ᴛʀᴜꜱᴛ ᴍᴇ ||ʟᴇᴇ ᴅᴏᴋʏᴇᴏᴍ

Av wonwoo_luvers

2.1K 782 1.1K

" مـن شـێـت نـیـم!" "ڪـاری مـن پـاراسـتـنـی تـۆیـە" "تـەنـهـا مـتـمـانـەم پـێ بـڪـە" "خـۆشـم دەوێـی" "بـەڵـام... Mer

❥𝟭
❥𝟯
❥𝟰
❥𝟱
❥𝟲
❥𝟳
❥𝟴
❥𝟵
❥𝟭𝟬
❥𝟭𝟭
❥𝟭𝟮
❥𝟭𝟯
❥𝟭𝟰
❥𝟭𝟱
❥𝟭𝟲
❥𝟭𝟳
❥𝟭𝟴

❥𝟮

139 57 67
Av wonwoo_luvers

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن
بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆشـــ🤍🦋~

______________________________

ن/ت: نەخێررررر تکایە بەرم بدەن سوێند دەخۆم من شێت نیم...... من شێت نیمم
( کاتێک بەرەو ژوورێکی نەخۆشخانەکە دەیان برد)
؟؟؟: پەرستار دەرزی ئارام کەرەوەی لێبدەن ( دەرزیان لێی دا و لەسەر جێگایەک دایان نا)
؟؟؟: با بڕۆین
ن/ت: م من شێت نیم سوێند ئەخۆم ....
( لەسەرخۆ ڕۆشتە خەوێکی قوڵ)
؟؟؟: ئەو شێت نیە
( کوڕێک کە لەهەمان ژوور بوو وتی ئەو هاوژووری ن/ت بوو بەئارامی سەیری ئەکرد)

Y/N pove

بەرە بەرە چاوەکانم کردەوە سەرم ئازاری زۆر بوو ئای خوایە لە چرکەیەک هەموو شتێکم بیرهاتەوە واتا هەر بەڕاستی براکەم منی بەدەستی خۆی ناردە ئێرە ؟ ئاخر بۆچی خۆ ئێمە هەردووکمان دایکمان لەدەست دا بۆچی لێم تێناگەن بۆچی ئایا کوڕان هەمیشە بەم شێوەن کاتێک خێزانەکەنیان لەدەست ئەیەن؟ سەیری دەوروو بەرم کرد ژوورەکە بەتەواوی بەڕەنگی سپی دەورە درابوو وە لەلایەکی ژوورەکە لەسەر دیوارەکە چەند وێنەیەک کێشرابوو لە تەنیشت جێگاکەی منەوە جێگایەکی تر هەبوو واتای ئەوەیە هاوژوورم هەیە ؟ چاوەکانم پڕ فرمێسک بوو ئایا دایکم جێی هێشتم بۆ ئەم حاڵە؟ خودایە ئەوە چ چارەنووسێکە لەم بیرکردنەوانە بووم دەرگا کرایەوە کوڕێکی تکووا بڵێیت لەڕادە بەدەر قۆز و جوان هاتە ژوورەوە باڵای بەرز بوو وە قژی ڕەش بوو سوێند ئەخۆم زۆر جوانە بوەستە زەردەخەنەی کرد؟؟؟؟ ئای خوایەەەەە ئەو زەردەخەنەیەکی نایابی هەیە باشە من شێت نیم بەڵام.... سوێند ئەخۆم جوانی ئەو کوڕە شێتم ئەکااااا

