ڤۆت پێش خوێندنەوە
----------------
POV نووسەر :-
ڕۆزی لە ژوورەکەی بوو ، جۆنگکووکیش لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو بە بەتاڵی..تا دەنگی ڕۆزی هات کە هاواری دەکرد ناوی ن/تی دەهێنا.. خزمەتکارەکان گوێیان لە هاوارکردنەکەی بوو یەکسەر ڕۆیشتنە لای
خزمەتکار: بەڵێ خاتوون ڕۆزی؟
ڕۆزی: من بانگی ن/تم کرد تۆ بۆچی هاتووی؟
«بەتووڕەییەوە وتی»
خزمەتکار: لەڕاستیدا ن/ت لە ماڵی خزمەتکارەکانە
ڕۆزی: بۆچی؟
خزمەتکار: سەرۆکی خزمەتکار فەرمانی پێ کرد ئیتر لە ماڵی خزمەتکارەکان بمێنێتەوە
ڕۆزی: چی؟ بۆچی؟
خزمەتکار: ل لەڕاستیدا ئێمە هۆکارەکەی نازانین
ڕۆزی: همم باشە ئێستاش بڕۆ
خزمەتکارەکە ڕۆیشت ڕۆزی دەستی کرد بە ژەنینی پیانۆ
(کاتی نانخواردنی ئێوارە)
ڕۆزی و جۆنگکووک نانی ئێوارەیان دەخوارد، ڕۆزی بە ئارامی نان دەخوات ، بەڵام جۆنگکووک چاوەکانی هەر بەدوای ن/ت دەگەڕان ، جۆنگکووک خواردنەوە دڵخوازەکەی دەخواردەوە کە خزمەتکارەکان دروستیان کردووە..تا ڕووخسارێکی قێزەونی دروست کرد
جۆنگکووک: کێ ئەم خواردنەوە نەفرەتیەی دروست کردووە؟
«هاواری کرد»
خزمەتکار: ب بەڕێز جۆنگکووک من ئەمەم دروست کرد
«سەیری جۆنگکووکی کرد»
جۆنگکووک: ن/ت لەکوێیە؟
ڕۆزی: ئەو لە ماڵی خزمەتکارەکانە
جۆنگکووک: چی بۆچی؟
ڕۆزی: وتیان نازانین
جۆنگکووک: کێ مۆڵەتی پێ دا لەوێ بمێنێتەوە؟
خزمەتکار: سەرۆکی خزمەتکارەکان
جۆنگکووک: بڕۆ هەرئێستا بانگی سەرۆکی خزمەتکارەکانم بۆ بکە
«بە توڕەییەوە وتی، خزمەتکارەکە سەری لەقاند و ڕۆیشت تا بانگی بکات، دوای چەند خولەکێک سەرۆکی خزمەتکارەکان هات و بەرامبەر جۆنگکووک وەستا»
جۆنگکووک: دەتوانم بزانم بۆچی فەرمانت کردووە ن/ لەماڵی خزمەتکارەکان بمێنێتەوە؟
سەرۆکی خزمەتکار: ل لەڕاستیدا ن/ت لێرە کێشەی دروست دەکرد، بە منیان وت کە دەبێت لە ماڵی خزمەتکارەکان بمێنێتەوە
جۆنگکووک: کێ وای وت؟
سەرۆکی خزمەتکار: خ.جیۆن پێی وتم کە ئەوە بکەم،
جۆنگکووک: ڕۆز هەر ئێستا پەیوەندی بە دایکمەوە بکە
"وتی لەکاتێکدا هێشتان سەیری خزمەتکارەکەی دەکرد، ڕۆزی پەیوەندی کرد و خستیە دەنگی دەرەوە"
جۆنگکووک: دایکە؟
خ.جیۆن: جۆنگکووک کوڕم؟ چی ڕوویداوە بۆچی پەیوەندیت کرد؟
جۆنگکووک: بۆچی مۆڵەت بە سەرۆکی خزمەتکارەکان دەدەیت لە گواستنەوەی ن/ت بۆ ماڵی خزمەتکارەکان؟
خ.جیۆن: بەڵێ من پێمدا
جۆنگکووک: بۆچی؟
خ.جیۆن: ئاهـ کووکی ئەو گۆڕاوە ، لەم ڕۆژانەدا زۆر سەیر ڕەفتار دەکات و کێشە دەنێتەوە و گوێڕایەڵ نیە..
جۆنگکووک: من دەمەوێ ن/ت بگەڕێتەوە کۆشک..!
خ.جیۆن: مەبەستت چیە؟
جۆنگکووک: وادیارە مەبەستەکەم ڕوونە!
خ.جیۆن: ئاهـ باشە..
جۆنگکووک: سووپاس
«وتی و پەیوەندیەکەی داخست و بەڕێکەوت بۆ ماڵی خزمەتکارەکان..هەموو خزمەتکارەکان بۆ جۆنگکووک چەمانەوە..سەیری هەموو شوێنێکی کرد ن/ت دیار نەبوو»
جۆنگکووک: ن/ت لەکوێیە؟
«پرسیاری لە خزمەتکارێک کرد کە وەستابوو»
خزمەتکار: بەڕێز جۆنگکووک ئەو لێرەیە..
