Part 11🤍

152 29 48
                                    

ئەم پارتە بەدڵی ئێوە دەبێت لەبەر ئەوەی درێژە😜😍
ڤۆیت و کۆمێنت لەبیر مەکەن quokkas🐿️

*

ئانا و نت هاتن بۆ لای هیونجین و هان
هیونجین: بەخێربێن، بەخێربێی گیانی من
*ئانا بە توندی هیونجینی لەباوەش کرد*
نت: سڵاوووو
هان: بەخێربێی خاتوو نت
نت: زۆر سوپاس *لەدڵی خۆیدا خەریک بوو بتەقێت لە دڵخۆشیا😂*
ئانا: بۆچی ئێمەتان بانگکرد بۆ ئێرە؟
هیونجین: ئانا پێکەوە بچین بۆ مۆزەخانە؟
ئانا: ئەی نەتگوت لەسەر بابەتێکی گرینگ قسە دەکەین؟
هیونجین: تۆ جارێ واز لە بابەتەکە بێنە، با بچین پێت دەڵێم
ئانا: باشە بەڵام ئەی نت؟
هیونجین: لای هان دەمێنێتەوە
*بە چرپەوە شتەکانی بە ئانای گوت*
ئانا بە چرپەوە: ئەهاااا ئێ ئێ
هیونجین: دەی بەیارمەتیتان ئێمە دەچین
هان: خواتان لەگەڵ!
نت: خواتان لەگەڵ
*ئانا و هیونجین ڕۆیشتن بۆ مۆزەخانە*
هان: ئم... خاتو نت من حەز دەکەم...
نت: حەز دەکەی چی؟
هان: حەز دەکەم... زیاتر بتناسم *شەرمی کرد*
نت: ئینجا ئەمە شەرمی بۆچییە؟ بێگومان
تۆ ناوی من دەزانیت، من تەمەنم ١٨ ساڵە، وە من و خوشک
و براکەم لە ١٥ ساڵییەوە قوتابخانەمان جێهێشتووە لەبەر
هەندێک هۆکار...
هان: خۆشحاڵبووم، بەڵام دەکرێ پرسیارێکی ترت لێ بکەم؟
نت: بەڵێ بێگومان!
هان: تۆ خۆشەویستت هەیە یانی... تۆ لەگەڵ هیچ کوڕێک قسەت کردووە؟
نت: بێگومان نەخێر، من ڕقم لە هەموو کوڕێکە تۆ نەبێ *پێکەنی*
هان: *زەردەخەنەی کرد* بەڕاست؟ بۆ من چیم جیاوازە لەوان؟
نت: هەموو شتێکت جیاوازە!!!! ئەوان زۆر بێزارکەر
و ناشرینن ڕێک ئەڵێی بۆقن، کە قسە دەکەن من لەخۆمەوە
حەز دەکەم شەقێکییان لێ بدەم
هان: *پێکەنی* حەیای کوڕت برد... منیش کوڕم...
نت: ئێ خۆ من لەگەڵ تۆم نەبوو لەگەڵ ئەوانم بوو، تۆ زۆر زۆر
جوانتر و کەشخەتری لەوان، وە کە قسە دەکەیت حەز دەکەم
بۆ هەتاهەتایە سەیری ناو چاوەکانم بکەم!
هان لەدڵی خۆیدا: ...هەست دەکەم ئاواتەکەم دێتە دی، دەی هان
تۆ دەتوانی بیکەیت، دەی پێی بڵێ با بچین بۆ شوێنێک وە
هاوڕێیەتی بکە، دەی هان تۆ دەتوانی ئەمە بکەیت...
نت: هان! بیر لەچی دەکەیتەوە؟
هان: هیچ تەنها ویستم بڵێم کە... حەز دەکەی پێکەوە بچین
شتێک بخۆین؟ *بەخێرایی وای گوت لەبەر ئەوەی زۆر شەرمی دەکرد*
نت: بێگومان، حەز دەکەم، بەڵام با لەسەر حیسابی من بێت
هان: ئەوە کەی قسەیە نت، نابێت! من دەبێت شت بۆ هەوادارەکەم بکڕم
نەک هەوادارەکەم بۆم بکڕێت *پێکەنی*
نت: *پێکەنی* باشە، زۆر زۆر سوپاس *ڕوومەتەکانی سوور بوون*
هان: دەی با بچین
*ڕۆیشتن بۆ دوکانی ئایسکرێم*
هان: من حەزم بە تامی چوکلاتەیە ئەی تۆ؟
نت: منیش هەروا!
هان: باشە ئێستا ٢ ئایسکرێمی چوکلاتە دەکڕم

کچی بەبەخت 🤍Where stories live. Discover now