سەماکەری باڕەکان

Da kookiejungkok

67.8K 8.9K 3.3K

سایمن: تکایە کچەکەم بدۆزنەووە و بیپارێزن وەک خووشکتان خۆشتان بوێ (کۆتا قسەی کرد و چاوەکانی داخران) ماریا: سن... Altro

ناساندن
-1
-2
-3
-4
-5
-6
-7
-8
-9
-10
-11
-12
-13
-14
-15
-16
-17
-18
-20
-21
-22
-23
-24
-25
-26
-27
-28
-29
-30
-31
-32
-33
-34
-35
-36
-the end
New story

-19

1.6K 219 25
Da kookiejungkok



Hi baby girl

Let's go
.............



لای ؟؟؟؟؟

بەتێل

؟؟؟: خانمەکەم وێنەی ئەوانم لایە ئێستا

؟؟؟: خێرا وێنەی کچەکەم بۆ بنێرە (بەساردیەوە)

؟؟؟: خانمەکەم نیوو کاژمێریتر وێنەکان ئەگەنە دەستی مایکڵ
(وتی و خاتوونەکە بەسەریدا دایخستەوە)

ڕۆشت هەندێک لەپارەکانی لەشوێنی سەلامەتی دەربێنێ






خستیە ناو جانتایەک دواتر چاکەتەکەی هەڵگرت






بەڕێکەوت بۆ دەرەوەی کۆشکەکەی





ڕۆشتە لای ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی






شوفێرەکەی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردەوە







شوفێر: بۆ کوێ خانمەکەم؟

؟؟؟: کۆمپانیا

شوفێر: بەسەرچاو

؟؟؟: یونگیشم بۆ بانگ بکە

شوفێر: بەڵێ خانمەکەم (وتی و دەستی کرد بەشوفێری کردن)

دوای ماوەیەک گەیشتنە شوێنی مەبەست
خاتوونەکە لەئۆتۆمبێلەکە دابەزی
شوفێرەکە چەتری بۆ گرت تاتەڕ نەبێ بەباران
ڕۆشتنە ژوورەوە ؟؟؟ بەڕێکەوت بۆ ئۆفیسەکەی خۆی





گەیشتە ئۆفیسەکەی دەرگاکەی کردەوە مایکڵی بینی

مایکل: بەخێربێیت خانمەکەم، وێنەکان لەناو دەستمن
(وتی کاتێک بۆی ڕاگرت و ؟؟؟ لێی وەرگرت و دانیشت سەیری وێنەکانی کرد چاوەکانی پڕ بوون فرمێسک بەچاوی چەپیدا هاتە خوارەوە)





؟؟؟: کچەکەم (چرپاندی)

؟؟؟: ئازیزەکەی من چەند گەورە بووە (چرپاندی و ماچێکی وێنەکەی کرد ئەو بەشەی بێلای تێدایە)





دواتر ئەو بەشەی لێکردەوە کەجۆنگکووکی تێدا بوو
بەڕقەوە فڕێیدا
وێنەی ئەوان بوو لەپاریس وە وێنەیان لەکۆستاش گیراوە

؟؟؟: ناهێڵم کچەکەم بۆ تۆ بێت جیۆنی خوێڕی کوڕی سۆزانی ئاخۆ ئەبێ چەند درۆت بۆی کردبێ من ئەزانم سایمن چۆن تۆی گەورە کردووە (بەڕقێکی زۆرەوە)

مایکڵ: خانمەکەم یونگی لێرەیە

؟؟؟: بیهێنە ژوورەوە (وتی و جگەرەیەکی داکیرساند)





مایکڵ ڕۆشت دوای کەمێک یونگی هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست بەرابەر ؟؟؟ دانیشت ؟؟؟ پاشماوەی جگەرەکەی فڕێدا




یونگی: چی هەیە ماما لودۆڤیکا (بەشەیتانی وتی چونکە کارێکی پێی نەبێ بانگی ناکا بۆ کۆمپانیا وە یونگی حەزی بەو ئەرکانەیە کە لودۆڤیکا پێی دەسپێرێ)

لودۆڤیکا: ئەمەوێ کارێکم بۆ بکەی (وتی و یونگی بزە شەیتانیەکەی فراوان بوو)

یونگی: بڵێ

لودۆڤیکا: کچەکەم بۆ بهێنە (وتی و وێنەی بێلای خستە بەردەمی و یونگی وێنەکەی هەڵگرت)

یونگی: واو ماما هەرگیز پێت نەوتووم فریشتەت هێناوەتە سەر دوونیا
(بەبزەوە)

لودۆڤیکا: ئەیهێنیت یان نا؟ (بەساردی)

یونگی: لەبەرامبەردا چیم پێدەدەی (بەشەیتانی وتی و لودۆڤیکا جانتەیەک پارەی خستە بەردەمی)






لودۆڤیکا: کارەکەت تەواو بکە زیاتر وەردەگریت
(وتی و یونگی پارەکەی هەڵگرت و بۆنی کرد)

یونگی: بیری بۆنتم کردبوو

لودۆڤیکا: بەزووترین کات ئەمەوێ کچەکەم بۆ بهێنیت بەڵام ئاگاداربە نابێ تاڵە قژێکی ئازاری پێ بگات (بەئاگاداریەوە)