«وتی و ڕێگەی ژوورەکەی نیشان دا..لەبەردەم دەرگای ژوورەکە وەستا و ڕۆیشتە ژوورەوە...بینی ن/ت لەسەر دۆشەگەکە دانیشتبوو دەگریا لەکاتێکدا ئەژنۆکانی لەباوەش گرتبوو..نزیکی بوویەوە..ن/ت سەری بەرز کردەوە..جۆنگکووک خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی ئەو و لەسەر چۆک دانیشت..ن/ت کەمێک ترسا...ڕووخساری ن/تی بینی کە لووتی سووربوەتەوە و چاوەکانی ئاوسا بوون..هەنسکی دەدا..جۆنگکووک فرمێسکەکانی سڕیەوە کە هێشتان وەک باران دێنە خوارەوە»
جۆنگکووک: بابڕۆین...
«هەستایەوە و دەستی ڕاگرت..ن/تیش دەستی گرت و هەڵیستاندەوە..سەری نزم کردبوویەوە جۆنگکووک چەناگەی گرت و سەری بەرز کردەوە»
جۆنگکووک: نابێت هەرچیەکان وت شوێنیان بکەویت..تێگەیشتی!
«سەری لەقاند»
جۆنگکووک: ئەگەر شتێکیان وت وەرە لای من باشە؟
«ن/ت جارێکی دیکە سەری لەقاند..گریا»
جۆنگکووک: مەگری..
«ن/ت بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی سەیری کرد»
ن/ت: ب بەڕێز جۆنگکووک م من هیچم نەکردووە
«دەگریا»
جۆنگکووک: دەزانم..نیگەران مەبە همم...؟
«سەری لەقاند»
جۆنگکووک: دەتەوێت بڕۆینە دەرەوە؟
«ن/ت بەچاوی فراوانەوە سەیری کرد..ئەویش زەردەخەنەی کرد»
جۆنگکووک: بابڕۆین...
«وتی و دەستی کرد بە ڕۆیشتن..ن/تیش لە دوایەوە دەڕۆیشت لەکاتێکدا سەری نزم کردبوویەوە»
جۆنگکووک ئۆتۆمبێلەکەی لە گەراجەکە دەرهێنا و بە ن/تی وت لە پێشەوە دابنیشە..ئەویش لە پێشەوە لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت..دەستی کرد بە لێخوڕین..
جۆنگکووک: دەتەوێت بڕۆین بۆ کوێ؟
ن/ت: ن نازانم
جۆنگکووک: بچین سەیری فیلم بکەین؟
ئەو تێنەدەگەیشت فیلم چیە
ن/ت: ها؟
جۆنگکووک: نازانی فیلم چیە؟
«دەستی بە قژی دادەهێنا..ن/ت چاوەکانی داخست جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد»
جۆنگکووک: ئێستا دەچین سەیری دەکەین...
«سەرنجی خستەوە سەر شۆفێری..تا کەمێک ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دابەزی دوای کەمێک هاتەوە سینیەکی بەدەستەوە بوو»
سەیری کرد
جۆنگکووک: بیخۆ من دەڕۆم بلیت دەبڕم
ن/ت: من برسیم نیە..
جۆنگکووک: وتم بیخۆ..!
«ن/ت تفی قوت دا و بە ئارامی دەستی کرد بە خواردنی..جۆنگکووک سەیری کرد پێکەنی»
********
گەیشتنە سینەما..جۆنگکووک هەندێک خواردنەوە و شەندەری هێنا و دەستی کرد بە ڕۆیشتن بە خێرایی.ن/ت لەدوای دەڕۆیشت بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەورووبەری دەکرد...قەرەباڵغیەکی زۆر هەیە..خەڵک پاڵیان بە یەکترەوە دەنا..جۆنگکووک بەبێ ئەوەی سەیری دواوە بکات ڕۆیشتە ژوورەوە...ن/ت لەناو قەرەباڵغیدا ون بوو...بەهۆی ترسەوە دەستی کرد بە گریان..لێرە کەسانی دەوڵەمەندی زۆر هەیە..ن/ت نەیدەزانی بۆ کوێ بڕوات..تەنها وەستابوو سەیری دەورووبەری دەکرد و دەگریا...
جۆنگکووک سەیری دواوەی کرد..ن/ت لە هیچ شوێنێک دیار نیە! دەستی کرد بە ڕۆیشتن بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی بە دوایدا بگەڕێت...ن/ت لە گۆشەیەکەوە وەستابوو دەگریا..سەیری کرد و بەرەو ڕووی ڕۆیشت..دەستەکانی گرت..ن/ت ترسا و سەیری کرد..
لەباوەشی گرت!
.
.
.
.
.
.
.
-----------
بەردەوامە...
ڤۆت بکەن بۆ پارتی داهاتوو..بیخەنە لیستی ڕیدینگ...
774 words