{ MADNESS }

Por little3shit-

2.4K 313 96

(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە... Más

1.Characteristic
2. a little taste.
3. warrior?
4. princess.
6. skyfall.
7. bloodshed.
8. cursed.
9, the cave.
10, the kiss.

5. mouthful.

173 31 1
Por little3shit-


RUBY


”ئەسپەکەی من لە کوێیە؟" من تەماشای سێ ئەسپەکەم کرد کە لە پێش دەروازەکە وەستابوون.
”تۆ لەگەڵ یەکێک لە ئێمە سەردەکەویت، خانمەکەم.”  ’ڕۆبین’ بە خەندەیەکی بچوکەوە گوتی کە وایکرد ڕوومەتەکانی چاڵ ببن. چاوەکانم ڕوویان لە کامرن کرد کە بە نزمی قسەی لەگەڵ ڤیکتۆر دەکرد.
”ئەمە مانای چییە؟" کامرن تەماشای کردم بەوپەڕی سادەییەوە. ”هیچ کێشەیەک هەیە؟" ئەو پرسی وەک ئەوەی هیچ تاوانێکی نەکردبێت.

’ڤیریۆس! تۆ ئەمەت بۆ باس نەکردم لە پیلانەکەیان!' من بە توڕەییەوە لە مێشکمدا گوتم. ’ئەوان بە هێچ شێوەیەک باسی ئەوەیان نەکرد. من لەگەڵ گەڕانەوەی سێ جەنگاوەرەکە گەڕامەوە بۆلای تۆ.’ ڤیریۆس ڕوونی کردەوە.
’ئەمە گاڵتەجاڕییە.” من چاوەکانم سوڕاند وە بەرەو ئەسپە ڕەشەکە ڕۆشتم. سەرکەوتم و بە هێمنی چاوەڕێم کرد کە کامرن قسەکانی تەواو بکات وە ئەم گەشتە نەفرەتییە دەست پێ بکات.

لە کۆتاییدا کامرن دەمی داخست وە جەنگاوەرەکان بەرەو ڕووی ئەسپەکانیان هاتن. رۆبین ڕۆشتە سەر پشتی ئەسپەکەی تەنیشتم وە هاری’ش ئەوەی تریان.
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە لە ناخمدا خۆمم بەنەفرەت دەکرد کە لە ناو هەموو ئەسپەکاندا، ئەسپی ئەو گەمژەیەم هەڵبژارد. ڤیکتۆر لە پشتمەوە سەرکەوت وە دەستی لە هەردوولای جەستەم بەرەو گرێیەکانی ئەسپەکە ڕاکێشا وە دەستی کرد بە جوڵانی ئەسپەکە.

ئەو زۆر نزیک بوو. بە ڕادەیەک کە هەستم بە گەرمی هەناسەی دەکرد لە پشتی ملم. ڕانەکانی نوسابوون بە پشتی ئەوانەی منەوە وە سنگی بەر پشتم دەکەوت.

وردەوردە شەقامی تاوێری گۆڕا بۆ ڕێڕەوێکی قوڕاوی کە بە بەفر داپۆشرابوو. وە دارەکان چڕتر و بەرزتر بوون کە وایانکرد لە کاتی دەرکەوتنی مانگ بکات بەڵام هێشتا بەیانیە وە خۆر بە ئاسمانەوەیە.
ئێمە بێدەنگ بووین. کەس قسەی نەدەکرد، وە نەفرەتم لە خۆم دەکرد کە ناچار بووم بێدەنگیەکە ببچڕێنم.
”لێرەوە دەبێت بەرەو چەپ لابدەین.” من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا بە دەستم ئاماژەم لە ڕێڕەوێکی بچووکی ناو دارە چڕەکان کرد کە هیچ لە ڕێڕەو نەدەچوو بەهۆی دەگمەنی بەکارهێنانی.

چونکە تەنها من بەکاری دەهێنم.

”ئەوە ڕێڕەو نییە.” دەنگی لە نزیکەوە زۆر گڕتر بوو کاتێک هەستم بە لەرەی دەنگی دەکرد لە سنگیدا.
”دەبێت بەسەر گیایە بەرزەکاندا بڕۆیت.” من ڕوونم کردەوە.
ڤیکتۆر ئەسپەکەی وەستاند. وە بە دەوایەوە ڕۆبین و هاری بە هەمان شێوە.
”دڵنیایت کە ئەوە ڕێڕەوە؟" هاری پرسی.
”لەو ڕۆژەی کە پێم گرتووە بەم ڕێڕەوەدا تێدەپەڕم.” من گوتم. ”گوێتان لێی بوو، با بڕۆین.” ڤیکتۆر فەرمانی کرد وە بەڕێ کەوت بەرەو ڕێڕەوەکە.

