ئازارەڪانی هاوسەرگیری||🔚

By Laraa_44

8.6K 1.4K 3.5K

نوسەر:لارا بڵاوڪردنەوەی:2024/3/1 دەربارەی بیرۆڪە تەواویمافی بیرۆڪەی چیرۆڪەڪەو مافی بڵاوڪردنەوەی بۆخۆم دەگەڕێت... More

¹||لەدەستدانی ڕۆڵە
²||هاوسەرگیری دووەمی ڪیم تایهیۆنگ
³||ئازاریـ ویـژدان
⁴||هاوسەرگیری جۆنگکوک و ڤیۆڵ.
⁵||خیانەتی ئافرەت
⁶||دەست پێڪی تۆڵە سەندنەوە
⁷||یـەڪەمـ تـۆڵـەسـەنـدنـەوە
⁸||دووەمـ تـۆڵـەسـەنـدەنــەوە.
⁹||سێـیـەمـ تـۆڵـەسـەنـدنـەوە
¹⁰||ڪۆتـا تـۆڵـەسـەنـدنـەوە
¹²||مـردنـیـ منداڵێڪ
¹³||لـێـخـۆشـبـونـ
¹⁴||پـەشیـمـانـی
¹⁵||ئـازارەڪانی هاوسەرگیری

¹¹||ئازارەکانی نەخۆشخانەی شێتان

455 89 90
By Laraa_44

هەندێڪ جار مرۆڤەڪان پێویستیان بە دوو
شتە ئامۆژگاریەڪ و ئاسودەیەڪ ، بۆیە هەوڵدە
هەمووشتێڪ وەلا بنێ و مێشڪت ئاسودەبڪە
تێڪەڵ بەڪتێبەڪەم بـبـە.

بەرحاڵ دووبارە ئەمڕۆ چۆنیت
هەناسەیەڪی قوڵ هەڵـمـژەو...

چـێـژبـبـیـنـە!!




هەرڪە هانسو بەرەو مینا ڕۆیشت یۆنگی ویستی بەخێرای دەستی بگرێت بەڵام فریا نەکەوت چاوی توند داخست وای زانی خۆشەویستەکەی لەدەست دەدات بەڵام هەرکەچاوی ڪردەوە بینی جۆنگکوک بەتوندی دەستی هانسوی گرتوەو زلەیەکی بەهێزی لێیدا کەوای کرد  بکەوێتە سەر زەوی ئەوەکۆتای شت بوو تایهیۆنگ بینی و چاوەکانی داخران.









"یۆنگی بانگی ئەمبوڵاس بڪە خێرا"جۆنگکوک بەتوڕەی چاوی لەسەر هانسو لادا و بەرەو تایهیۆنگ
ڕۆیشت و پەڕۆیەکی لەسەربرینەکەی دانا بەتوندی
مینا هەموولەشی دەلەرزی بەخێرای ژوورەکەی جێ
هێشت هانسو سەیری تایهیۆنگی دەکرد کەخوێندی
لێدەڕژێت پێ ئەکەنی.









"کاکە جۆنگکوک کچەکەم ئێستا ئاسودەیە بکوژەکەی دەمرێت من دەزانم"هانسو بەپێ
کەنینەوە وتی یۆنگی بەشۆکەوە سەیری دەکرد.








"هانسوی نەفرەتی لەکەیەوە دەرمانەکانت ناخۆی"
جۆنگکوک بەتوڕەی وتی هانسو بەئاسای سەیری
دەکرد بۆنی دەستی دەکرد کە خوێنی تایهیۆنگی
پێوەیە و بزەی نەگریسانەی دەڪرد.









"هانسو دەڵێم بوەستەلەوکارەو پێم بڵێ لەکەیەوە دەرمانە نەفرەتیەکانت ناخۆی"جۆنگکوک هاواری
کرد هانسو بەتوڕەی سەیری کرد.








"ئەرێ لەوەتەی لەگەڵ ئەو تایهیۆنگە بڪوژە هاوسەرگیریم ڪردەتەوە"هانسو بەتوڕەی هەڵسایەوە سەرپێی و قژە ڕەشەکەی لەسەر
چاوەکانی لادا جۆنگکوک هەزارجار خۆی بە
نەفرەت دەکرد بەخێرای هەڵسایەوەو هانسوی
بردە دەرەوەی ژوورەکە دوای ئەوەئەمبوڵاسەکە هات هانسوی بردە ژوورەکەی خۆی و بردیە دەست
شۆرەکەو دەستە خوێناویەکەی دەشۆرد هانسو بە ساردی سەیری دەکرد دواتر جۆنگکوک دەستی خۆی پاک شۆری و ئاوی دەکردە ڕووخساری هانسو شۆرد و لەو خوێنە پاکی کردەوە پاشان ڕۆیشتە دەرەوەی
دەست شۆرەوەکە هەموو چەک مەجەکان گەڕاو
تاکو دەرمانەکانی دۆزیەوە هی دەروونیەکەی بەخێرای دانەیەکی دەرکرد و گڵاسێک ئاوی هێنا.









