تایهیۆنگ:بۆگووم و وو شیک و سیۆنگ هوو.(بە ئاسایی گووتی)

ب.کیم:تۆ ڕقت لە بۆگووم نەبوو؟

تایهیۆنگ:ئای باوکە ئەو کاتە وەک لەزگە بوو پێمەوە نووسابوو هەر دەیگوو ببە خۆشەویستم و تۆم خۆشدەوێ بەڵام هەموو کات ڕەتم کردۆتەوە بۆیە چاکبوو.(ئەو کاتانەی بیرهات کە چۆن بۆگووم وەک لەزگەیەک بوو و بە تایهیۆنگەوە نووسابوو)

ب.کیم:ئای باشە باشە تۆ ئیزن دراوی .(ئەوان کۆمپانیایەکی بەناوبانگی دیزاینیان هەبوو ،تایهیۆنگ بە جێگرەوەی باوکی دانراوە بەڵام تاکوو ئەوکاتەی باوکی لەسەر کار بێت ئەو هەر وەک کارمەندێک لەوێیە)

تایهیۆنگ:ئایش ئێستا چۆن دایکم ڕازی بکەم؟(بە گریانی ساختەوە گووتی و ڕایکردە باوەشی باوکی)

تایهیۆنگ:باوکە تکایە یارمەتیم بدە ئەو تۆی زۆر خۆشدەوێ تکایە پێی بڵێ رێگەم بدات.(خۆی نووقمی باوەشی باوکی کرد)

ب.کیم:کورە گێژەکەم ئەو تۆی خۆشتر دەوێ بۆیە ڕێگە نادات بڕۆیت.(بە بێزاری گووتی و زیاتر باوەشی لە تای دا)

تایهیۆنگ:ئۆف باشە من بە هیۆنگ دەڵێم قسەی لەگەڵ بکات.(بە بێزاری مۆبایلەکەی دەرهێنا)

ب.کیم:گەمژە ئێستا یۆنگی لەگەڵ جیمینە دەزانی کە خراپ دەبێ بۆت ئەگەر جەوەکەیان لێ تێک بدەیت.(بە پێکەنینەوە گووتی) پێم وابێ دەبێ هەرخۆت بڕۆیت و دایکت ڕازی بکەیت..بوەستە تۆ کەی دەرۆیت؟

تایهیۆنگ:سبەی.

ب.کیم:گەمژە پلانت داناوە و لە کاتێکدا نە بە من نە بە دایکتت نەگووتووە؟

تایهیۆنگ:بە تۆم گووت،وە هەر خۆم زۆرم لەمێشکە سەرم مەخە سەر.(بە گریانی ساختەوە گووتی)

ب.کیم:ئێستا پەیوەندی بە دایکت بکە و پێی بڵێ کە ئەمشەو لەلای ئێمە دەمێنیتەوە،ئەو دڵخۆش دەبێ و جەوی باش دەکرێتەوە.

تایهیۆنگ:ئەوە وایە سوپاس باوکە زیرەکەکەم.(تای لەو کاتەی زانکۆی تەواوکرد لە ماڵێکی جیا دەژی.یۆنگی کەسێکی پیاوانەی ٣٠ ساڵانە هەرچەندە کووڕی گەورەیە بەڵام ئەو حەزی بەو کارە نەبووە کە باوکی کاری تێدا دەکات بۆیە نەبۆتە جێگرەوە بۆ ئەو لە جیاتی تای دەبێت)

(جیمینی ٢٨ ساڵ خۆشەویستی یۆنگی بۆ ماوەی ٢ ساڵ،هەردووکیان وەک مامۆستایەک کاردەکەن لە یەک قوتابخانە جیمین مامۆستای فیزیا،یۆنگی مامۆستای ئینگلیزی)

(تای پەیوەندی بە دایکی کرد هەر وەک ئەوەی پێشبینی کرابوو دایکی زۆر خۆشحاڵبوو کە کووڕەکەی دێت،ور بە تای گووت کە خواردنە دڵخوازەکەی ئامادە دەکات)

Love,taekook(one shots)Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum