"6"

677 119 278
                                    


«بۆستە کچێ با ئەمە توند بکەم»پورم لە دوامەوە وتی..«نانا پورێ زۆر توندی مەکە ئازاری هەیە ئاااا»لە کۆتایدا قیژاندم... ڕێک هەردوو سنگم هاتە دەرەوە...

سەیری خۆمم کرد کەمەرم بچوک ببویەوە...هەر خۆی من جەستەم لاوازە کەواتە
چ پێویستم بەم کۆرسێتەیە...

«نا تۆش کەم نیت»پورم وتی سەیری سنگمی کرد... منیش پێکەنیم
ئەو ڕێک هەڵسوکەوتی دایکم دەکات..

دواتر درێسەکەم لەبەر کرد ...تۆزێک کورت بوو...بەڵام زۆر جوان بوو
سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە... باشە من تەواو بووم..

حەزم بەم ستایلە بوو...هەستم بە ئاسودەی دەکرد لەگەڵی...
پێموابێت ئێمە دەچووین بۆ سەیران...

هەرگیز ڕۆژێک بیرم لەوە نەدەکردەوە خێزانێک بن حەزیان بەم شتانە بێت .. پێموا بوو هەموویان نەخۆشی دەروونیان هەیە...تەنها بیریان لای یاساکانە...

بەڵام وا دیارە ئەمە جۆرێکە لە رێوڕسمی بەهارە..

لە کۆتایدا ئێمە خۆمان کۆکردەوە ڕۆشتینە نێو دارستانەکە...
مامە جەیمس و وێڵ لە پێشەوە دەڕۆشتن باسی کاریان دەکرد...

وە خاتوو کیمیش بە لوت بەرزیەوە خۆی ڕازاند بوویەوە بێ ئەوەی
قسە لەگەڵ یەک کەس بکات ڕێی دەکرد ... وەک خاتوونی شاژن...

پورم و میشاش باسی هەندێ شتیان دەکرد وە لاری و منداڵەکانی
تریش بەبێ دەنگی دەڕۆشتم...

من لە کۆتایدا جێما بووم..

تایهیۆنگ چەند هەنگاوێک لە پێش منەوە دەڕۆشت...

«حەزت بە کتێبێە؟!»تایهیۆنگ قاچەکانی هێواش کردەوە
منیش سەیری کتێبەکەی دەستم کرد...

«بەڵێ»بە نەرمی وەڵامم دایەوە..
نەمدەویست گفتوگۆی لەگەڵ بکەم هێشتا ئەو شەوەم بیر
نەچووە...

«لەوە نەدەچوو حەزت بە کتێب بێت»وتی سەیری منی دەکرد..«تۆ کەسێکی
هاروهاجیت بەڵام ئەو کەسانەی حەزیان بە کتێبە کەسایەتیان هێمنە»

چاوەکانم بچوک کردەوە چی دەربارەی خۆی کە زۆر دڵڕەقە وە هەمیشە کتێب
دەخوێنێتەوە...

«کاتێک لەگەڵ خێزانەکەم بووم هەمیشە کتێبم دەخوێندەوە ... وە من زیاتر حەزم بە ڕۆمانەکانە»وتم هەوڵمدەدا ئاسای هەڵسوکەوت بکەم...بەڵام من نەمدەتوانی چونکە هێشتا زۆر لێی دەترسم...

من درۆ ناکەم چونکە من ئاشقی ڕۆمانەکان بووم... زۆر بە قوڵی تێکەڵ دەبووم
لەگەڵیان..

Mr. KimWhere stories live. Discover now