End pov

دۆکیۆم: ئۆھ بەخەبەر هاتیت
( بە زەردەخەنەوە وتی و پەردەکانی هەڵدایەوە و بەرەو جێگاکەی ڕۆشت)
ن/ت: ھ ھا؟...بەڵێ ...ت تۆ کێیت؟
دۆکیۆم: ئۆھ من لی دۆکیۆم لێرە هاوژوورتم ئەی تۆ؟
ن/ت: منیش موون ن/ت
دۆکیۆم: خۆشحاڵ بووم ن/ت
ن/ت: منیش بەهەمان شێوە....ئێھ..... دۆکیۆم؟
دۆکیۆم: بەڵێ
( بەزەردەخەنەوە کە وای کرد ن/ت قسەکەی لەبیر بکات)
ن/ت:ئ ئێ .....م من .....تۆ
دۆکیۆم: ها؟
( بەتێنەگەیشتنەوە)
ن/ت: ئاااایش هیچ شتێک بمبورە
دۆکیۆم: کێشە نیە حەز بە کتێب خوێندنەوە دەکەیت؟
( ن/ت سەڕی سوڕمابوو گەر لەجیاتی دۆکیۆم یەکێکی تربایە ئێستا ئەیپرسی باسی خۆت بکە بەڵام ئەو پرسیاری شتی تری لێدەکات)
ن/ت: ئهم بێگومان من لەماڵەوە کتێب زۆر دەخوێنمەوە
دۆکیۆم: باشە گەر ویستت دەتوانی ئەوانەی من بەکار بهێنیت
ن/ت: ئم باشە سوپاس....دەتوانم پرسیارێک بکەم ؟
دۆکیۆم: بەڵێ بێگومان
ن/ت: تۆ کوڕێکی زۆر باش دیاریت بۆچی لێرەیت واتا.... تێدەگەی مەبەستم چیە وایە؟ بمبورە گەر ناتەوێ وەڵام مەدەرەوە
دۆکیۆم: ئاساییە،من شێت نیم ن/ت.....تەنها بەشێت منیان لەقەڵم دا
ن/ت: منیش بەهەمان شێوەم
( گوتی کاتێک ئاهێکی دایەوە و چاوی تەڕ بوون)
دۆکیۆم: ب بۆچی دەگریت؟
ن/ت: من پێنج هەفتە بەر لە ئێستا دایکمم لەدەستدا نەمدەتوانی قبوڵی بکەم ئاخر من ئەوم زۆر خۆشدەویست براکەم وای بیرکردەوە من شێتم بۆیە پەیوەندی بە نەخۆشخانەی دەروونی کرد سوێند ئەخۆم من شێت نیم....
لەناکاو بۆ باوەشێکی گەرم ڕاکێشرا)
دۆکیۆم: تەواو تێدەپەڕێت مەگری....وە تۆ دوێنێ هاتیت نەک ئەمڕۆ ( بەپێکەنینەوە)
ن/ت: چ چی؟؟؟؟؟
دۆکیۆم: تۆ ڕۆژێکی تەواو خەوتبووی
ن/ت: ک کات کاتژمێر چەندە
دۆکیۆم: ئێستا دووی نیوەڕۆیە
ن/ت: من چیم لێ بەسەرهاتووە
( دەرگا لەلایەن دکتۆرەکان کرایەوە)
دکتۆر: سڵاو خاتوو ن/ت
ن/ت: من شێت نیم تکایە لێرە بمبەنە دەرەوە سوێند دەخۆم من باشم باش....
دکتۆر: ههههه ئاخر خانمەکەم هەموو نەخۆشەکان کە دێنە ئێرە ئاوا دەڵێن تۆ خێزانەکەی خۆت پەیوەندیان کرد کەچی دەڵێیت شێت نیت ئەوە پێکەنیناویە
ن/ت: بەنەفرەت بیت
دکتۆر: باشە من ئەو قسانەت لێ ناگرم چونکە تۆ تەنها شێتیت
( وتی و ڕۆشت)
ن/ت: م من شێت نیمممممم گەمژەی نەفرەتی ( گڵاسە ئاوەکەی تەنیشتی گرتوو فڕێی دا بە ئاڕاستەی دەرگاکە لە ئەنجامدا پارچە پارچە بوو)




سیۆنگچۆڵ: چ چی؟؟؟؟
سیۆنگکوان: تۆ چیت کردووە؟ ( بەشۆکەوە )
جوون: وتم من بەدەستی خۆم ن/تم ناردە نەخۆشخانەی دەروونی
( ئاهێکی هەڵکشا جۆرێک لە پەشیمانی لە ڕوخساری دیاربوو)
دینۆ: هیۆنگ تۆ شێتیت نەک ئەو!! واتا چۆن برایەک خوشکەکەی خۆی دەنێرێتە نەخۆشخانەی دەروونی ها؟
سیۆنگچۆڵ : جوون ئەو شێت نیە تەنها توشی خەمۆکیەکی زۆر توند بووە چیە تۆ هەست بە خەم ناکەیت دوای مردنی دایکت؟
جوون: چی دەڵێیت هیۆنگ بێگومان دڵتەنگم چی بکەم هیۆنگ ئەو لێرە تەنها ئازاری خۆی ئەدا پێم باشتر بوو لەوێ بێت هەرنا لەوانەیە خەمۆکیەکەی چارەسەر بکەن وە ئاگاداری ببن بۆچی ئێوەش لەمن تێناگەن....من خەمی خوشکەکەمم بوو نامەوێت ئازاری پێ بگات
( بەچاوی پڕ لە فرمێسک بۆ کوڕەکانی باسکرد)
مینگهاو: واتا ئاوا لێی ئەگەڕێیت؟
جوون: ناچارم......
هۆشی: تەنها ماوەیەک باشە؟ سەیرکە سوێند ئەخۆم شێت نیە بەڵام بۆی هەیە لەوێ شێت ببێت
جوون: باشە تەواو ....ھاھ چیبکەم ؟
دینۆ: خۆت ئەوەت هەڵبژارد
جوون: باوکم زۆر لێم تووڕەیە
هۆشی: باشە ئەوەی بە ئێمەت وت بەویش بڵێ
جوون: ئهم وائەکەم
مینگهاو: دڵنیام ئێستا ن/ت زۆر توڕەیە لێت
جوون: بەهەرحاڵ تەنها سەلامەت بێت بەسە بۆمن
سیۆنگچۆڵ: دەی با بگەڕێینەوە
جۆشوا: باشە

