڕۆز وە بلیتەکەم بۆ ئیتاڵیا

ئەو کاتەی چاوەرێی ڕۆزم ئەکرد سەیری بلیتەکەمم کرد و کردمەوە گیرفانەکانم

وە لە کافێکە
دوای وتنی هەموشتێک هەڵسام و ڕۆشتمە هۆتێلەکەم کەلو پەلەکانمم کۆ کردەوەو چومە فرۆکە خانە ماسک و جلێکی پۆشتەم کردبو تاکو کەس نەم ناسێتەوە  وە مل پێچەکەی ڕۆزیش لە ملم

دوای 5 کاتژمێر و نیو من گەشتمە ئییتاڵیا

ئەپارتمانێکم کری بو لەوێ وە ئوتۆمبێلەکەی خۆم لەبەر ئەوەی لە کۆریا دامە کەسێک کە بەراستی پێویستی بوو لێرەش دانەیەکی ئاسایم کری کە نرخەکەی زۆرنەبێت نامەوێت لێرە کەس بزانێت کەمن بازرگانێکی گەورەم چونکە من خوێندنی زانکۆم لە ئییتاڵیابوو ئەم توانی لەوێ بمێنمەوە هێشتا و هەرچەند خۆم بمەوێت

[ دوای شەش ساڵ ]

من ڕۆز'ی تەمەن 27 ساڵم وە خاوەن کاری  خۆمم
بەڵێ من ئێستا پزیشکم ڕاستە لە زانکۆ و ئەو بەشەی کە لێی بووم وازم هێنا بەڵام شتانێک ڕویان دا منیان گەیان بەم ڕۆژە کە دڵنیام بەسەر کەس دا نە هاتون

stop
بۆ پارتی کۆتای  کۆمێنت و ڤۆت بکەن  بکەن تکایە

Weiterlesen

Das wird dir gefallen

3.1M 70.1K 81
Diana is an 18 year old girl about to start her senior year until she bumps into a woman at the bookstore who has quite the personality. The woman ta...
263K 25.7K 62
Ryan and Aaruhi The story of two innocent hearts and their pious love. The story of one sided love. The story of heartbreak. The story of longing a...
282K 32.5K 82
#Book-2 of Hidden Marriage Series. 🔥❤️ This book is the continuation/sequel of the first book "Hidden Marriage - Amazing Husband." If you guys have...
451K 26.5K 44
The story continues to unfold, with secrets unraveling and new dangers lurking in the shadows. The Chauhan family must stay united and face the chall...