شوێنەکە بچوک و تەسک بوو وە دوو ئەسپ لە تەنیشتی یەکەوە جێیان نەدەبوویەوە.  ”کەواتە تۆ خەڵکی ئێسترا نیت؟" ڤیکتۆر پرسی کاتێک سەری نزم کردەوە بۆ ئاستی من بەهۆی چڵی دارەکان کە نزم بوون.
”بۆیە چاوەکانت سوڕاند کاتێک من گوتم کە شانازی بە ناسناوی ئێسترا دەکەم.” دەنگی ڕقی تێدا بوو لە هەمانکاتدا سەرلێشێواوی. وەک ئەوەی تێنەگات کە بۆچی بوونم هەیە.

منیش نازانم کە بۆچی بوونم هەیە، ئازیزەکەم.

”من خەڵکی هیچ شوێنێک نیم. یەکەم جار کە چاوم کردەوە لەو شوێنە بووم کە ئێستا سەردانی دەکەین.” من ڕوونم کردەوە. ”ئەو شوێنە کوێیە؟" من خەندەیەکم کرد.
ئەو هیچ باش نیە لەم کارەدا. دەزانم کە کامرن فەرمانی بە ئەو کرد کە زانیاریم لێ دەربهێنێت. بەڵام پێشبینیم دەکرد کە ئەمەندە ڕوون نەبێت لە مەبەستەکانیدا.
پێش ئەوەی وەڵام بدەمەوە هەستم بە شتێک کرد. مووەکانی پشتی ملم وەستان.
بێ ئەوەی بزانم ڕانەکانم لە پەراسووی ئەسپەکە گیر کرد وە وەستاندم.   بۆنێکی سەیر دەهات بەڵام زۆری نەویست بۆ ئەوەی تێبینی قەد و چڵی هەندێک لە دارەکان بکەم کە شکاون. وە بەفرەکە بۆنی خوێنی لێدێت.

”تۆ باشیت؟" ڤیکتۆر پرسی. من هەناسەیەکی خێرا'م هەڵمژی وە سەرم بە بەڵێ لەقاند. ” خێزانێک گورگی بریندار لەم شوێنەدا هەیە وە چاودێریمان دەکەن.” من بە هێمنی ڕوونم کردەوە. ڤیکتۆر ڕاستەوخۆ دەستی بۆ شمشێرەکەی برد وە دەریهێنا. ئەو چاوەکانی بەناو دارە چڕەکاندا دەگێڕا، چەپ و ڕاست.
”کێشەیەک هەیە، گەورەم؟" ڕۆبین لە دوایەوە گوتی لە کاتێکدا ئەویش ئەسپەکەی لە پشتی ئێمەوە وەستاند.
”خێزانێک گۆشتخۆر چاودێریمان دەکات.” من وەڵامم دایەوە.

”من هیچ نابینم.” ڤیکتۆر گوتی. ”لەبەر ئەوەی تاریکە. منیش نایانبینم بەڵام هەست بە بوونیان دەکەم.” من بە هێمنی قاچەکانم شل کردەوە وە دەستم بە ملی ئەسپەکەدا هێنا بۆ ئەوەی هێمنی بکەمەوە.
”چاوەڕێی چی دەکەیت؟ بەردەوام بە لە ڕۆشتن.” من فەرمانم کرد کاتێک بینیم کە ڤیکتۆر بە سەرلێشێواوی تەماشام دەکات. ”ئێرە پارێزراو نیە.” ئەو گوتی لە کاتێکدا چاوەکانی کەوتنە سەر بەفرە خوێناویەکە..
”مەترسی ئەم شوێنە ناگۆڕێت ئەگەر لێرەدا بوەستین.” من وەڵامم دایەوە وە گرێی ئەسپەکەم لە دەستی دەرهێنا.

”هەرچی چرکەیەک بێت هێرش دەکەن.” ئەو دیسانەوە گوتی. ”بە برینداری؟ جوان بیری لێ بکەوە ئەوان لە ترسی ئەوەی کە ئێمە ئازاریان نەدەین چاودێریمان دەکەن.” من وەڵامم دایەوە وە ئەسپەکەم دەستی کردەوە بە جوڵان.
ڕۆبین و هاری بە بێدەنگی دوامان کەوتن لە کاتێکدا هەموویان شمشێرەکانیان دەرهێنابوو. وە بەوپەڕی وریاییەوە تەماشای چواردەوری خۆیان دەکرد.

