𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 20 » ! نامەیەک

1.1K 194 92
                                    



REN"

خاتوو لۆرین کەرەستەی پاکەرەوەی برین و
فریاگوزاری خێرای هێنا
لە دەستەکانیم وەرگرد بۆ یارمەتیدانی جیمین

"من دەترسم، ئەی ئەگەر کاکم شتێکی بەسەر هاتبێت
ئەوەتا کاکە جیمین ـیش باش نیە"
بێڵا وتی و باوەشی بە قۆڵی خاتوو لۆرین ـدا کرد

"تکایە گیانەکەم وامەڵێ ئەو باش دەبێت "
وتم و لە کاتێکدا چاوەکان و قوڕگم پڕ بوون لە گریان

"خاتوو لۆرین تکایە بێڵا ببە ژورەکەی و ئاگاداریبە با بەو شوەیە نەم بینێت، " بەڕوی خاتوو لۆریندا وتی "دەی گیانەکەم من باشم دەبینی، تۆ بڕۆ پشوو بدە جونککوک ـیش کەمێکی تر دێتەوە "
بە دەنگێکی خراپەوە وتی کە زۆر ماندوو دەردەکەوت

ئەوان ڕۆشتن، پێویست بوو بەخێرای یارمەتی
جیمین بدەم کەلوپەلەکانم هێنا لەگەڵ هەندێک
پەڕۆی پاکدا بە هێمنی لە پشتیەوە دانیشتم بۆ
پاکردنەوەی برینەکەی

"جیمین"
بەهێمنی وتم و
خەریکی پاکردنەوەی برینەکانی بووم

"ئهم"
بە دەنگێکی زۆر نزمەوە وتی

"دڵنیای کە ئەو باشە "
وتم کە نەم دەتوانی
بەتەواوی قسەکانم دەرببڕم

"هیوادارم، من پارێزگاریم لەو کرد تا مرۆڤ بوو دوای گۆڕان ئەو ڕۆشت، هێندە گەمژە و لاواز نیە کە لەلایەن چەند گورگێکی ئاسایەوە بکوژرێت "
هەناسەیەکی قوڵی دایەوە "وە ... ئاهے نازانم "

"دڵنیام ئەو سەلامەت دەبێت "
بەترسەوە وتم

"ئاهےئاگاداربە ئازارم هەیە"
وتی و کەمێک شانەکانی کرژ کرد

برینەکەیم پاکرددەوە
بەڕاستی پێویستی بەدوورینەوە
دەبوو لەچەند شوێنێک بەڵام پێداگری کرد
لەوەی کە باشە و پێویستی نیە

بە هێمنی دەستم کرد بە پێچانەوەی برینەکەی
لەسەر شانیەوە بۆ خوارەوەی و سەر سکی بەتەواوی
پێچامەوە باشتر دیار بوو

"سپاس، د دەڕۆمە ژورەکەم"
بە سەختی ویستی هەڵبستێتەوە
کە نەیدەتوانی بەباشی بەڕێگادا بڕوات

"بهێڵە یارمەتیت بدەم"
دەستەکانیم گرد

بە هێمنی ڕۆشتمە ژێر قۆڵەکانی بۆ ئەوەی بەجوانی
بیگرم، نەیدەتوانی زۆر بچەمێتەوە
بەهۆی برینەکانی پشتیەوە بەڵام خۆی
بەهێز دەهێڵایەوە بە هێمنی
هەنگاو بە هەنگاو ئەوم بردە ژورەکەی

هەرگیز ژورەکەیم نەبینی بوو
ئەوم لەسەر جیگاکەی دانا نەیویست
پاڵ بکەوێت و لە لێواری جێگاکەی
دانیشت

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now