PART 12

492 52 15
                                    


وەک ڕێزێک لەماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~
~~~~~~
~~~
~~
~

CHAEWON POV:

ئەم ئێوارەیە لەگەڵ هۆسۆک دەچمە دەرەوە بەڵام تائێستاش هۆکاری چوونە دەرەوەکەی نازانم ئێستا خەریکی ڕێکخستنی ئەو فایلانەم کە جۆنگکووک پێیدام  بەڵام هەستم کرد کەسێک لەبەرامبەرم وەستاوە بۆیە سەرم بەرز کردەوە ناتکایە ئەم بێزارکەرە بۆ هاتووە بەشێوەیەک سەیرم دەکات وەکو ئەوە وایە تاوانێکی گەورەم کردبێت

چایۆن:سڵاو خاتوو لیانا بەخێربێیت

لیانا:ئای خوایە جۆنگکووکەکەم بۆوا دەکات هەرچی کچی سواڵکەر و بێڕەوشتە دەیهێنێتە شوێنی کارەکەی پێویستە لەسەر ئەمە قسەی لەگەڵدا بکەم

چی واتا بەمنی وت بێڕەوشت لەوە زیاتر خۆم نەگرت پەلامارم دا من بەرگەی سوکایەتی ناگرم کەچی ئەم گەمژەی بێڕەوشتە هاتووە سوکایەتیم پێدەکات بەردەوام بوین لەشەڕ تا هەموو کۆمپانیا هاتنە سەیرمان ئینجوو هاتوو لێکی دورخستینەوە و جۆنگکووک و هۆسۆکیش هاتنە دەرەوە لە ئۆفیسەکە

جۆنگکووک:لێرە چی ڕودەدات ئێوە کارتان نییە هاا...خێرا بڕۆنەوە بۆ بەسەر کارەکانتان

هەموو وشەکانی بەهاوارەوە دەردەبڕی کەوای کرد هەموو کارمەندەکان لەترسا بڕۆنەوە سەر کارەکانیان دواتر سەیری من و لیانای کرد

جۆنگکووک:ئێوە کێشەتان چییە بۆچی شەڕ دەکەن

لیانا:جۆنگکووک گیانەکەم تەنها پێمگوت پێویستە لەگەڵ جۆنگکووک قسە بکەم بەڵام ئەو لەخۆڕا پەلاماری دام

شۆک بووم بەدرۆکانی تەنانەت ئینجووش شۆکبوە

هۆسۆک:نەخێر چایۆن شتی واناکات لەخۆڕا دیارە کارێکی گەمژانەت کردووە بۆیە وایکردوە ئەویش

جۆنگکووک:بێدەنگبن ئینجوو چایۆن ئێوە بڕۆن کارەکانتان بکەن...لیانا تۆش هەرچ  کارێکت هەیە وەرە ژوورەکەم

ئەوان ڕۆشتن تەنها من و هۆسۆک  و ئینجوو ماینەوە ئینجووش ڕۆشت بەڵام سەیرێکی هۆسۆکی کرد و چاوی داگرت یەک خولەک ئایا ئەوان ژوان دەبەستن

هۆسۆک:دەی چایۆن وەرە بامن و تۆش بڕۆین

هیچم نەگوت دوای کەوتم

∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽
∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼
∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽
∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼

وا دوو کاتژمێرە لەڕێگاین هێشتا نازانم بۆ کوێ دەڕۆین لەوانەیە پرسیارم دەربارەی ئینجوو لێبکات ئایـــش ناتوانم بۆستم لەم بیرکردنەوەیانا خەریکە دەست دەکەمە گریان لەکۆتایدا هۆسۆک ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند پێکەوە دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکە بەڵام ئەوەی شۆکی کردم ئەوە بوو دەستی گرتم و ڕایکێشام بەدوای خۆیدا

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now