’ئەوان برسین، هێرش دەکەن.’ ڤیریۆس ئاگاداری کردمەوە.
من سەرم لەقاند وە بەردەوام بووم لە ڕۆشتن.
وردەوردە بۆنیان نزیکتر دەبوویەوە هەتاوەکو گورگێکی نێر ڕێگەی لێ گرتین.  ئەو سەری نزم کردەوە وە دانەکانی لە ئێمە ڕووت کرد. ئەو لە ژێر تاریکی دارەکانەوە دەرچوو وە تەنها ڕوخساری و پییەکانی پێشەوەی دەرخست. ”ڕۆبین، هاری، پێش بکەون. من خانمەکە دەپارێزم.” ڤیکتۆر بە خێرایی فەرمانی کرد لە کاتێکدا دەستەکانی منی کرد وە گرێی ئەسپەکەی ڕاکێشا و ناچاری کرد کە بەرەو دواوە بگەڕێتەوە.

”پێویست بەوە ناکات.” من بە خێرایی دەستم لە ئەوانەی ڤیکتۆر دەرهێنا وە ئەسپەکەم وەستاند. ”بەردەوام دەبین هەتاوەکو دەگەین بە تاریکی ژێر دارەکە.” من دیسانەوە پاڵم بە ئەسپەکەوە نا کە بەرەو پێشەوە بڕوات.
’زێستا! نانی بەیانیت ئامادەیە.’ من لە ناخمدا فەرمانم کرد.

”تۆ شێتیت! ئەوانە خێزانێکن!" ڤیکتۆر دیسانەوە هەوڵیدا کە گرێیەکە لە دەستم دەربهێنێت، بەڵام ڕێگەم پێ نەدا.
”دەتوانیت دابەزیت وە ڕابکەیت ئەگەر هێندە ترسنۆکیت. ” من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا چاوەکانم لەسەر ئەوانەی گورگەکە لانەدەدا.
گورگەکە بەرەو دواوە هەنگاوی دەنا وەک ئەوەی بیەوێت ئێمە بۆ ناو تاریکیەکە ڕابکێشێت وە بە هەموو خێزانەکەیەوە هێرش بکاتە سەرمان.

”نازانم کە چی دەکەیت، بەڵام ناچارم کە لەگەڵت بم.” ڤیکتۆر بە دەنگێکی نزمەوە گوتی لە کاتێکدا شمشێرەکەی بۆ هێرش ئامادە کرد.
تەنها ئەو کاتەی گورگەکە گەڕایەوە بۆ تاریکیەکە. چاوم بە زێستا کەوت کە هێرشی کردە سەر خێزانەکە. دەنگی گریان و ئەشکەنجەی گورگەکان هەموو دارستانەکەی گرتەوە لە کاتێکدا زێستا کاری خۆی کرد.
”چی ڕودەدات؟" ڤیکتۆر گوتی لە کاتێکدا هەوڵیدا کە لەسەر ئەسپەکە دابەزێت. ”من تۆ بم ئەو کارە ناکەم. ئەم دارستانە شتی لە گورگ زۆر ترسناکتری تێدایە کە نایانەوێت تۆ بیانبینیت. ” من ئاگادارم کردەوە.

”گەورەم، چی ڕوودەدات؟" ڕۆبین دیسانەوە پرسی.
ڤیکتۆر بۆ چرکەیەک ئەوی فەرامۆش کرد وە تەماشای منی کرد. ”ئێستا چی؟" ئەو لە منی پرسی. ”مەترسی نەماوە، دەتوانین بەردەوام بین.” من بە دەنگێکی بەرزەوە گوتم بۆ ئەوەی هەموویان گوێیان لێبێت. وە دیسانەوە ئەسپەکەم بەرەو پێشەوە پاڵنا.
”چی سەبارەت بەوەی کە گورگەکانی لەناوبرد؟" ڕۆبین پرسی.

”ئەو سەرقاڵی خواردنی نێچیرەکانی دەبێت.”





