~᯽ نـــۆیــــەمـــ ᯽~

39 6 2
                                    


ENJOY♥️

´ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ'

بەئارامی لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەڪەی دانیشتووە..
بە ڪوپێك قاوەوە..

ڪاژمێرێڪی تر ئەرڪەڪەی دەست پێدەڪاتەوە..
ڪە بۆ ماوەی هەفتەیەك پشوو بوو بەهۆی برینداری ئەو و جونگڪوك.ەوە..

بیری لە بریندار ڪردنی خۆی ئەڪردەوە..
وە پلانە شڪست خواردوەڪەیان..

-

" ماوەیەڪە بێدەنگە ، هۆڪارەڪەی چیە..؟"جونگڪوك وتی ، ڪاتێك سەیری نیتاڵی ڪرد..

هموویان لەبنڪەن جگە لە سڪایلار و یۆنگی ، وەچاوەرێی پلان دانەری ئەرڪەڪەیان ئەڪەن..

" بێدەنگی سڪایلار ئاسای نیە جونگڪوك..!"نیتاڵی وتی ، ڪاتێك دەستەڪانی لێك ئاڵاندبوو و لەسەر یەڪێك لەسۆفاڪانی ئەوێ دانیشتبوو..
" مەبەستت چیە..؟"جیمین وتی ، بەتێنەگەشتنەوە سەیری روخساری نیتاڵی ڪرد..
" سوێند دەخۆم ئەمجارە عومەر لەژێر دەستی سڪایلار رزگاری نابێت..!"پێدرۆ وتی ، ڪە سەیری نیتاڵی دەڪرد..
" ئەوە ئێوە باسی چی دەڪەن..؟"تایهۆنگ وتی ، بەگرژیەوە لە هەردوڪیانی روانی..

" ئەو لەڪاتی بێدەنگیدا ترسناڪە ئەزانن بۆ داوای هەفتەیەڪی ڪرد بۆ پشوو؟ ، بۆ ئەوەی پلانێڪی وادابرێژێ عومەر بە تەواوی ژیانی نەتوانێ روبەروی پلانەڪەی بێتەوە ، ئەو بەجۆرێك مێشڪی تاوانبارەڪە ئەشێوێنێ تا نەزانێت لەڪامە لاوە روبەروی ببێتەوە ، هوانگ وا بەئاسانی باندەڪەی سڪایلاری هەڵنەبژارد ، دەیزانی ڪاری ڪوشتنەڪان ئاڵۆزە بۆیە ئەم ڪەیسە ڪەسێڪی زیرەڪی پێویست بوو ، سڪایلار زیرڪترین لێڪۆڵەرە لەناو گشت ئەفسەرەڪانی هوانگ...!"رۆڵان وتی ، ڪاتێك بەئارامی باسی ترسناڪی سڪایلاری دەڪرد..

" ئەو ڪچێڪی بێنازە ، بێ دایك و باوڪی ژیانی بەسەر بردووە ڪچێك ڪە هەموو ژیانی تەرخان بڪا بۆدۆزینەوەی بڪوژی دایك و باوڪی.."نیتاڵی وتی ، بەخەمباری قسەڪانی دەردەبری..

" بۆ دایك و باوڪی ڪوژراون..؟"تایهۆنگ وتی ، بەشۆڪەوە لە نیتاڵی روانی..
" بەو پێی ڪە ڪەیسەڪەی لەسەر ڪراوە ئەوڪاتە پۆلیسەڪان گوتبوویان ڪە بەئەنقەست باڵ هەڵگرێك خۆی بەواندا ڪێشاوە چونڪە باڵ هەڵگرەڪە هیچ ڪێشەیەڪی نەبووە.."پیدرۆ وتی ، ڪاتێك روونڪردەنەوەی لەسەر ڪەیسی دایك و باوڪێك دەدا لەشوێنەڪەی هەڵسایەوە و بەرەوو تیڤیەڪە رۆشت بۆ ئەوەی دایگرسێنێت..

لەگەڵ داگیرساندانی هەرزوو هەواڵەڪان بەناو ژوورەڪەدا بڵاو بویەوە..

" دووباره ڪاری ڪوشتن لە دارستانە ترسناڪەڪە رویدا بەڵام ئەمجارە ڪارەڪە بۆ ئەفسەر سڪایلار و باندەڪەی گرانتر ئەبێت چونڪە ڪچەڪەی وەزیر تایلۆر ڪوژراوە لەلایەن بڪوژە ترسناڪەڪەی ئەمریڪا...!!"پێشڪەشڪار وتی..

~⚛⬆لـــێــڪۆڵـــەر⬇⚛~ Donde viven las historias. Descúbrelo ahora