پارتی -پێنجەم-

1.2K 215 50
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی پێنج

ن/ت: ج-جۆنگکووک ت تکایە...
(جۆنگکووک توند قژمی گرت)

جۆنگکووک: سۆزانیی بۆچی دەتەوێت لێت بدەم هااا..
(مستێکی تری لێدام)

هیچ هێزم نەبوو

جۆنگکووک دەستی بەرز کردەوە خەریک بوو زلەیەکم لێ بدات بەڵام بۆریس هاتە لای

بۆریس: ت تکایە باوکە لە دایکم مەدە..
(بە هەنسکەوە)

جۆنگکووک دەستی دانا هەستایەوە و ڕۆیشت

بۆریس هات و لەباوەشی گرتم بە بێهێزی هەوڵم دەدا هەستم پۆلینا هات و یارمەتی دام

پۆلینا : دایکە تۆ باشیت؟
(بە گریانەوە)

زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد

شێوەی ن/ت:-

بۆریس: دایکە لووتت خوێنی لێدێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





بۆریس: دایکە لووتت خوێنی لێدێت..
(کاتێک دەستی لەسەر ڕووخسارم دانا)

پۆلینا: بوەستە دایکە ئێستا دەگەڕێمەوە..
(هەستا و ڕۆیشتە چێشتخانە)

ن/ت: ب-بۆریس کوڕەکەم نیگەران مەبە من باشم..
(بزەیەکی شکاوم کرد)

پۆلینا گەڕایەوە کلێنسی هێنابوو

پۆلینا: دایکە ئەوە لەسەر لوتت دابنێ با خوێنەکە بوەستێت..
(کلێنسەکەم لێی وەرگرت لەسەر لووتم دانا)

ن/ت: سووپاس کچە میهرەبانەکەم..

——

جۆنگکووک پۆڤ؛-

بە توڕەییەوە لە ماڵەکەم هاتمە دەرەوە، ئەمڕۆ زۆر توڕە بووم بەوەی کە سکرتێرەکەم لوڤی هەڵەیەکی گەورەی کرد وایکرد نیوەی پشکی کۆمپانیاکەم لەدەست بدەم ، زۆر توڕە بووم ئەوم دەرکرد ، هاتمە ماڵەوەش ن/ت هاتە لام منی بێزار دەکرد ، توڕەیی خۆم بەو بەتاڵ کردەوە

ئێستاش لە بەردەم ماڵی دایکمم لە دەرگام دا خزمەتکارەکە کردیەوە چەمایەوە و بەخێرهاتنی کردم ، ڕۆیشتمە ژوورەوە دایکم لەسەر قەنەفەکان بوو قاوەی دەخواردەوە ، بە توڕەییەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشتم دایکم سەیری کردم

خ.جیۆن: سڵاو لە تۆش کوڕم..
(بە تەعلیقەوە)

خوشکەکەم هاتە خوارەوە هاتە لام

ساینا: جۆنگکووک براکەم چۆنی؟
(بە زەردەخەنەوە)

جۆنگکووک: باشم سووپاس..
(بە بێزاری)

خ.جیۆن: چی ڕوویداوە جۆنگکووک وا ڕووخسارت داوە بە یەکا؟
(قاوەی دەخواردەوە)

جۆنگکووک: ئەمڕۆ ئەم لوڤیە گەمژەیە هەڵەیەکی کرد لە فایلەکان وایکرد نیوەی پشکی کۆمپانیاکەم لەدەست بدەم زۆر توڕە بووم و ئەوم دەرکرد

خ.جیۆن؛ تۆش وەک گەمژەیەک ڕۆیشتیت و توڕەیی خۆت لە هاوسەرەکەت بەتاڵ کردەوە وایە؟
(بەبێباوەڕی)

ساینا بە نیگەرانی سەیری کردم

جۆنگکووک: ئەی چی بکەم؟
(ڕیباتەکەی ملم شل کردەوە)

خ.جیۆن: کوڕم تا کەی لەم کچە بەستەزمانە دەدەی؟ ئەو تاوانی چیە؟ نازانم بۆ بە باوکت نەچووی ئەو پیاوێکی زۆر میهرەبان بوو ...

تێبینی: باوکی جۆنگکووک مردووە

جۆنگکووک: تۆ پەیوەندیت نەبێ ئەو ژنی خۆمە هەرچی بمەوێ لێی دەکەم..

———-

ن/ت پۆڤ:-

لە ژوورەکەم بووم خەریکی پاککردنەوەی خوێنەکەی سەر لووتم بووم ، بیرم لە ژیانی خۆم دەکردەوە ، وەک کچی خەڵک دایک و باوکم نیە نازم هەڵگرێ و گوێ بۆ خەمەکانم بگرن و دڵنەواییم بکەن ، تەنیا یەک مامم هەیە ئەویش لەدەرەوەی وڵاتە جار بە جار پەیوەندیم پێوە دەکات ئەو پیاوێکی زۆر میهرەبانە ، جۆنگکووک دەزانێ بێ کەسم بۆیە وا مامەڵەم دەکات گەر منیش دایک و باوکم هەبووایە لەسەرم بەجواب بونایە جۆنگکوک بوێری نەدەبوو وام لێ بکات ، فرمێسک لە چاوەکانم هات دەستم لەسەر دڵم دانا، بەڕاستی دڵم ئازاری هەیە کەی ڕۆژێک دێت بەخۆشی بژیم؟ ئەی باشە تاوانی منداڵەکانم چیە کە جۆنگکووک بۆ ئەوانیش هەمان شتە ، نە نازیان هەڵدەگرێ نە وەک باوکانی تر دەیانبات بۆ شوێنێک ، هەمیشە لە ماڵەوەن تەنیا کاتی مەکتەب کەمێک دەرەوە دەبینن..

فرمێسکەکانم سڕیەوە کاتێک پۆلینا هاتە لام

پۆلینا: دایکە گیان تکایە مەگری..
(بە نیگەرانی)

زەردەخەنەیەکم کرد

ن/ت: من ناگریم کچە جوانەکەم نیگەران مەبە هەموو شتێک باشە..

پۆلینا سەری لەقاند

ن/ت: همم ڕات چیە بڕۆین شیرینی دروست بکەین؟
(بزەیەکم کرد ، هەوڵ دەدەم زۆربەی کاتەکان لەگەڵ منداڵەکانم بەسەر ببەم ، نامەوێ ئەوان لە نازی دایکیان بێبەش بن وەک چۆن لە نازی باوکیان بێ بەشن)

پۆلینا: زۆر باش دەبێ بەڵام تۆ باش نیت با ئەمڕۆ نەیکەین..

ن/ت: نا تۆ نیگەرانی من مەبە من باش دەبم دەی با بڕۆین..
(دەستی پۆلینام گرت و ڕۆیشتینە چێشتخانە)

———-

بەردەوامە...

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now