"بیگرە خێرا بیخۆ"جۆنگکوک بەخێرای وتی بەڵام
ئەوەی جۆنگکوکی بێ ئوومێد و شۆک کرد هانسو
بەتوڕەی پاڵی بەدەستیەوە ناو گڵاسە ئاوەکەودەر مانەکان کەوتنە سەر زەوی ئاوکەو شوشە شکاوەکان
تێکەڵبووا و دەرمانەکا ئەتوایەوە ڕێک وەکو مێشکە
شێواوەکەی هانسو.









"تۆ وادەزانی من شێتم هاا ئەوەی شێت بێت
ئەوانە ، ئەوان گاڵتەیان بەدایکایەتی من کرد گاڵتەیان بە مردنی کچەکەم کرد منیش تۆڵەی
کچەکەم کردەوە ئەو هەموو شەوێک دێت بۆلام
و دەگیرێت دەڵێت دایکە تۆڵەم بکەوە"هانسو بەتوڕەی هاواری بەسەر براگەورەکەی دەکرد کە تا ئێستا دەنگی بەسەری بەرز نەکردەوە بەڵام دوای
ئەم خولەکە هانسو هەمووشتێکی تێکدا.








"هانسو ، ئەوە هەڵەی هیچ کەسێک نەبوو بەڵکو هەڵەی تۆ بوو تۆ نەدەبوو ئاشقی تایهیۆنگ بیت لەکاتێکدا دەت زانی تایهیۆنگ لەوەتەی بوونی
هەیە وەکو شێتێک ئاشقی مینایە ئەگەر تۆ ئەو
هاوسەرگیریەت ڕەت بکردایەتەوە ئێستا ئەم
شتانەڕووینەدەدا هانسو هەموو هەڵەی تۆیە
تۆ ژیانی تایهیۆنگت وێران کرد خۆشەویستیە
کەی ناخیت نێشت گاڵتەت بەهەستی باوکایەتی
ئەوکرد متمانەی براکانت شکاند لەکاتێکدا ئەو
تاکە تاوانی ئەوە بوو مینای خۆشەویست و ئاشقی بوو تاکە تاوانی ئەوەبوو بەئیزنی خۆت دەستی لێداوی ئەویش باوەڕ ناکەو دووجار بوبێت چونکە خۆت وتت هەرکات دەستی لێدابێتم سەرخۆش بووەو ئاگاداری خۆی نەبووە ئەرێ تۆ چۆنەبێت
خوشکی من بیت چۆن ئاوا بێ ویژدان بوویت
دڵنیام ئێستا تانسویش ڕقی لێتە هانسو تۆ ئافرەتێکی وانیت من دەزانم تۆ دەروونت تێک
چوە بۆ پێویستە بەزووترین ڪات لە نەخۆشخانەی شێتان چارەسەر وەربگریت و بێیتەوە سەرخۆت" جۆنگکوک بەتوڕەی وتی و دەستی هانسوی
بەدوای خۆی ڕاکێشا بۆدەرەوەی ماڵەکە.












"من شێت نیم کاکە تکایە وازم لێ بێنە من شێت نیم"هانسو بەتوڕەی ئەیدایە دەستی جۆنگکوک بۆ ئەوەی بەری بدات بەڵام بێسود بوو جۆنگکوک بەزۆر هانسوی خستە نێو ئۆتۆمبێلەکەو پاشان بەتوڕەی دەستی کرد بەشۆفێری ڪردن زۆر بەخێرای شۆفێری دەکرد تا لەناکاو خۆی کێشا بەئافرەتێکا بەتوندی ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند هانسو و جۆنگکوک هەردووکیان شۆک بوون جۆنگکوک قوڕگی پڕ بوو.













***








هانسو بەنەرمی باوشی لە جۆنگکوکدا"کاکە ئارام بەوە ئەو هیچی لێنایە لەبەر جیۆنسان ئارامبەوە"
هانسو بەدڵتەنگی وتی هەوڵی دەدا براکەی ئارام
بکاتەوەو وای لێ بکات فرمێسکەکانی بوەستێت
بەڵام بێسود بوو هانسو بەدڵتوندی سەیری دەکرد
لەکاتێکدا ئیلۆن تاکە کەس بوو لەوێ ئامادەبوو
پیاوێکی توند و جدی بوو نەک پیاوێک کە
کچەکەی و کوڕەکەی لەسەرەمەرگان.










بەڵێ جۆنگکوک بەئۆتۆمبێل خۆی لە ڤیۆڵدا کە بۆ کۆشکەکەی هانسو دەهات بەمەسەتی شتێکی گرنگ بە هانسوی بڵێت کەسیش نازانیت چی بوو وە جۆنگکوک لە بێ ئاگای خۆیدا خۆی کێشا پێیداو
بۆ ساتێکیش فرمێسکی چاوی نەوەستاوە وەک ئەوەی جۆنگکوک باوکی بێت نەوەک ئیلۆن.











دووای ماوەیەک دکتۆری ژووری تایهیۆنگ هاتەدەرەوەو بەهەناسەیەکی پڕ هیلاکی.





