ئێمە وێڵی هیواین | ٢

500 74 322
                                    


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.

.

.







بەرەو ژوورەکەم چووم، لە بەرامبەر پەنجەرەکە دانیشتم. هێشتـا ڕۆژ بە ستوونی لە ژوورەکەمی دەدا، کزە بایەکی هەڵ کردبوو هێواش هێواش قژممی ئاڵ و واڵا دەکرد. هەستم بە ساردییەك دەکرد لە ناو لەپی دەستمدا. تیشکی ڕۆژەکە خۆی لێم بزر نەدەکرد، دڵخۆشی دەکردم، منیش زەردەخەنەیەکم کرد. کورسییەکەم جڕیرە جڕی بوو بەهۆی کۆنییەکەیەوە، منیش لەسەری دانیشتبووم وەك بڵێ لە هەر هەل و مەرجێکدا بێت خۆمی لەسەر بەربدەمەوە، باشتر بڵێم ئەو بەرمبداتەوە.








ئەوەی لەمێژوو هەڵمگرتبوو، خۆی خزاندە سەر گەردەنەم. بێ ئەوەی جووڵەیەك بکەم فرمێسکەکانم دەستیان بەسەردا گرتم، دەمویست ئازایەتی ناخی خۆم پشانی خۆم بدەم بەڵام هەر دەشکام و دەشکامەوە، ئازا نەمابووم. ترسنۆك بوو بووم، بێ چـارە بووم، خۆشی لێ بڕوا بووم، لە خۆم هەڵدەهاتم، لەگەڵ خۆم نەبـووم. لەگەڵ خۆمدا هەناسەم نەداوە، وەك ئەوەی لەگەڵ خۆمدا نەژیابم، کەسێکی تر لە جیاتی من ژیابێ و خەمەکانی بۆ من جێهێشتبێ.




گوێم لە دەنگی دەسکی دەرگاکە بوو کرایەوە خێرا فرمێسکەکانم سڕی، دەمزانی جگە لە نابی کەسی تر نییە.




بەهێواشی بەرەو من دەهات، لە بەرامبەرم وەستا، ڕوخساری خەم دایپۆشیبوو، قژی کە بەیانی بە توندی بۆم کردبوو بە کەزی کردبوویەوە و قەدی گرتبوو. چـاوەکانی لە دڵتەنگیدا دەترسیکانەوە، دەستە بچووك و باریکەکانی لەناو دەستم نا، توند ماچی دەستمی کرد.




سەیریم کرد بەوپەڕی هەستمەوە، دەیویست ئەو شتە لەناو چاوەکانم بدۆزێتەوە کە ساڵانێکە لە دوایی وێڵین. بەڵام ڕوخساری گرژ بوو بۆ لای چەکمەجە بچووکەکەی ئەوێ چوو مەقەسێکی دەرهێنا و بۆ لای من هاتەوە.







||ئـەزالیا|| JJKWhere stories live. Discover now