꧁𝒑𝒂𝒓𝒕 𝒇𝒐𝒖𝒓꧂

1.3K 239 219
                                    

هااااااااااایییییییی گوڵی بامییەکان تکایە ڤۆت بکەن پێش خوێندنەوە💖💞

lets go inside the story.........

چاوەکانی بە هێواشی کردەوە سەیری ئەم لاو لای دەکرد ودەستی لەسەر سەری دانابوو بە ئازارەوە،هەوڵی دەدا شتێکی بیرکەوێتەوە

ناوت:ئایی خوایە

ناوت هەموو شتەکانی بیرکەوتەوە فرمێسکەکان لەچاویدا کۆبۆیەوەو باوەشی کرد بە سەرینەکەیدا

ناوت:من دایکم دەوێت، ئومااا زۆرت بیرت ئەکەم پێویستم پێتە

لەناکاو ناوت گوێی لە کردنەوەی دەرگای ژورەکە بوو،بەخێرای خۆی کرد بە خەوتوو

کەمێک سەیری ناوتی کردو وتی:

تایهۆنگ: هەندێک خواردنی گەرمم بۆ هێناویت ، وە ئەمەش سەرچەفی نوێییە پێویستت دەبێت

تای:ئەزانم تۆ نەخەوتوی و گوێت لێیە چی دەڵێم!!!؟

ناوت سەری بە سەرچەفەی داپۆشی و بەساردی وتی:بڕۆ دەرەوە نامەوێت تۆو براکانیشت ببینم

تایهۆنگ ڕۆشتو دەرگاکەی داخست ناوتیش بەتەنیا مایەوە........

تای بە گاڵتەجاڕییەوە:تەنها دوو ڕۆژە لێرەیەو ئەو فەرمانم بەسەردا دەکات

جیمین بە خەندەوە:ئەم کچە زۆر سەیرە(دەستی خستە سەر شانی تای) ئەبێت بوەستی تا ڕۆژی دیاری کراو

لەلای ناوت.......

فرمێسکەکانی دەسڕیو دەیگوت:من ئەگەڕێمەوە بۆ ماڵەکەی خۆم،بەڵی ئەگەڕێمەوە،من هەرگیز لێرە نامێنمەوە، لەنیوەی شەودا ڕادەکەم(نانی دەخواردو فرمێسکەکانی لەگەڵ خواردنەکەی تێکەڵ ببوو



تێپەڕینی کات.......کاتژمێر 1:11


ناوت کە نامجون و جەیهۆپی بینی خۆی شاردەوە،نامجون و جەیهۆپ خەریکی سەیرکردنی کتێب بوون

ناوت لەدڵی خۆیدا:نەفرەت ناتوانم لەم شوێنە بێمە دەرەوە، ئایا دەبێت کۆڵ بدەم؟ نا نەخێر چۆن کۆڵ دەدەم

ڕووی کردە لای ڕاست بۆ بۆ ئەوەی بەسەر پەیژەکاندا سەربکەوێت،بەخێرای سەرکەوت

دەرگای ژورەکەی کردەوە دەنگێکی ترسناک لە ژورەکەوە دەهات، شنە بایەک لە قژی ناوت و تەنورەکەی دەدا، قژی کۆکردەوەو ڕۆشتە سەربانی کۆشکەکە

ناوت:ئەم شوێنە زۆر بەرزە ئەگەر بکەوم دەمرم، بێگومان

ناوت بە هەنگاوی بچوک بچوک دەڕۆیشت بۆ ئەوەی بەرنەبێتەوە،بەردەوام بوو لە ڕۆشتن تا گەیشتە سوچێکی کۆشکەکە،لەناکاو ناوت گوێی لەدەنگی کەسێک بوو ، ناوت وەستا لە ڕۆشتن ڕووی کردە دواوە بینی جونگکوک لەویادا خەوتووە،ناوت لە شۆکدا چاوەکانی کرایەوە

کوک بەتوڕەی: تۆ دەتەوێت ڕابکەیت...!!!!؟

ناوت بە شڵەژاوی:نا....نا من سەیری مانگم دەکرد کەشەکەی زۆر خۆشە

❣︎ʙʟᴏᴏᴅ Cᴀsᴛʟᴇ❣︎.✔︎                                                  (Kurdish)Where stories live. Discover now