VICTOR

”لێرە دەوەستین، وە لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر بەردەوام دەبین.”
من بە هێمنی ئەسپەکەم بەرەو ئەو شوێنە برد کە خانمەکەی باوەشم ئاماژەی بۆ کرد. کە چەند تاوێرێکی گەورە بوو لە تەنیشتی یەکدی وە ڕوبارێک بەلای ڕاستیدا تێدەپەڕی.
خۆرئاوابوون دەستی پێ کردووە. وە ئاسمان وردەوردە ڕەنگی سوور هەڵدەگەڕێت.
ئێمە بە تەواوی ڕۆژەکە بەناو دارستانێکی چڕدا بەەرەو باکوور بەردەوام بووین لە ڕۆشتن. دوای ڕووداوی گورگەکان هیچ کێشەیەکی تر دروست نەبوو بێجگە لەو ئازارەی کە لە ژێر جلەکانمەوە هەیە.

سەرەتا تەنها بە تەماشا کردنی چاوە سەوزەکانی دەستی پێکرد کە دوێنێ بوو کاتێک لە مەیخانەکە هاتە دەرەوە. وە دوای ئەوەش خەون بینین بوو بە لێوە سوورەکانی کاتێک دوێنێ گەڕامەوە بۆ ژوورەکەم. وە ئەم بەیانیەش هەست کردن بە جەستەی بوو لە باوەشمدا. وە کاتێک کە سمتی بە ئەندامم دەکەوت. با بوەستێت بۆنی پرچی وە بریقەداری پێستی کاتێک سەرم نزم دەکردەوە وە چاوم بە سنگی دەکەوت لە ملیوانی پۆشەرەکەیەوە.
ئەو ڕۆژەی کە گەڕامەوە بۆ ئێسترا ئەوم بینی کە لەگەڵ کچە بچووکەکەدا پێشوازی لە ئێمە کرد. وە بە دڵنیاییەوە هەموو جەنگاوەرەکانیتر بینیان، چونکە لەسەر خوانی ئێوارە هەموویان باسی هەمان سنگ و پرچ و کۆرسێی سەوزیان دەکرد.

من لەسەر پشتی سامسۆن’ەوە دابەزیم وە دەستم بۆ خانمەکە ڕاکێشا بۆ ئەوەی یارمەتی بدەم. لەگەڵ بینینی دەستم، ڕووبی قاچی بەرز کردەوە وە لە ئەولای ئەسپەکەوە دابەزی.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە کەلوپەلەکانم لە پشتی ئەسپەکە کردەوە. ”تۆ ئەو شتەت بینی کە هێرشی کردە سەر گورگەکان؟" هاری بە دەنگێکی نزمەوە پرسی لە تەنیشتمەوە.
من سەرم بە نەخێر لەقاند.
”ئەوە زۆر ترسناک بوو، سوێن دەخۆم کە هەستم بە بۆنی ئاگر کرد گاتێک بەلای دارەکەدا تێپەڕین.” ڕۆبین ڕوونی کردەوە. ”ئەو تەنها هێرشی کردە سەر گورگەکان، سەیرە. وەکو ئەوەی ئێمەی پاراستبێت.” هاری گوتی.

”خانمەکە دەیزانی کە ئەو بوونەوەرە چییە. لەوانەیە هەر بەڕاستی پارێزگاری لە ئێمە کردبێت.” ڕۆبین گوتی.
”ئەو دەڵێت کە هەموو ژیانی بەم ڕێگەیا ڕۆشتووە، لەوانەیە چەند ئاژەڵێکی ئێرەی ماڵی کردبێت.” هاری بە هیوایەکی زۆرەوە پێشنیاری کرد. ”مرۆڤ دەتوانێت چی ماڵی بکات کە توانای کوشتنی خێزانێک گورگی هەیە لە پێنج خولەکدا؟" من گوتم وە هەردوو جەنگاوەرەکە بێدەنگ بوون.

”ئێمە هەر ناشزانین کە ئەو دیاریە چییە کە بۆ ئێمەی دروست دەکات. من هیچ هەست بە باشی ناکەم سەبارەت بەم شتە.” هاری ڕوونی کردەوە. ”ئامانجەکەمان دیاریەکە نیە، ئێمە دەبێت بزانین کە ئەو شوێنە کوێیە سەردانی دەکات وە چۆن ئەو شتە دروست دەکات کە خاوەنشکۆ زۆر بە گرنگی دەزانێت.” من گوتم لە کاتێکدا ئەسپەکەم ئازاد کرد بۆ ئەوەی بڕوات ئاو بخواتەوە.

