13

777 169 155
                                    

•لەوانەیە لە ژیانێکی تر•

لەم ساتە هەموو شتێکم بۆ ڕوون بوویەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لەم ساتە هەموو شتێکم بۆ ڕوون بوویەوە ... ئەو شتانەی کە پرسیاریان لە مێشکم دروست کرد بوو ئێستا هەموو وەڵامێکم لایە...

تەنها یەک هەڵە وا دەکات تەواوی ژیانت باجەکەی بدەیت بەتایبەت ئەگەر تۆ ئافرەتێک بیت...

ڕینا هەڵساوە بە جادوو کردن لە هاوسەرەکەم ... چاوەکانی جەنگکووکی داپۆشیوە وە ئێستا رینا لە شوێنی من دەژیت ئێستا رینا هاوسەری جەنگکووکە دایکی هێنریە

لەم ساتەدا من دەمرم هەموو ئەو راستیە لە کورەکەم دەشاردرێتەوە کە من دایکیمە ...

هیچ کەسێک باوەڕ بە من ناکات...

لەسەر ئەژنۆکانم دانیشت بووم بە زەردەخەنەوە سەیری خەڵکەکەم دەکرد جەنگکووکیش لەوێ بوو... توڕە نیم لێی بە خۆشەویستیەوە سەیری دەکەم ... ئەمە هەڵەی تۆ نیە خۆشەویستم...

هەرگیز ئەم ساتەنەم بیر ناچێتەوە کە لەگەڵ تۆ بەسەرم برد... هەرگیز ئەو خۆشەویستیەم بیر ناچێتەوە کە تۆ بە منت بەخشی ...

خەیاڵم دەکرد بە جوانترین ژیان لەگەڵ تۆ و کوڕەکەم ... بەڵام ئەم شەیتانە تۆی لێم برد ....

هەرگیز ئەم زوڵمەتان بەسەرەوە ناچێت تەنانەت ڕێگەتان نەدا بۆ کۆتاجار منداڵەکەم لە باوەش بگرم...کورەکمتان لە نازی من بێبەش کرد...

ڕینا بە سەربەزیەوە هاتە سەر سەکۆکە...بۆ بەستی قژم تا نەبێتە ڕێگر لە کاتی سەر بڕینەکە..

«لە کۆتایدا ئاواتەکەم بەدی هات خوشکەکەم»بە دڵخۆشیەوە وتی کاتێک قژی دەبەستم...«زۆر حەزم دەکرد تۆش بەژدار بیت لەم ڕۆژە خۆشە لەگەڵم بەڵام بەداخەوە»

فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە زەردەخەنەیەکم کرد...«ئیتر جەنگکووک هی منە هێنری بە من دەڵێت دایکە»

«دڵخۆشبە...»وتم ...«بەڵام کاتێک لە ناو جێگا بوویت لەگەڵ جەنگکووک یان کاتێک هێنریت لە باوەش گرت یان کاتێک گوێت لە وشەی دایکە بوو...بزانە ئەوانە هەرگیز هی تۆ نەبوون بزانە ئەوانە هەمووی هی منن»زەردەخەنە لەسەر ڕووخساری نەما...

«لەوانەیە هەموویان بێدەنگ بن دەربارەی ئەوەی کە من چی بووم لەم کۆشکە بەڵام هەرگیز هیچ تاکێک ناتوانێت ئەوە لە بیر بکات کە تەنها ڕووبی شازادەکەی جەنگکووک و ئەم کۆشکەیە»بە توڕەی هەڵسایەوە...

دووبارە سەیری جەنگکووکم کرد ئەو هێنری لە باوەش بوو «لەوانەیە لە ژیانێکی تر ببم بە هی تۆ لەوانەیە بتوانین دووبارە ببینەوە خێزان ..»چرپاندم ..

«سزای بدە!!»

.
.
.









هانا بە گریانەوە قاچەکانی لە باوەش گرت بوو...«کچەکەم تکایە وا لە خۆت مەکە»دایکی بە نیگەرانیەوە وتی...

«دایکە تۆچی دەڵێت»هانا بە گریانەوە وتی ..«نەتبینی ئەو ستەمکارانە چۆن ڕووبیان کوشت»دایکی توند باوەشی لێدا...

«بینیم کچەکەم بینیم ...»دایکیشی دەستی کردە گریان...

لە پڕ گوێیان لە شکانی شوشە بوو...«چی بووە؟!»هانا بە ترسەوە وتی ..«با سەیرێکی بکەم»

هەردووکیان هەڵسانەوە ڕۆشتنە هۆڵەکە...بەڵام بینیان ماڵەکە ئاگری گرتووە .«چی روودەدات دایکە؟!»هانا قیژاندی..

«نازانم کچم نازانم»دایکی هانای ڕاکێشا بەرەو دەرگای پشتەوە تا لەوێ بڕۆنە دەرەوە بەڵام ئەوێش ئاگر بوو...

«چی بکەین دایکە؟!»هانا بە گریانەوە وتی توند باوەشی لە دایکیدا بوو...«هانا دوورکەوە»دایکی پاڵی بە هاناوەنا بۆیە پارچە ئاگرەکە بەسەر دایکیدا کەوتە خوارەوە...

«دایکە دایکە !!»هانا دەستی کرد بە قیژاندن ...

بەڵام لە ناکاو سەری بەرز کردەوە ... «یۆنگی»

یۆنگی بینی لە دەرەوە وەستاوە جگەرە دەکێشێت دەستی خستۆتە گیرفانی وەک ئەوەی سەیری فلم بکات...

یۆنگی بینی لە دەرەوە وەستاوە جگەرە دەکێشێت دەستی خستۆتە گیرفانی وەک ئەوەی سەیری فلم بکات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


The End
~کۆتای بەشی یەکەم

هەمووتان ڕای خۆتان بڵێن دەربارەی ئەم بەشە پێم بڵێن بیرۆکەکەی
چۆن بوو..؟!لەم زوانە بەشی دووەم بەردەست دەبێت

هیوادارم بە دڵتان بووبێت🌼

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now