𝟡•💟𝕋𝕂خوێنمژە بچکۆڵەکەم💟

617 99 116
                                    


جۆنگ کوک:نەخێر نابێت
بە دەنگێکی لەرزیو فرمێسک لە چاوەکانی هات

جۆنگ کوک:ئـ ئەمە تای من نییە ئەو زیندووە
زەردەخەنەیەکی کرد کە زانی ئەم تەرمە هی تای نییە


جۆنگ کوک هەڵساوە

جۆنگ کوک:دووبارە دەست کەنەوە بە گەڕان

بێ هیچ قسەیەکی تر بەرەو کۆشکەکە بەڕێکەوت


گەیشتەوە کۆشک بەرەو سەرەوە چوو تا هیچ نەبێت حەبێکی سەر ئێشە بخوات

دەرگاکەی کردەوە چووە لای کۆندۆکە حەبێکی دەرکرد و کردیە دەمی و ئاوێکی خواردەوە

لای کردەوە تاکو لەسەر سۆفاکە دانیشێت بەڵام لە پشتەوەی سۆفاکە

تێبینی دەستێکی بچووکی کرد کە دیارە

جۆنگ کوک بە خێرایی نزیک بەوە بینی کە ئەمە تایهیۆنگە لەسەر زەویەکە دانیشتووە و پشتی بە سۆفاکە داداوە و خەوتووە



جۆنگ کوک:بچکۆڵەکەم!!!
خۆی دانەواند بۆ ئاستی هەر زوو تێگەیشت کە ئەو کەتنەی تای داینابوو ئەمە بوو

جۆنگ کوک تای کردە باوەشی و بۆنی قژی دەکرد و جار جارە ماچی دەکرد

جۆنگ کوک:بۆچی ئەوەندە هاوروهاجی هم دەزانی چەند منت ترساند لاساری بچووک
لەگەڵ هەر قسەیەکی ماچی سەری دەکرد


کوک تای وەک بوک هەڵگرت و بردیە سەر بێدەکە و دایپۆشی


کوک ماچی لێوی تای دەکرد و سەیری دەکرد بیری لەو ڕۆژە خراپەی دەکردەوە کە ئەمڕۆ بەسەری هات ئەو هەرگیز نایەوێ تای یەک ئینجیش لێی دووربێت بیرکردنەوە لە خراپی تای شێتی دەکات


دوای کەمێک هەستی بە جوڵانی تای کرد کە خەریکە هەڵدەستێ



تای بەرە بەرە چاوەکانی کردەوە بینی کە کوک سەیری دەکات کەمێک سەیری کوکی کرد

دواتر هەموو شتێکی بیر هاتەوە ئەمڕۆ کردی تاکو گاڵتە لەگەڵ جۆنگ کوک بکات


تای:جۆن!


کوک تەنیا بە ساردی سەیری تای دەکرد

تای کەمێک هەستی بە دڵ تەنگی کرد کە بینی جۆنگ کوک وا هەڵسوکەوت دەکات


تای:کوکیا دەزانم هەڵەم کرد ببوورە
بە بێ تاوانی وتی چاوەکانی پڕ بوون ڕانەهاتووە کوک وا ببینێ


جۆنگ کوک کە بینی خەریکە تای دەگری

جۆنگ کوک:ئەرێ قوربانت بم مەگری
بە کەمێک پێکەنینەوە وتی و فرمێسکی تای سڕی ئەو تەنیا بە ئەنقەست وای کرد تاکو بزانێ تای چی ئەکا کەچی دەستی کرد بە گریان


تای:بـ بەڵام تۆ لێم توڕە بوویت
خەریک بوو دیسان دەست بکات بە گریان

جۆنگ کوک:نەخێر لێت توڕە نیم تەواو مەگری
توندتر کردیە باوەشی


تای سەری نزم کردەوە و لێوی هێنایە خوارەوە

تای:یانی لێم توڕە نیت؟
بە کیوتی پرسی


جۆنگ کوک:نەخێر هەرگیز دەی چاوەکانت داخە و بخەوە


جۆنگ کوک دەستی بە سەری تای ئەهێنا ئەمەش بەرە بەرە تای خەواڵو کرد تاکو بە تەواوی چاوەکانی داخران



جۆنگ کوک بە هێواشی تای لە باوەشی دەکرد و چووە تاقیگاکە



دەرزیەکی هێنا ئەو گیراوەیەی کردبوو کردیە ناوی دواتر بەرەو سەرەوە بەڕێکەوت و دەرگای ژوورەکەی کردەوە

چوو لەسەر بێدەکە دانیشت قۆلی تای لە پێخەفەکەدا دەرهێنا یەکەم جار شوێنی دەرزیەکەی پاک کردەوە دواتر بە هێواشی دەرزیەکەی لە
قۆلی تای دا


تای لە خەودا ناڵەیەکی کرد

جۆنگ کوک دەرزیەکەی لە قۆلی تای دەرهێنا لەسەر کۆندۆکەی دانا


دواتر دەستی بە سەری تای هێنا

جۆنگ کوک:ببوورە کە هەڵسایت ئازارت زۆر دەبێت
ماچێکی سەری تای کرد دواتر لوتی

بە هێواشی لە تەنیشتی پاڵکەوت و کردیە سەر خۆی ماچی سەری تای دەکرد و بۆنی دەکرد


باشە جۆنگ کوک لە شوێنی ئەوەی دڵخۆش بێت هەست بە خەمباری دەکات


ڤۆت:٦٠
کۆمێنت:١٠٠

💟خوێنمژه‌ بچکۆلەکەم‌𝕋𝕂☯️تەواوکراو✔️Where stories live. Discover now