”گەورەم؟" ڕۆبین پرسی. من ئەوم فەرامۆش کرد وە بەردەوام بووم. ”ئەو وەڵامی هیچ لە پرسیارەکانی منی نەداوەتەوە هەتاوەکو ئێستا.”
”بەڕێز’ ڤیکتۆر؟" من دیسانەوە ئەوم فەرامۆش کرد.
”هەموو وەڵامەکانی ناڕوون و تێکەڵن، دەمەوێت کە ئێوە لێی نزیک ببنەوە بە ڕادەیەک کە بڕواتان پێ بکات وە-
”گەورەم!"
”بەڵێ ڕۆبین! چیت دەوێ!؟" من لە کۆتاییدا وەڵامی ئەوم دایەوە بە توندی. ’خانمەکە چی لێهات؟" ئەو پرسی لە کاتێکدا تەماشای ڕووبارەکەی دەکرد. لەگەڵ چاوی ئەودا منیش تەماشای چواردەوری خۆمم کرد.

ئەو ئێستا لێرە بوو، چی لێهات؟!

”بە نەفرەت بیت!" من لە ژێر هەناسەمەوە گوتم وە هەر کە هەنگاوم بەرەو پێشەوە نا بۆ ئەوەی بەدوای خانمەکەدا بگەڕێم، ڕووبی لە پشتی تاوێرەکانەوە هاتە دەرەوە.
ئەو جلەکانی گۆڕیبوو وە پرچی تەڕ بوو.
من بە خێرایی ڕووم لە هاری کرد ”ئاگرێک دروست بکە، وە کەروێشکەکان ئامادە بکەن کە ئەمڕۆ ڕاومام کرد.” من فەرمانم کرد پێش ئەوەی بەرەو خانمەکە بڕۆم.

”کەمێکیتر ئاگرەکە ئامادە دەبێت، خانمەکەم. هیچت پێویست نیە؟" من بە هێمنی پرسیم. ”کانییەک لە پشتی ئەو تاوەرەوە هەیە، ئاوی گەرم هەڵدەقوڵێنێت.” ئەو بە تەواوەتی قسەکانی منی فەرامۆش کرد لە کاتێکدا بە پارچەیەک قوماش پرچی وشک دەکردەوە.
من سەرم بە بەڵێ لەقاند وە ئەو بەلامدا تێپەڕی و بەرەو ئاگرەکە ڕۆشت کە هاری سەرقاڵی تێرکردنی بوو.

’نەخێر، ڤیکتۆر، شەرم لە خۆت بکەوە! تۆ دەبێت ئامانجەکەت بەدەست بهێنیت!' من لە مێشکی خۆمدا خۆمم ئاگادار کردەوە لە کاتێکدا تەماشای پرچە نارنجیەکەیم دەکرد کە لە ئاگرەکەی تەنیشتی جودا نەدەکرا.

’تۆ ئەوت بەلاوە سەرنج ڕاکێش نیە، تەنها ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ هیچ ئافرەتێک نەبوویت!' هەرچی هەوڵم دەدا کە خۆم ئاگادار بکەمەوە نەمدەتوانی باوەڕ بە خۆم بهێنم.
جوانی ئەو ئافرەتە لە ڕادە بەدەرە وە بوونی وەکو برینێک لە یادەوەریمدا هەڵکۆڵراوە. تەنانەت چەندەها جار تێبینی ڕۆبین و هاری’م کردووە کە تەماشایان دەکرد، وە هیچ تاوانباریان ناکەم.

بۆ کۆتا جار تەماشای ئافرەتەکەم کرد کە گرنگی بە بوونم نادات پێش ئەوەی بەرەو پشتی تاوێرەکە بچم کە کانیەکەی تێدایە.





















[21/1/2024]
[1710 words]


Seguir leyendo

También te gustarán

454K 25.7K 44
The story continues to unfold, with secrets unraveling and new dangers lurking in the shadows. The Chauhan family must stay united and face the chall...
3M 86.9K 26
"Stop trying to act like my fiancée because I don't give a damn about you!" His words echoed through the room breaking my remaining hopes - Alizeh (...
3.6M 287K 96
RANKED #1 CUTE #1 COMEDY-ROMANCE #2 YOUNG ADULT #2 BOLLYWOOD #2 LOVE AT FIRST SIGHT #3 PASSION #7 COMEDY-DRAMA #9 LOVE P.S - Do let me know if you...
376K 20.3K 59
"What do you want Xavier?" I said getting irritated. "For you to give me a chance to explain myself." "There's no need to explain anything to me, we...