part {1} یەکەم دەستپێکمان 🌃

777 103 22
                                    

                                   pov/ ن/ت

بەیانی کتژمێر ٧:٠٠ بوو ڕۆتینی ڕۆژانەم ئەنجامداو چوومە چێشتخانەکە وەک هەموو جار دایکە شیرینەکەم خواردنی خۆشی ئامادا کردبوو
ن/ت : بەیانی باش دایکە شیرینەکەم

خاتوو چۆی : بەیانی باش کچە نازدارەکەم

ن/ت : دایکە ئیمڕۆ بڕیارە لەگەڵ جێنی دوای قوتابخانە بڕۆینە کتێبخانە چونکە پێویستمان بە کتێبەو وە هەندێ بابەت هەیە کە پێکەوە سەعی تێیدا بکەین

خاتوو چۆی: باشە کچە شیرینەکەم

ن/ت : کەواتە من جارێ بای دایکە

(گەیشتمە قوتابخانە راستی بێزارکارە بە لامەوە هیوادارم زوو تەواوی بکەم راستی هاوپۆلەکەم باشن لەگەڵم بەڵام بێزار بووم لە سەعی وە بێزاریشم لەو کورانەی کە خۆیان پێ شا قۆزی دونیایە بەردەوام بێزارم دەکەن ، پرسیار دەربارەی چونە ژوان دەکەن لەگەڵم   وااا بەراستی بێزارکەرەە )

«دەنگی جەڕەس »

ن/ت : لەکۆتایدا واا  جێنی هەستە بڕۆین بۆ کتێبخانە

جێنی :باشە چاوەڕێکە ئەوە هاتم

«لە کتێبخانە ٧:٠٠ »

ن/ت : بەراستی ماندوکەرە .. برسیمە جێنی ئەچم شتێ ئەکرم نایەیی ؟

جێنی : نا نەخێر سپاس من برسیم نییە .

( واا بەراستی برسیم بوو چووم بۆ کافتریاکە تا شتێک بکڕم  حەزم لە نۆدڵز بوو لەگەڵ کۆلا یەک  دواتر گەرامەوا لای جێنی دوای ئەوەی تەواو بوین ڕۆشتینە دەر لە کتێبخانەکە )

ن/ ت : هیچت ناوێ ئەڕۆمەوە ؟

جێنی : تکایە تۆش وەرە لەگەڵمان تەنها یانەیەکە بۆ ئەوەندە کەلەرەقی دەی کاتی خۆش بەسەر دەبەین دڵنیام دەیی نونا .

ن/ت : هەرگیز من نایەم کاتی خۆم بە فیڕۆ نادەم لەوێ ، بڕۆ کاتێکی خۆش ئاگات لە خۆت بێت

جێنی : ئایی کە کەلەڕەقی باشە کاتێکی خۆش بای

«کاتژمێر هەشتی شەو »

( گەڕەکەکەی کە لێوەی دەڕۆشتمەوە گیرا بوو بۆیە بڕیارمدا بە ڕێگەکەی دیکەدا بڕۆمەوە .. بەڵام زۆر تاریکە هەرچۆنێک بێت بڕیارمدا بڕۆم چونکە ناترسم لە هیچ شتێ . لەناکاو هەکێ بەلامدا بە خراپی دەڕۆیشت دیار بوو کە شەڕی کردبوو خێرا خۆیی شاردەوە لە پێشم بەڵام چیم بینی چوار پیاوی گەورە کە بەدوای ئەو پیاوەدا دەگەڕان منیش ویستم بڕۆم بە ڕێگەی خۆمدا خۆم دا لا گێلی بەڵام..؟!)

 پیاوی سەر شەقامەکە || JKWhere stories live. Discover now