Forbidden Love in the military
Means the same as
love in hellخۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه‌كراو له سه‌ربازیدا
هه‌مان مانای هه‌یه له‌گه‌ڵ
خۆشه‌ویستی له دۆزهخدابهڵام جارێ با واز له‌وه بهێنن بۆ كاتێكی تر وه بچینه نێو چیڕۆكه‌كه‌مان كه له رۆژێكی باراناوی و سامناك و ساردا ده‌ست پێ ئه‌كات
له‌وكاته‌ی كه‌وا دووسه‌د و چل و هه‌شت گه‌نجی وڵاتی كۆڕیا له ده‌رگای سه‌ربازگه‌ی دۆزه‌خ تێپه‌ڕین و چوونه ژووره‌وه
له راستیدا سه‌ربازگه‌كه ناوی دۆزه‌خ نیه به‌ڵام جیاوازیه‌كی وای له‌گه‌ڵ دۆزه‌خدا نیه چونكه ئه‌و شوێنه به‌هه‌مان شێوه‌ی دۆزه‌خ كه‌س نایه‌وێ بۆی بچێت و به‌شێكی زۆریان به‌ناچاری بۆی ئه‌چن
له وڵاتی كۆریا هه‌ر كه‌سێك له كوڕ و پیاوانیان له نێوان ته‌مه‌نی هه‌ژده بۆ سی ساڵی پێویسته به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی ساڵێك و نیو خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی و بكا و بچێته سه‌ربازی
وه سه‌ربازی شتێكه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه لێی ئه‌ترسن چونكه ئه‌زانن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌زیندووی بچیت وه هه‌رگیز لێی نه‌گه‌ڕێیته‌وه
كه‌س نازانێت له‌وانه‌یه له ناكاوێك جه‌نگ به‌رپابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وڵاتان وه هاوسه‌ڕ و كوڕ و بڕاو خۆشه‌ویستانیان كه له‌سه‌ربازین بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگ و گیانیان له ده‌ست بده‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه
بێگومان ئه‌م هه‌ستی له‌ده‌ستدانه ترسی خستۆته دڵی هه‌مووانه‌وه وه زۆربه‌یان تا ناچار نه‌كرێن و ئاگادار نه‌كرێنه‌وه خۆیان ناچن بۆ ناو تۆمار كردنی سه‌ربازی
گه‌نجانێكی كه‌م هه‌ن له ته‌مه‌نی هه‌ژده تا بیست ساڵی بچن بۆ سه‌ربازی به راده‌یه‌ك به په‌نجه‌كانی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن
به‌هه‌رحاڵ با واز له‌وه بهێنن و بگه‌ڕێینه‌وه لای دوو سه‌دو چل و هه‌شت سه‌ربازه نوێكه‌مان كه هه‌موویان له گۆڕه‌پانێكی گه‌وره وه‌ستاون له ژێر ئه‌م بارانه به خوره‌دا وه كه‌سیان نازانن پێویسته چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن
به به‌رده‌وامی چاوه‌كانیان ئه‌گێرن و سه‌یری ده‌وروبه‌ر ئه‌كه‌ن تا شاره‌زایی له شوێنه‌كه په‌یدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵی رابێن
له ناكاوێك ئه‌فسه‌رێك به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه هاواری كرد و وتی
" هه‌مووتان ڕێك بوه‌ستن و سڵاو بكه‌ن "
YOU ARE READING
Love in hell ~ Vk
Fanfictionله سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە Start ~28/12/2024 End ~ soon