سەری ساڵ | ٦

374 48 52
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.

.

.










دیدگای نووسەر:

ئەمڕۆ، بۆ جۆنگکووك ڕۆژێکی نوێ نەبوو. کۆنتر بوو لە ڕۆژەکانی تری.

ڕۆژەکانی زستان شتێکی نامۆیان هەیە، حەزێکی وەهات پێ دەدەن کە زیاتر بیری جێگاکەت بکەیت و بە ماتییەوە پاڵکەویت لە سەریدا.

مانگی کانوونی یەکەم، سەیرە و بەئاگا هاتنەوەیە بۆ ئەو ئاواتە بەدینەهاتووانەی کە مانگی کانوونی دووەم خواستنت. کەوتیتە ناو مانگی دوانزەوە، ئاوڕێکی دواوە بەرەوە و بەرەو ڕۆژەهەڵات بڕۆ، ئەو شوێنەی خۆر تێیدا هەڵدێت. چاوەکانت دابخەوە و بیر لەو دۆریانە بکەوە کە بۆخۆتت کردن لە سەرەتای ساڵەوە، ئەوسا تێدەگەیت کە هەموو ئەو یادگارییانەی هەتبوون، ڕێکەوت بوون نەك ڕێکخراو.



جۆنگکووك حەزی بە کۆتایی ساڵ نەبوو، دەترسا لێی. وەك ئەو بەیانییە زووەی سێی کانوونی یەکەم ... کە هەموو ژیانی لە سەربانێکەوە فڕی بەرەو ئاسمان و چیتر نەگەڕایەوە.




وێڕای ئەوەش، خەریکە دەچێتە ساڵێکی ترەوە بێ ئەوەی کەس بپرسێ ئاخۆ ئامادەیە یان نا ..



هەموو کات لەو کەسانە بوو کە زۆر حەزی بۆ خەو هەبووە، کەسێکی بەیانیان نییە. بەهۆی کاتژمێرە بێزارکەرەکەیەوە بەئاگا هات، و بە نابەدڵییەوە لەسەر جێگا گەرمەکەی هەڵسا.






سەیری ڕوخساری دەکرد لە ئاوێنەکەوە، خۆیەکی لاوی نەدەبینی، بەڵکو خۆیەکی پیری دەبینی. بەخۆی دەوت کە چیتر منداڵ نیت، بەڵکو هەرزکارەکەی ئەوساش نیت. هێندەی دەیهێنێ و دەیبا ناتوانێت شتێکی ئارامهێن، لە تەمەنی هەرزەکاریدا بدۆزێتەوە. منداڵیشی خەوێکی گەرم بوو کە لە بارانی نیوە شەوی زستاندا، لەگەڵ هەورەگرمەکاندا تێکشکا و باران هێواش هێواش تەکاندی.



خەمەکان گەورە دەبن، ئینجا خۆت.





"خۆزگە ڕۆبێتێك دەبوو بمشوات ... "


||ئـەزالیا|| JJKWhere stories live. Discover now