دوایی شەش ڕۆژ:

ن/ت: من بیری براکەم و باوکم دەکەم بیری دایکمیش دەکەم هەرچەندە براکەم ئەو کارەی لەگەڵم کرد بەڵام من ناتوانم ڕقم لێی بێت
( بەدڵ تەنگیەوە)
دۆکیۆم: هێی ن/ت پێت چۆنە بچینە باخچەکەی خوارەوە؟
ن/ت: ب بەڕاست ڕێگا ئەدەن ؟
دۆکیۆم: ئهم بەڵێ
ن/ت: بەڵام ئێستا نیوەشەوە
دۆکیۆم: بێخەم بە هێندە خراپیش نین نەهێڵن بچینە دەرەوە دەی وەرە متمانەم پێ بکە ن/ت
( دەستی بۆ ن/ت ڕاگرت ن/ت شەرمی ئەکرد)
ن/ت: ئممممم...باشە
( لەکۆتایدا دەستی خزاندە نێو دەستی دۆکیۆم دەستەکانی نەرم بوون)
دۆکیۆم:سەیرکە لەوێ پاسەوانێکی لێیە ئەو زۆر باشە تەنها پێی بڵێ کە دەتەوێ هەوایەکی پاک هەڵمژیت باشە؟
ن/ت:ب بۆچی من ئەوە بکەم ئەی تۆ؟
دۆکیۆم: خۆتی لێ ڕابێنە
ن/ت: ب باشە
دۆکیۆم: با بڕۆین
ن/ت: ئم سڵاو بەڕێزم
پاسەوان: سڵاو کچم فەرموو
ن/ت: دەمانەوێت هەناسەیەکی پاک هەڵمژین ئاساییە بڕۆین بۆ باخچەکە وایە؟
پاسەوان: بێگومان کچم فەرموو بڕۆ
ن/ت: سوپاس
( خۆی چەمانەوە و ڕۆشتن)
دۆکیۆم: بینیت کارێکی ئاسان بوو
ن/ت: ئهم بەڵام شتێک سەیر بوو
دۆکیۆم: چ شتێک ؟
ن/ت: ئەو وەک ئەوەی تەنها من هەبم لەوێ قسەی ئەکرد
دۆکیۆم: گرنگی بەو شتانە مەدە
( بەزەردەخەنەوە)
ن/ت: ئهم باشە....ھاھ ئەوە یەکەم جارمە ئێرە ببینم بەشەو ئێرە خۆشە پێدەچێت بە ڕۆژ خۆشتر بێت
دۆکیۆم: نەخێر ئێرە بەشەو خۆشترە..
ن/ت: بۆچی ؟
دۆکیۆم: بە ڕۆژ ئێرە نەخۆشەکانی تری لێ دەبێت وە هەرا دروست ئەکەن بەڵام بەشەو نا
ن/ت: باشە ئەوەش ڕاستە
دۆکیۆم: هەرگیز هیچ کوڕێکت خۆش ویستووە؟
ن/ت: ن نەخێر ب بۆچی لەناکاو ئەو پرسیارەت کرد
دۆکیۆم: هەر ئاوا ... ئایا متمانە بە من دەکەیت؟
ن/ت: هههه بێگومان دیکەی بڕوام پێ بکە لێرە تۆ تاکە کەسیت متمانەت پێ بکەم تکایە متمانەم مەشکێنە
دۆکیۆم: هەرگیز بەڵێن بێت یارمەتیت بدەم لێرە دەربچێت هەر خۆی ئەوە کاری منە

________________________________

هیوادارم بەدڵتان بوبێت و ڤۆت لەبیر مەکەن سوپاس بۆ خوێندنەوە و لەهەر هەڵەیەکی ڕێنووسیم بمبورن ✨🤍

ئەو زەردەخەنەیەی دڵ ئەکا بەئاو😭💖🤌🏻

- Zawakam husbandi banu'akam😭💞

Fortsätt läs

Du kommer också att gilla

36.2K 3.1K 23
Strawberry шиг уруулыг чинь амтлахын тулд би хэдийг төлөх ёстой бэ?
7.5K 1.4K 30
هەرگیز نەمئەزانی خۆشەویستەکەم خوێنمژێک ئەبێت... ئەوان بونیان هەیە؟!...
86.5K 2.8K 17
Ophelia, you've been on my mind girl since the flood. Oh, Ophelia, heaven help a fool who falls in love. #1 Derekshepherd 1/27/2021
1.3K 273 9
- چاوەڕێی گەورەترین شتەکان لەکەسە نزیکەکانت بکە 🍷 . . "ڤیکتۆریا" نەیدەویست ئەو شتانە ڕوو بدات