«دەتوانیت ئەمە چاک بکەیت»ئاماژەی بە بۆری ئاوەکە کرد .«بێگومان. »

بە هێواشی دەستم کرد بە چاککردنی..

«ئایە تۆ باشیت؟!»بە نیگەرانیەوە وتی...ویستی دەست لە
پەنجەکانم بدات کە ئێستا هیچ نینۆکێکی پێوە نیە وەک هی دڕندەکان..

«دەستم لێمەدە»وتم دوورکەوتمەوە...

«تۆ دەزانیت من کێم...»بە توڕەی وتم لێوم دەلەرزی...
«ئەو شوێنەی تۆ ئێستا لێی شوێنی من بوو»وتم ئەو تۆزێک سەرسام
بوو ..

خێرا ڕۆشتە دەرەوە...منیش لەسەر زەویەکە دانیشتم قاچەکانم
لە باوەش گرت ...

چەند ساتێک دواتر شتەکانم کۆکردەوە ڕۆشتمە دەرەوە..

ڕاستەوخۆ چاوم کەوتە سەر جەنگکووک و خاتوونەکە...
جەنگکووک ئەوی لەسەر قاچەکانی دانا بوو...ئەویش سەری خست بوویە
سەر شانی..

فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە...

چاوەکانی جەنگکووک هاتە سەر من ... بەڵام هەر زوو رووخساری سوڕاند
و ماچی خاتوونەکەی کرد..

«خودایە بۆچی؟!»سورامەوە شوێنەکەم جێهێشت...

«باخچەکە پاک بکەوە رووبی»دایکم فەرمانی کرد...منیش سەرم جوڵاند..

رۆشتمە باخچەکە ...بەڵام شۆک بووم..

«تۆ چی دەکەیت لێرە؟!»بە توڕەی بەرەو رووی تایهیۆنگ ڕۆشتم...

بەڵام ئەو سەرسام بوو...«ئەو حاڵە چیە ڕوبی»دەستەکانی گرتم..
دەستم بە توڕەی دەرهێنا لە دەستی«بە نەفرەت بیت تۆ چ ڕووێکت هەیە
حاڵی من نابینیت ...»گریان لە قوڕگم گیر بوو..

بۆچی دەبێت هێشتا زۆر جوان بێت...«ببورە ڕووبی»چاوەکانی پر بەزەیی
بوون..

تفێکم لە ڕووخساری کرد..«بەیەکەوە هەڵەمان کرد .. بەڵام تەنها من
باجەکەی دەدەم»بە دەستەکانم چەند شەقێکم لە قۆڵیدا...

«من لە شوێنی تۆش ئازارم چەشت و سزام وەرگرت ..»وتم
لێمدا بە دەستەکانم لێمدا..

«بوەستە ڕوبی»تایهیۆنگ هاواری کرد ..دەستەکانی گرتم..

«دەچم هەموو شتێک بە جەنگکووک دەڵێم ... ئەگەر من ئازار بکێشم دەبێت
تۆش بیکێشیت..»وتم بەڵام ئەو زلەیەکی لێدام..

«تۆ چی دەکەیت تایهیۆنگ»یۆنگی لە دواوە بە توڕەی هات...تایهیۆنگ خێرا
خۆی ئاسایی کردەوە..«ئەو سۆزانیە داوای شتی خراپم لێ دەکات»وتی
شۆک بووم...

wrong love//jjkΌπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα