Chapter 9

547 65 51
                                    

هیوادارم بەدڵت بێ❧
.
.
.
.
.
.
.

دڵم خێراتر لێیدەدا کاتێک گوێم لە دەنگی دیلان بوو لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەوە.

"سـڵاو"

"ئەوە منم"
گوتم، بەباشی دەمزانی دیلان دەزانێ ئەوە کێیە.

" لەیلا "
لە دەنگییەوە دیاربوو کە شۆک بووە.

"لە کوێی؟ ئایا باشیت؟
زۆر بەدوات دا گەڕام."

"بمبووره بۆ بەجێهێشتـنت، من تەنها--"
نەیهێشت تەواوی بکەم، و دەستی کرد بەقسەکردن.

"لەئێستادا ئەوە گرینگ نییە، تەنها پێم بڵێ لەکوێی؟"
دیلان وتی.

ئەمتوانی هەست بەشتێک بکەم لەنێو دەنگیدا کە تێنەدەگەیشتم چییە.
ئەو بەتەواوی تووڕە دیار نەبوو. بەڵام شتێک هەبوو کە وایلێدەکردم نیگەران بم دەربارەی.

"پێویستە قسەبکەین"
پێیم وت.

بڵەیک زەردەخەنەیەکی پێدام و دەستی گرتم.

" هەر کە تۆم بینی قسە دەکەین، تەنها پێم بڵێ لەکوێی هەر ئێستا دێمە لات"
دووبارەی کردەوە.

"نەخێر ئاساییە، من خۆم دەگەڕێمەوە، پێویست ناکات تۆ بێیت"

سەیری بڵەیکم کرد، بەهیوای ئەوەی لێم بگەڕێ بەتەنها بگەڕێمەوە.
ئەو وەک وەڵامێک سەری بۆ لەقاندم.

"دەتوانی بڕۆی، من لێرە ناتهێڵمەوە"
بڵەیک وتی.

گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە تەلەفۆنەکەوە.

"ئەوە کێ بوو؟"
دیلان بەهاوارەوە پرسی.

" ئەوە گرینگ نییە، من-"
وە دووبارە، نەیهێشت تەواوی بکەم.

"لەگەڵ کێی؟ ئەوە کێیە؟"
دیلان وتی.

"ئەوە تەنها کەسێکە، بەڵام ئەوە لەئێستادا گرینگ نییە. ئایا ئاساییە ئێستا بگەڕێمەوە؟"

"پێم بڵێ لەکوێی لەیلا. لەگەڵ کێی؟ ئەوە پیاوە وانییە!"

"تەنانەت گرینگی بەوە دەدەیت کە وا پێتی دەڵێم"
لێیم پرسی.

هەستم بە تووڕەیی دەکرد بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی دیلان.

" گرینگی دەدەم، پێویستە بتبینم
لەکوێی، دەتوانم ئێستا بێمە لات"
دیلان وتی و تۆنی دەنگی نەرمتر بوویەوە.

Alpha & LunaWhere stories live. Discover now