ئیلۆن بەرەو ڕووی ڕۆیشت هانسو نزای دەکرد هەواڵی مردنی ئەوی پێ بگات بەڵام نەخێر
هەڵەبوو دکتۆرە ئافرەتەکە نەرمی نواند وتی
"بەڕێز کیم ئێستا باشە دەیبەینە ژووری چاودێری چڕ هەرکە بەهۆشیش هاتەوە دەیبەینە ژووری ئاسای بەهیوای سەلامەتی"دکتۆرە ئافرەتەکە بەنەرمی سەری بۆ ئیلۆنی مەزن دانواند و پاشان ڕۆیشت
لەکاتکدا کاردانەوە لەڕووخساری ئیلۆن دەرنەکەوت
بۆ کوڕە گەورە تاقانەکەی وە یۆنگی کە بەبێدەنگی
دانیشتوە بەهۆی ئەو هەموو مستەکۆڵانەی لەلایەن
ئیلۆن بەری کەوتوە ڕووخساری هەمووی برینە.









وە دووکاژمێری تر تێپەڕی دوای ئەوەی دکتۆری نەشتەرگەریەکەی ڤیۆڵ هاتەدەرەوە جۆنگکوک بەخێرانی هەڵسیایەوەو بەرەو ڕووی ڕۆیشت
"دکتۆرە هاوسەرەکەم چۆنە ئەو باشە تکایە
شتێکی باش بڵێ لێتەپاڕێمەوە"جۆنگکوک
تەواو نیگەران و نائارام و شێواو بوو.










دکتۆرەکە بزەیەکی کەمی بۆکرد"ئەوەی لەدەستمان هات کردمان بەڵام ڕووداوەکە زۆر بەخراپی ئازاری
دا وە ئەو کەوتەتە ڪۆماوە وەئەگەر تاکو 2 مانگ
یان 2 حەفتە بەئاگانەیەت پێویستە ئامادەبن بۆ
هەمووشتێڪ"دکتۆرەکە بەنەرمی وتی جۆنگکوک
فرمێسک چاوەکانی زیاتر بوو لەسەر کورسیەکە
دانیشت و دەستی بەسەریەوە گرت و دەیوت
چۆن وام کرد چۆن لەوم دا من بکوژم!! وە
ئیلۆن دووبارە بێ کاردانەوەبوو.









"کاکە تۆ بکوژ نیت تکایە ئارام بەوە دڵنیابە
ڤیۆڵ بەئاگادێتەوە"هانسو بەنیگەرانی وتی و
فرمێسکی چاوەکانی هاتنە خورەوە.








"تایهیۆنگیش بێتاوانە من هەڵەم کرد هانسو نەدە
بوو تۆ بکەمەوە بوکی خۆد هەڵەم کرد دەبوو پێش هەموو شتێک تۆ بڕۆیشتیتایەتە نەخۆشخانەی شێتان بۆ وەرگرتنی چارەسەر هەڵەم کرد پێم وابوو  تۆ ئەوکەسەی ئاسودەی خێزانەکەمان دەدۆزیتەوە بەڵام بەتۆڵەیەک کە لەمێشکە نا تەواوە کەت درووستت کردوە هەمووشتێکت تێکدا"ئیلۆن پەشیمانی خۆی دەربڕی بەڵام هانسو بەساردی
سەیری ڪرد ئەو کارەکەی خۆی زۆر بەلاوە ڕاستە
بەڵام هەموو ئەمانە مێشکێکی ناتەواو بۆی دروست کردە.








"من هێشتا هیوای مردن بۆ کوڕەکەت دەخوارم
کیم ئیلۆن"هانسو بەساردی وتی و جۆنگکوک کەفرمێسکی چاوی نەدەوەستا سەیری کرد.












*****
ئەویش پارتی نوێیە بیخەنەلیستی ڕیدینگ
باشە ڕاکانتان لەنێو دێڕەکان جێ بهێڵن بێجگە
لەدەربڕینی ڕاکانتان کۆمێنتی تر مەکەن پێویست
ناکات دەستی خۆتان عەزێت بدەن نازدارەکان
هەمووتان گەلەک خۆش گەرەکە.

Continue Reading

You'll Also Like

18.7K 793 8
⚠️⚠️⚠️⚠️ ئەم چیرۆکەم رەشکردبویەوە و تازە دۆزیومەتەوە یەکەم چیرۆکم بوە بێ هیچ دەست لێدانێک و گۆرانکاریەک وەکو خۆی دایدەنێمەوە ...... و شەرم لەوە ن...
335 75 5
براکەی:بەیانی باش ماچێک نادەیتە برای خۆت ڕیوجین:تــ تکایە ئەوەندە بەسە بە گریان و لەرزەوە ڕیوجین:بسڕێوە نەفرەتی بسڕێوە ڕیوجین:من ئەڕۆم د.ڕیوجین:نان...
2K 283 17
کوک : ببورە کەناتوانم لەلای خۆم بتهێڵمەوە ، پيویستە بتگەڕێنمەوە بۆ شانشینەکەی خۆت ئاریانا : من دەمەوێت لەگەڵ تۆبم گرنگ نیە جیهان چی دەکات کوک : لەپ...