꧁𝒑𝒂𝒓𝒕 𝒆𝒊𝒈𝒉𝒕꧂

1.2K 224 311
                                    

هاییییی گوڵی بامییەکان، ئینجا ببورن ئەم ماوەیە کەم پارت دائەنێم ئەزانم بەس ئیتر لەبەر مەکتەب فریاناکەوم،تکایە ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە،ئەگەر فۆڵۆشت نەکردوە بیکە بۆ ئەوەی بەردەوام بم ڤۆت لە ئێوەو بەردەوام بوون لەمن ،ئینجا بۆ ئەم پارتەش وەکو ئەوانی تر 400 کۆمێنتم ئەوێت‌💞











letss gooo in......💖

نامجون خەریکی گیا لێکردنەوە بوو ناوتیش سەیری ئەو شاخە دورانەی دەکرد،دوای کەمێک ناوت ڕوویکردە دواوە بینی کوک لەدورەوە چاودێری دەکات، بێدەنگی هەموو شوێنێکی داگرتبوو.....

نامجون بەخێرای ڕووی کردە دواوە شڵەژاوی بە ڕۆخسارییەوە دیار بوو،بینی ناوت لەوێ وەستابوو هەستی دەکرد کەشتێکی خراپ ڕودەدات ناوتیش هەستی بە شڵەژاوی ئەو کرد لەبەر سەیرکردنە بەردەوامەکەی،نامجون بەخێرای بەرەو ناوت ڕای کردو پاڵی پێوە نا خۆشی کەوتەسەر ناوت

ناوت بەترسەوە:چی ڕودەدات؟-

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات لەبەر تیرە ڕەشەکەی بەسەریاندا ڕۆشت،تیرەکە کەوتە سەرزەوی و گیاکەی سوتاند،نامجون بەخێرای هەڵستایەوە بەدەنگی بەرز وتی

نامجون:کوک ئێمە هێرشمان لەسەرە

کوک بەتوڕەی:کێ بوێری ئەمەی هەیه

10کەس هاتنە دەرەوە ،ماسک و پۆشاکی ڕەشیان لەبەردا بوو بۆیە نەیان ئەتوانی بیان بینن

کوک لەناوت نزیک بۆیەوەو بەدەنگێکی پیاوانە وتی: بڕۆ خۆت بە جوانی بشارەوە، ئێستا ئەبێت وانەیەکیان فێربکەم کەە هەتا مردن بیریان بێت

دەستیان کرد بەشەڕ کردن ناوتیش بەترسەوە سەیری ئەوانی دەکرد ،جونگکوک و نامجون شێوەیان زۆر ترسناک بوو(ددانی تیژ،چاوی سوور، نینۆکی درێژ)یەکێک ویستی هێرش بکاتە سەر کوک بەڵام کوک بەیەک جوڵە ملی شکاند

ناوت ئەسپەکانی بەجێ هێشتو بەخێرای ڕایکرد،خۆشی نەیدەزانی بۆ کوێ دەڕوات،بێگومان ناتوانین لۆمەی بکەین چونکە شێوەیان زۆر ترسناک بوو، ‌۳ لەپیاوەکان ناوتیان بینی ڕایدەکرد بۆیە دوای کەوتن

نامجون:من کاری ئەمانە چارەدەکەم،دوای ناوت بکەوە نابێت ڕابکات

کوک بەخێرای دوای ناوت کەوت

ناوت ڕایدەکردو ڕایدەکرد تا پێی لەدارێک گیراو کەوت و ئەژنۆی بریندار بوو،یەکێک لەپیاوەکان ویستی چەقۆ لەناوت بدات بەڵام کوک بەخێرای گرتیو پاڵی پێوەنا

بەشێوەیەکی دڕندانە شەڕیان دەکرد،لەناکاو یەکێک لەدواوە قژی ناوتی گرت،ناوتیش قیژاندی،کوک کە ڕووی کردە ئەودیو ئەوەی بینی زۆر توڕە بوو

جونگکوک:دورکەوەرەوە لێی ئەگینا وات لێدەکەم ئاوات بەمردن بخوازی

ناوت شۆک ببوو لە ئازایەتیو پیاوەتی کوک

❣︎ʙʟᴏᴏᴅ Cᴀsᴛʟᴇ❣︎.✔︎                                                  (Kurdish)Where stories live. Discover now