Part~Three

820 93 526
                                    




Part~Three...

*جـیـاوازی نـێـوانـمـان گـریـنـگ نـیـە چـونـکـە تـۆ
تـرپـەی دڵـمـیـت وهـۆکـاری هـەنـاسـەدانـمـی*


بەهیوای چێژ بینین....


POV JUNGKOK:-

لەگەڵ مامە کانگ دانیشتبووم قسەمان ئەکرد لەگەڵی قاوەمان ئەخواردەوە لەلایەکی کەش خەمی جینیامە چونکە ئەوە دوو کاتژمێر ئەبێ ڕۆشتوە هێشتا نەگەڕاوەتەوە تەنها هیوادارم سەلامەت بێت

دەنگی مامە کانگ منی لەبیرکردنەوەکانم هێنایەدەرەوە

"کوڕم بڕۆ سەرێک لەجینیا بەنەبا شتێکی لێهاتبێ ئەوە دوو کاتژمێرە ڕۆشتوە منیش ئەچم سەرێک لەسەوزەواتەکان ئەدەم"
مامە کانگ وتی کاتێک هەستایەوە سەرپێ منیش سەرم بەئەرێ جوڵاندو ڕۆشتم بەرەو پشتەوەی خانوەکە بەرەو دانەوێڵەکەڕەۆشتم دەرگاکەم کردەوە بەڵام..

تەنها تایلەری لێبوو کەنەبەسترابۆوە وە نەبوونی جینیا لێرە وای کرد ترسێک لەدڵما درووست بێ ئەی خوایەگیان جینیا لەکوێیە؟!

لەپڕێکا تایلەر دەستی کرد بەدەرکردنی دەنگی سەیرو بەرز کردنەوە قاچەکانی لێی نزیک بوومەوە چونکە خەریکبوو ئازار بەخۆی بگەیەنێ

"شش هێمنەبەرەوە ئازار بەخۆت ئەگەیەنی"
منیش گەمژەم قسەئەکەم وەک بڵێی ئەم ئەسپە لێم تێئەگا بەڵام

پێموابێ ئەیەوێ شتێکم پێبڵێ ڕەنگە وابێ

"تایلەر تۆئەزانی جینیا لەکوێیە؟"
وتم کاتێک دەستم بەسەریا ئەهێنا بەڵام هیچ شتێکی نەکرد بەمانای بەڵێ تش جۆنگکوکی گەمژە بەتەمای چی خۆئەو تەنها ئەسپێکە چۆن لێت تێئەگا

لێی دوورکەوتمەوە ویستم بڕۆم تاکو بەدوای جینیایا بگەڕێم بەڵام شتێکی چاوەڕوەن نەکراو ڕوویدا

تایلەر دەستی کرد بەکردنی جوڵە بەسەری ئەماژەی بەلای پەنجەرە بچوکەکە ئەدا کەتاکە پەنجەر بوو لەوژوورەدا منیش چووم سێرم کرد

ئەوە پێموابێ شارۆچکەیەکی نانەخێر پێموانیە شارۆچکەش بێت چونکە تەنها پانزە بۆ شانزە خانوی لێبوو ئاوڕمدایەوە بۆلای تایلەر

کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـێـمـن//J.JKWhere stories live. Discover now