Part28

822 180 63
                                    

بەڵام (ناوت)م نەبینی لەوێ.

من/ئای خوایەگیان ئەو خەوەم مەکە بەڕاستی تکایە.

گەنجینەکە کرابۆوە و هەموو شتێک ئاسایی بوو ئەوانی تریش هاتنە ژوورەوە.

بەڕێز مین/جونگ کووک؟کچەکەم کوا؟

تای/ئەو لەکوێیە؟

هێزی وەڵامدانەوەم نەبوو فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە.

End jungkook pov

جونگ کووک دەستی کرد بەگریان.
بەڕێز مین ئێخەی جونگ کووکی گرت.

بەڕێز مین/قسەبکە،شتێک بڵێ...کچەکەم لەکوێیە؟

جین هات و لێکی جیاکردنەوە.

جین/بەڕێز مین تکایە ئارامبەرەوە با لە شتەکان تێ بگەین.

بەڕێز مین/ئارامی چی ببمەوە و لەچی تێ بگەم ها؟ئەو مرد و تەواو وایە؟

جونگ کووک/من نازانم.

بەدەنگێکی کز وای وت.

تایهیۆنگ/واتە چی نازانی تۆ لێرەبووی.

یونگی/دڵنیام ئەو نەمردووە.

سووبین/ئەی ئەگەر وابوو؟

سێهون/وانابێ.

جونگ کووک/کاتێک ئێوەم کردە دەرەوە و ئاوڕم یایەوە ئەو نەمابوو.

بەڕێز مین/نابێ ئەوە چۆن ئەبێ؟

جاکسۆن/ئەی چی لێهاتووە؟
قابیلە عەرز قوتی یابێ؟

جین/ئۆف من نازانم.

چانیۆڵ/کەواتە چی لەگەنجینەکە بکەین؟

بام بام/ئەوە پرسیارێکی جوان بوو.

جونگ کووک/ئەگەر ئەو بەڕاستی مردبێ کەواتە ئەبێ ئێمەش بڕۆین.

بەڕێز مین/نەخێر!!من بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم و چاوەڕێی کچەکەم ئەکەم.

جین/بەڕێز مین تۆ ئەبێ ئەوە قبوڵ بکەی.

بەڕێز مین/ناتوانم،ئەبوایە وانەبووایە.

جونگ کووک/واتە چۆن وانەبوایە؟

بەڕێز مین/ئەو کەسەی کە گەنجینەکەی پێ یام و (ناوت)ی کرد بە کلیل وتی کە ئەو هیچی لێنایەو نامرێ.

جونگ کووک/کەواتە ئەو ماوە بەڵام لێرە نییە.

بەڕێز مین/واتە؟

جونگ کووک/واتە ئێستا ئەو لە شوێنێکی ترە.

You"s pov

چاوەکانم کردەوە،یەک خولەک!!
من چاوەکانم کردەوە؟
واتە من نەمردووم؟
باشە لەکوێم؟

؟؟؟/تۆ هەڵسای؟

ئاوڕم بۆ ئەو ژنە یایەوە کە قسەی لەگەڵ کردم ژنێکی بەتەمەن بوو.

من/من لەکوێم؟

ژنەکە/تۆ لە سیئۆلی.

ئەوە چۆن ئەبێ؟

من/چۆن گەیشتمە ئێرە؟

ژنەکە/تۆ کلیلەکەی.

ئەو چۆن ئەزانێ؟

من/تۆ چۆن ئەوە ئەزانی؟

ژنەکە/باپیری باپیرم ئەو گەنجینەیەی شاردەوە لەدورگەکەی ئێوە وە ئەو وای دانابوو کە کلیلەکە بێتەوە ماڵەکەی خۆی،هەر بۆیەش ئەم ماڵەمان نەفرۆشتووە.

ڕاستییەکەی شۆک بووم بەقسەکانی.

من/باشە من کەی گەیشتمە ئێرە؟

ژنەکە/هەفتەیەک ئەبێ.

من/هەفتەیەک؟

ژنەکە/بەڵێ..دەی وەرە و نان بخۆ.

منیش بەقسەم کرد و هەڵسام لەگەڵی چووم بۆ چێشتخانەکە،ماڵەکە یەکسەر دیاربوو کە کۆنە و مێژووییە.

Jungkook"s pov

هەفتەیەک بێ (ناوت) تێپەڕی و زۆریش ناخۆش بوو من گەنجینەکەم خستە مۆزەخانەوە و خەڵات کرام بۆ ئەو کارەم بەڵام بێ ئامادەبوونی (ناوت)،ئەم هەفتەیە بەڕێز مین لەماڵی من مایەوە و نەچۆتەوە بۆ دورگەکە.
وە من بەردەوامم لەگەڕان بۆ دۆزینەوەی (ناوت).

سڵاوتان لێبێ؟

چۆنن باشن؟

ئەزانم شتەکە سەیرە بەس ئەبێ ڕابێن😂.

خواتان لەگەڵ تا بەشی داهاتوو.


my captain {J.Jk}✓Where stories live. Discover now