هیـوادارم بەدڵـت بێــت♡
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.دیلان خەریک بوو دەسکی دەرگای پێشەوەی ماڵەکە بسووڕێنێت. دەستیم ڕاگرت.
"چاوەڕوان بە" هەوڵمدا چەند ساتێک بە خۆم بدەم.
"هیچ شتێکت لێ ناکەن، من ڕێگەیان پێنادەم" دیلان وتی و دەستی لەسەر ڕووخسارم دانا.
"ببورە، تەنها ماوەیەکە نەمبینیون. پێویستە چەند هەناسەیەک هەڵمژم پێش ئەوەی ڕووبەڕوویان ببمەوە"
چاوەڕێی ئەوە بووین کە دەکرا خولەکێکی تەواو بێت. چاوەڕێم دەکرد خێرا بڕوات. تا زیاتر چاوەڕێم دەکرد، هەستم بە خراپتر دەکرد.
جارێک سەرم لەقاند، ئەویش زانی ئەوە مانای ئەوەیە کە من ئامادەم-
دیلان ڕۆیشت بۆ دەرەوە، جەیس لە تەنیشتی بوو و منیش لە دیوەکەی تر. دەستی یەکترمان گرتبوو، بەڵام من هەوڵم دەدا لە پشتیەوە خۆم بشارمەوە.
دیلان زۆر لە من باڵا بەرزتر بوو. بێ گومان منی دەشاردەوە.
شاردنەوە بە هیچ شێوەیەک هیچ سوودێکی نەدەبوو، چونکە هەستیان بە بۆنەکەم دەکرد و دەیانزانی من لەوێم.
زۆر پیاو لەگەڵ ئەوان نەبوون. پێنج پیاوم لە کۆمەڵەکەی پێشووم ناسیەوە، لەگەڵ باوکم و ئەلفا جاکسۆن. دە کوڕەکەی تر دەبێ لە کۆمەڵەی ئەلفا نیکۆلاس بن.
بینینی باوکم وای لێکردم حەزم لێبێت ڕابکەم بۆ لای، و پێی بڵێم هەموو شتێک باش دەبێت.
زۆربەیان سەرقاڵ بوون، لە نێوان یەکتردا قسەیان دەکرد. وردە وردە سەرنجی پیاوەکان بۆ لای ئێمە هاتن.
"لەیلا" باوکم یەکەم کەس بوو کە قسەی کرد.
سەیری کردم، و باشترین زەردەخەنەم پێشکەش کرد.
سەخت بوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە تێیدا بووین.
ئەلفا نیکۆلاس وتی؛ "تۆ دۆزیوتەوە"، سەرسوڕماو بوو، کاتێک چەند هەنگاوێکی بەرەو ئێمە نا. ئەو بە هەمان شێوەی پێشوو سەیری منی دەکرد.
"چۆن دۆزیتەوە؟" ئەلفا جاکسۆن پرسیاری لە دیلان کرد و بە گومانەوە سەیری کرد.
دیلان لە وەڵامدا وتی؛ "لەیلا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە زەویەکەی مندا تێپەڕی"
YOU ARE READING
Alpha & Luna
Werewolfلەیلا هەموو ژیانی لەگەڵ کۆمەڵەکەی بەسەربردووە. بەڵام کە ناچار دەکرێت هاوسەرگیرییەکی ڕێکخراو بکات، لە ماڵەکەی ڕادەکات. لەیلا هەرگیز پێشبینی نەدەکرد ببێتە کچە ڕۆگێک، هەروەها باوەڕیشی نەدەکرد کە لەلایەن ئەلفایەک بڕفێندرێت لەکاتێکدا لە یەکێکی تر ڕادەک...