Part~Four

685 77 750
                                    

Part~Four.....

*جـیـاوازی نـێـوانـمان گـریـنـگ نـیە چـونکە
تـۆ
تـرپـەی دڵمـیـت وهـۆکـاری هـەنـاسـەدانـمـی*

بەهیوای چێژ بینین...

POV:-

دەرگای ماڵە خنجیلانەکە بەشێوەیەکی زۆر تووند کرایەوە لەلایەن ئەو پیاوەی کەتوڕەی وڕق لەناخییا هەڵئەقوڵێ وەکو گڕکان کەپرشکی ئەو ئاگر بەر هەرکەسێک بەکەوێت ئەبێت بەخۆڵەمێژ..!

بەڵام ئایە کەس ئەزانێ هۆکاری توڕەی ئەم پیاوە چیە؟

بێگومان کەس نازانێ کەئەم پیاوە دڕندەیە بەهۆی دووری دڵبەرەکەی لێو لەهەمووشی گرینگتر هۆکارەکەی پیاوێک بێت..!

ئاخر چۆن ئەکرێ ئەم پیاوە غیرە لەڕەگەزی بەرامبەرئەکات ئەگەر لێی نزیک بێتەوە جاچ بگاتە پیاوێک!

بەڵام ئەو کەسەی ئەم کارەی لەگەڵدا کردوە وادیارە بەتەواوەتی نایناسێ..ئەوجیۆن جۆنگکوکە..ئەو پیاوێکە وابەئاسانی دەربازت نابێ لێی..!

لەدوای ڕێککردنەوەی هەناسەی لەبەئەوەی ڕایکردبوو هەناسەدانی ناجێگیر بووبوو

وە دواتریش بەو پەڕی خێرای وەک ڕەشەبایەک بەڕێکەوت بەرەو پشتەوەی خانوەکە

بینی دایە میلی خەریک ئاودانی گوڵەکانی بوو وە هاناش لەسەر جۆلانەێکی دوور لەباخچەکە دانیشتبوو کەوادیاربوو خەریکی پەیوەندی بوو بەڵام گوێو لێنەئەبوو باسی چی ئەکا

جۆنگکوک بەو پەڕی خێرای بەرو ڕووی ڕۆشتوو موبایلەکەی لەدەست سەندوو کێشای بەئەرزەکەیا کەوای لەهاناو دایە میلی کرد چاویان تادوائاست بکرێتەوە

هانا هەستایەوە سەرپێو بەرامبەر جۆنگکوک وەستا ویستی قسەکات بەڵام زلەیەکی بەهێز بووە سوپرایزێکی لەناکاو لەلایەن جۆنگوکەوە..!

دایە میلی هات بەرەوڕووی جۆنگکوک بەڵام جۆنگکوک خێرا بەدەست ئاماژەی پێکرد کەنزیک نەبێتەوە

"داپیرە تۆخۆت تێکەڵ مەکە ئەم کێشەیە لەنێوان من وئەم سۆزانیەدایە"
وتی کاتێک بەدوو چاوە سامناکو بەسامەکەی سێری هانای ئەکرد کەخەریکی ڕشتنی فرمێسکی تیمساحی بوو لەکاتێکدا دەستی بەشوێن زلەکەوەی گرتبوو لەسەر ئەرزەکەدا دانیشتبوو نەی ئەوێرا چاوەکانی بەرز کاتەوە وڕووبەروی ئەم پیاوەی بەردەمی ببێتەوە کەخوێن بەرچاوی گرتوە

"بۆستە کوڕم چیڕوویداوە کەوای لێت کردوە زلە لەهانا دەیتوو موبایلەکەی بشکێنی، ئەی جینیا لەکوێیە؟ ئایە دانیش لەگەڵ ئێوەدایە؟"
جۆنگکوک دوای گوێبیستبوونی قسەکانی دایە میلی ئەوەنەی تر توڕەبوو بەخێرایو زەبرێکی زۆرەوە دەستی نایە قژی هاناو زۆر بەتوندی ڕایکێشا بەدوای خۆیا بێ کات لەدەستان یەکسەر بەرەو ژوورەکەی خۆی لەژێر هاوارو پاڕانەوەکانی هانا وقسەکانی دایەمیلی بۆئارام کردنەوەی

کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـێـمـن//J.JKWhere stories live. Discover now