Cause every time we touch ~
~~~~~~~~~~
جۆنگكووك زۆر وتی كه‌وا بانگی بزیشك ئه‌كات به‌ڵام تایهیۆنگ هه‌ر پێداگری كرد له‌وه‌ی نایه‌وێت وه پێویستی نیه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ نایه‌وێ پزیشكه‌كان لێی بپرسن چی بووه وه‌هه‌موو سه‌ربازه‌كانیش به‌م بابه‌ته بزانن وه به دڵنیایه‌وه نایه‌وێ ناوی هیچ كه‌سێكیش بدات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
جۆنگكووك به ناچاری به گوێی تایهیۆنگی كرد وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئێستا له یه‌كێك له ژووره‌كانی سه‌ربازگه‌ن كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لو په‌ل به‌كاری ئه‌هێنن
و تایهیۆنگ له‌سه‌ر سه‌رچه‌فێك دانیشتوه‌و پشتی خۆی داوه‌ته دۆڵابێك له ژووره‌كه وه ده‌ستی له‌سه‌ر سكی داناوه‌و توند گرتوویه‌تی
جۆنگكووك به نیشانه‌ی سه‌رسورمان له‌سه‌ر ده‌موچاویه‌وه پرسی
" به پێی ئه‌وه‌ی ناهێڵی پزیشك ئاگادار كه‌مه‌وه به ته‌مای چۆن برینه‌كانت چاك بێته‌وه ؟؟ وا ئه‌زانی گه‌ر وا جێیان بهێڵی ئه‌توانی به‌رده‌وام بی له ڕاهێنان ؟؟ "تایهیۆنگ سه‌ری نزم كرد و وتی
" من باشم كه‌مێكی تر هیچم نامێنێ "جۆنگكووك سه‌ری له‌قاند و وتی
" لێره چاوه‌ڕێ بكه و هیچ مه‌كه !!"وه دوای ئه‌مه له شوێنه‌كه ڕۆیشته ده‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچی تر بڵێت وه تایهیۆنگ هه‌ر خۆی به زۆر ئه‌یتوانی بڕوات بۆیه ته‌نها پشتی خۆی به ته‌واوی دایه دۆڵابه‌كه‌و چاوه‌كانی داخست
وه دوای ماوه‌یه‌ك جۆنگكووك گه‌ڕایه‌وه وه وادیار بوو فریاگوزاری سه‌ره‌تای دۆزیوه‌ته‌وه چونكه له‌ده‌ستی بوو كه هاته ژووره‌وه‌و ده‌رگاكه‌ی داخست
تایهیۆنگ چاوه‌كانی كرده‌وه كه گوێی له ده‌نگی ده‌رگاكه بوو وه به بێتوانای سه‌یری جۆنگكووكی كرد و هیچی نه‌وت
جۆنگكووك له لای تایهیۆنگ دانیشت و جه‌نتای فریاگوزاریه‌كه‌ی له ته‌نیشتیه‌وه دانا وه ڕووی كرده‌وه تایهیۆنگ و وتی
" شتێكی وای لێ نازانم به‌ڵام باشتره له‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه به جێی بهێڵیت "تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جوڵاند وه هیچی تری نه‌وت جا كه جۆنگكووك ئه‌مه‌ی بینی قوڕگی پاك كرده‌وه‌و وتی
" برینه‌كانم نیشان بده بزانم له كوێن "
YOU ARE READING
Love in hell ~ Vk
Fanfictionله سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە Start ~28/12/2024 End ~ soon