تەنها ئاسایی رەفتار بکە... مامەڵەکردن لەگەڵ رووسیەکان زۆر ئاسانترە لە مامەڵەکردن بۆ ئەم ساتەی ئێستا...

سیەکانم گرژ بوون... دوای رووداوەکەی کۆتاجار کە دوێنێ بوو چاوم بە تایهیۆنگ نەکەوتۆتەوە .. نە لە کۆمپانیا نە لە ماڵەوە...

وەک خێوێک دێت و دەروات... رەفتارەکانی زۆڵ سەرسامی کردم .. وە ئەمە کەسایەتیەکی نوێی تایهیۆنگ بوو کە بینیم ..

شۆک نابم چونکە دڵنیام تایهیۆنگ چەندین کەسایەتی تری شاراوەی هەیە کە لەم نزیکانە دەیانبینم .. بەڵام دەمترسێنن..

تایهیۆنگ دەمترسێنێت .. نازانم بۆ..؟!

چاوەکانم چەند جارێک نوقاند.. پاشان بە هێواشی دەستم بردە پێشەوە لە دەرگامدا ... تەنها یەک جار چونکە ترس رێگەی بە جوڵاندنی ماسولکەکانم نەدەدا...

«وەرە»چی ئەمە وەک ئەوە وایە بڵێت وەرە بمرە ...

ئەوەی لە قورگم بو قوتم دایەوە پاشان دەرگاکەم کردەوە... هەر لەگەڵ یەکەم هەنگاو دەتوانی هەست بە خنکان بکەیت..

ئێرە وەک گۆڕ وایە... تاریکە زۆر
رۆشتمە ژوورەوە تایهیۆنگم لە هیچ شوێنێک نەبینی ئەمەش بە هۆی تاریکی ژوورەکە بوو..

تەنها لە درزێکی پەردەکە رووناکی مانگ هەبوو.. ئایە ئەم پیاوە نەخۆشی دەروونی هەیە..  ئایە تایهیۆنگ نەخۆشە..؟!
بۆچی بەم شێوەیە رەفتار دەکات!!

من زۆر سەرلێشێواو بووم.. خۆم لە ناوەراستی ژوورەکە دۆزیەوە چاوەکانم بە وردی دەگەرا بۆ تایهیۆنگ بەڵام نەمدۆزیەوە .

دەکرێت بە هەڵە گوێم لەم دەنگە بوبێت؟! بە سەرلێشێواوی سوڕامەوە ب دەوری خۆمدا .

«قسە بکە»لە شوێنی خۆم وەستام...دەنگی زۆر وشک بوو

«تایهیۆنگ ئایە تۆ نەخۆشیت؟!»راستەوخۆ هەستم بە نیگەرانی کرد ... ئەم کەشە هیچ ئاسایی نیە ..

«ئانی»رووم کردە پێشەوەی ژوورەکە چونکە دەنگەکە لەوێوە دەهات ..«قسە بکە»

گەدەم بچوک بوویەوە... «باشە»

«ویستم پێت بڵێم ئەمرۆ رێکەوتنم لەگەڵ کۆمپانیا رووسیەکە بردەوە.. بە قازانجێکی باشەوە»وتم

توانیم جوڵەیەک ببینم لەلای مێزەکە .. باشە کەواتە تۆم دۆزیەوە ... ئەو لەلای مێزەکە بوو..

«کارێکی باشت کرد»وتی منیش زەردەخەنەیەکم کرد..

بەڵام راستەوخۆ وەستام... ئەو ئێستا من نابینێت

little lady //k. thWaar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu