ژوورەکە

Começar do início
                                    

هەنێکی تریش بە پەڕۆکانی دەستیان ئەرزەکەیان دەسڕی بەو شێوەیەی تەواو بێ بۆ بینینی ڕەنگدانەوەی خۆت لەسەری ، یاخود ئەو خزمەتکارانەی پلیکانەکانیان دەسڕی بۆ پاک کردنەوەی هەر شوێنپێیەک لەسەری

لە ناوەڕاستدا هۆڵە گەورەکەی کۆشکی ڕۆیاڵ هەبوو ، بڵند کردنی سەرت وای دەکرد چاوەکانی بچێتە سەر دەیان وێنەی کێشراو لەسەر بنمیچی هۆڵەکە ، ئەو وێنانەی سەدان چیڕۆک و ئەفسانەیان  لە پشت خۆیان حەشارداوە ، لە کۆتا ژووری هۆڵەکەوە بە کردنەوەی دەرگاکە دەتوانی تێبینی باوکێکی پیر بکەی کە چۆن دەستی کوڕە نەخۆشەکەی گرتوە و بەو پەڕی سۆزەوە لێی دەڕوانی دەستەکانی دەلەرزن کاتێک دکتۆرەکە کۆتا هەواڵی پێدەدا

د.جان :-دەتوانم بە دەرمانەکان تا سێ ساڵی تر یارمەتی بدەم بژی بەڵام گرەنتی زیاتر نادەم پاشاکەم

چاوە پڕ لە غەمەکانی چوە سەر کوڕە گەنجەکەی ، ئەو کوڕەی بۆ چەندان ساڵە دەیشارێتەوە دەستی ئەوی خستە سەر لێوەکانی بۆ ماچێک

فێڕناندینۆ:-بەڵێن بێ ڕزگارت بکەم

لە نێو ئەو هەموو خەڵکە شڵەژاوەدا لە نێو ئەو هەموو بێهیواییەدا   جیاواز لە هەمووان هیوایەک هەیە وەک ئەستێرەیەکی داگیرساو وایە قژە زەردەکەی بەسەر شانەکانی پەخشان کردوە چاوە سەوزەکانی یەک بە یەکی ئەو خەڵکانە دەپشکنێ کە لەبەر چاوەکانی بەشڵەژانەوە ڕادەکەن

  پێستە سپیەکەی لەگەڵ ڕووناکی خۆرەکە کارلێکیان کردوە وە سوێندیان خواردوە بەیەکەوە ببن بە جوانترین شت لەسەر زەوی لەسەر ئەرزەکە دانیشتوە و لە نێو خەیاڵە قوڵەکانیدا وون بوە و ئەزیە پیسەکەی بەسەر ئەرزەکەدا بڵاو بوەتەوە

  ئۆلیڤیا:-میرابێلا!

میرا بێلا بە هاوارەکەی مامۆژنی کەوتەوە جیهانە تاریکەکەی بە خێرای و بە ترسەوە سەیری ئامۆژنی کرد کە بەجۆرێک سەیری دەکا وەک ئەوەی بیەوێ بیخاتە دۆزەخەوە بەڵام بەلای بێلاوە ئەمە شتێکی ئاساییە و یەکەم جار نیە  دەتوانێ تێبینی چەند چرکەیەکی دواتر بکا کە چۆن لێی دەدرێ دووبارە

بێلا:-بەڵێ خا..خانمەکەم

تاکە شت کە بیسترا دەنگی بەریەک کەوتنی دەستە دڕەکانی ئۆلیڤیا و کوڵمە بێخەوشەکەی میرابێلا بوو

ئۆلیڤیا:-ئایا تۆ گەمژەی؟ تۆ سۆزانی بچوک بۆچی کارەکانت ناکەی خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆشتوە دەتەوێ من خزمەتی تۆ بکەم ؟ وە هاوسەرە داماوەکەشم تۆ بە خێو بکا؟

بێلا تەنانەت سەریشی لەبەرامبەر ئامۆژنی بڵند نەکرد دەستی خستە سەر ڕوومەتی  ئەو نەگریا ئەو خۆی وا دەرخست ئەوە ئاساییە چونکە ئەوە هەموو کاتژمێرێک بە لایەنی کەمەوە جارێک ڕوودەدات

''Running to The Sea''Onde histórias criam vida. Descubra agora