Ch~2

325 57 4
                                    




NILA/POV








"جۆنگ سوو تكایە"
لێی دەپاڕامەوە نەی دەھێشت ساردەمەنی بخۆم
"نابێت نیلا خراپە ددانەكانت ڕەش دەبێتەوە"
دەی ویست من  فریوبدات ئاخری پیاوی پیر
ڕەشبوونەوەی ددان بەمن چی خۆ دووساڵ نیم
ئەمەی بەسەرەوە ناچێت ئیستا لە ناوەندی بازاڕی سیۆلین
باشە بە ڕێز جیۆن من دەزانم چی دەكەم
"نایەم"
لەناوەندی شەقامەكە دانیشتم دەستەكانم لە سینگم ئاڵاند
"نیلا"
بە شۆكەوە ناوی ھێنام
"چییە وادەزانی من ئاسانم بۆ ڕازی بوون"
بە گاڵتەجاڕی وتی
"كچی سەرشێت ھەستە ئۆتۆمبێلێك لێتدەدات"
نزیكم كەوتەوە ویستی قۆڵم بگری بەخێرای لێی دوركەوتمەوە
"با لێمبدات جیقم دەردێت و تۆ ڕزگارت دەبێت لێم"
بە مۆنی وتم
"ئایی خوایە خۆشەویستە بچووكەكەم ھەستە ئیستا
تەواوی فرۆشگاكەت بۆدەكڕم"
بە ھێمنی پێی وتم دەستی بۆ ڕاگرتم
خەندەیەكی سەركەوتنم كرد
"بۆم بێنە"
بەلووتبەرزی وتم
ھێندەم زانی خۆم لە نێو قۆڵە بتەوەكانی بینیەوە
"دوای بكە دوای بكە
تەنانەت ڕۆحشم
بێ شك پێشكەشت بێت"
بەچاوێكی تەواو پڕ خۆشەویستی لێی دەڕوانم
"جیۆن"
خەندەیەكی بەشەرمم كرد
"گیانم"
ڕووخساری ھێنایە پێش
"خۆشەویستە بچووكەكەت
شەرم دەكات بوەستە باشە
لەماڵەوە چیت ویست بیڵێ
ئەوكات بە جوانی جوابت دەدەمەوە"
یاریم بە تاڵە قژەكانی نێو دەستم كرد
خوایە دڵنیام ئێستا بووم بە تەماتە
ھێندە سووربوومەتەوە
"دڵنیایی..!!!"
برۆكانی بەرزكردەوە
"بەڵێ"
بەخێرای ماچێكی لێوەكانیم كرد و دووركەوتمەوە لێی
دانیپـێدادەنێم من ئێستا شەیدای ئەوم
خۆشمدەوێـیت دەمەوێت ھەمیشە لامبێت
نازم ھەڵگرێ ئێمە وەك دووھەرزەكار واین
"ھێی ئەمە وای لێكردم ئێستا بتبەمەوە بۆ ماڵ"
بەخێرای ھاتە تەنیشتم و پەنجە بتەوەكانی
تێكەڵ بە پەنجە وردیلانەكانی من كرد
"بەڕاست..!بەڵام دەبێ ھەواڵی تەرمە پارچە بووەكەت
ببێتە سەردێڕی ھەواڵەكان "
بە نەزانی شانەكانم بەرزكردەوە
"خۆشمدەوێـیت "
لەنزیك گوێیەكانم چرپاندی
ھەستم بە تەزوویەك كرد بە پشتم داھات
كەمێك خۆم بەرزكردەوە بەھەمان ئاوازی ئەو
چرپاندم
"منیش خۆشمدەوێـیت بەڕێز جیۆن "
تەواوی ڕۆژ دەست لەنێو دەست پیاسەمان دەكرد بەنێو شەقامە
جوان و سەرنجڕاكێشەكانی سیۆل كەشی ئەمڕۆ زۆر خۆشە
ھەرچەند ساردە بەڵام باران نابارێ
جار جار سەیری ھاوسەرەكەمم دەكرد ئەو
ناوازەیە جوانیەكەی باڵاكەی ڕەوشتی
ھەمووشتی ھەستەكانی بەرامبەر من
ئاھــ دەتوێمەوە ئەو منی گرت لەكاتی چاوبازیم بەسەر
جوانییەكەی شەرمە بۆم
"چییە ئەوەندە جوانم ناتەوێت چاوانت لادەی لەسەرم "
دەستمی توندتر گرت
"بەڵێ زۆر زۆر جوانی ئمم دەمەوێت ھەمیشە
سەیریت بكەم "
بەنازەوە وتم كەمێك خۆم سوڕاند
"وای نابینم"
بەنەزانی قسەی دەكرد
"ھەندێ كات بەخۆم دەڵێم دەترسم چاوەكانم شەرمەزاربن
لەسەیركردنت چوونكە جوانی تۆ بە چاوانی من نابینرێ"
لە كۆتای خەندەیەكی نەرمم پێشكەش كرد
"نیلا تۆ زۆر بێ ڕەحمی سكاڵا دەكەم"
بە دراماتیكی دەستی لەسەر نێوچاوانی دانا
"بۆچی"
پێكەنینێكی كەمم كرد
"دڵم ئەو قسانەت زۆرە بۆ دڵە بەستەزمانەكەم
دەترسم تووشی سەكتەبم"
دەستی خستە سەر دڵی
"بیرم بھێنەوە كە چووینەوە ماڵەوە
ماچێكی ئەو دڵە بەستەزمانەت بكەم"
بەگاڵتەجاری وتم
"بەسەرچاوانم"
بە فێڵبازی وتی
سەری خۆمم كردە قوڕا باشە بۆ ئەو گووەم خوارد
كێشام بە نێوچاوانی خۆمدا
ئاگام لێبوو پێكەنی بە حاڵم


تاوانی ھاوبەش 🔚حيث تعيش القصص. اكتشف الآن