یونگی: جامن چۆن ئەهێڵم ئەو جوانکیلەیە ئازاری پێ بگات
(بەبزەیەکی لارەوە وتی و پاڵیدایەوە)

لودۆڤیکا: متمانەم پێتە

یونگی: من ئێستا ئەڕۆم بامایکڵ دواتر زانیاریەکانی ترم پێ بدا
(وتی و ڕۆشتە دەرەوە لودۆڤیکا دەستی کرد بەبیرکردنەوەیەکی قوڵ ڕۆشتەوە ڕابردوو ١٩ ساڵ و چوار مانگ گەڕایەوە دواوە)


FLASH BACK

LUDOVICA MARINO POV's
____________________

لەسەر قەرەوێڵی نەخۆشخانەکە ڕاکشاوم
هەموو جەستەم ئەلەرزێ
دوای ئەوەی مافیا دڕندەکە منی ڕفاند و منی بەند کرد
لێی دام هەر بەوەش نەوەستا دووگیانی کردم لەکاتێکدا من ١٦ ساڵم بەزەیی نییە ئەو زۆر بێبەزەییە
تاوانی من چییە کچی دووژمنەکەیم
تاوانی من چیە لەخێزانی مارینۆم
خۆزگە وەکو کچەکانی تر ژیابوام خۆزگە ژیانێکی خۆشم هەبووایە ئاسایی وەکو هەموو کەسێک
ئەگەر من ئێستا زیندووم تەنها لەبەر ئەوەیە منداڵی ئەوم لەسک دایە هەرکە منداڵەکەم لەدایک بوو ئەمکوژێ

من زۆر خراپم باوکم بۆچی ڕزگارم ناکا لێرە
(فرمێسک بەچاوەکانی ئەو بچکۆلەیە وشک بوون دەستەکانی خستبوویە سەر سکی و چاوەڕێ بوو دکتۆرەکان نەشتەرگەری بۆ بکەن چونکە کاتی لەدایک بوونی مناڵەکە هاتووە لەکاتێکدا دایکەکە زۆر منداڵە و دەروونی تێکشکاوە بەڵام ئەو هەر بەهێزە ئەیەوێ منداڵەکەی ببینێ پێش ئەوەی بمرێ!)



دکتۆر: خاتوون ئێستا کەمێکیتر هەوڵبدە
(وتی کاتێک لودۆڤیکا بەکوڵ ئەگریا لەتاو ئازار و هەوڵی زیاتری ئەدا تامناڵەکەی بێتە دەرەوە)

لودۆڤیکا: ئاااههه بەرگە ناگرم
(بەهاوارەوە وتی بەڵام چ هاوارێک پڕ لەئازار پڕ لەناخۆشی دکتۆرەکان خۆشبەختانە توانیان منداڵەکە بهێننە دەرەوە)

لودۆڤیکا: تکایە پێمی بدە
(بەئازارەوە وتی دکتۆرەکە ویستی پێی بدا بەڵام دەنگی پیاو خراپەکە ئەوی وەستاند)

سایمن: پێی مەدە کچەکەم ببەن بۆ ژوورێکیتر خێرا
(وتی و دکتۆرەکان بەترسەوە منداڵەکەیان برد لەوێ و لودۆڤیکا دووبارە دەستی کردەوە بەگریان)

لودۆڤیکا: تکات لێدەکەم لێت دەپاڕێمەوە تەنها یەکجار بالەباوەشی بگرم
(بەگریانەوە وتی و سایمن بەبزەوە لێی نزیک بوویەوە)

سایمن: چەند دڵخۆش دەبم کاتێک ئازار ئەچێژیت
(وتی و دەستی دا لەقژی لودۆڤیکا)

سایمن: خۆت ئامادە بکە بۆ شەوە ڕەشەکە
نیشانی باوکت ئەدەم کووشتنی برای من یانی چی
چۆن سەری براکەمی لەلاشەی جیاکردەوە منیش ئاوا
سەرت لەلاشەت جیائەکەمەوە و بۆ باوکتی ئەنێرمەوە
(وتی و قژی لودۆڤیکای بەتوندی گرت دواتر بەڕقەوە بەریدا و ڕۆشتە دەرەوە)

من زۆر بەبێ دەساڵاتی ئەگریم کەسم نییە
بەناو خێزانم هەیە
کچەکەشمیان برد

کەسێک منی وەستاند لەگریان

؟؟؟: هێی بچکۆل
(وتی و لودۆڤیکا سەیری کرد)

لودۆڤیکا: ئەنتۆنیۆ
(بەگریانەوە وتی و ئەنتۆنیۆ لەباوەشی کرد)
'ئەنتۆنیۆ هاوڕێی منداڵی لودۆڤیکایە بەڵام ٤ ساڵ لێی گەورەترە وە کوڕی مافیایێکی ئەمەریکیە'

ئەنتۆنیۆ: ششش مەگری من هاتووم تۆ ڕزگار بکەم
(وتی کاتێک جلی پاکەرەوەی پۆشی بوو و سایمن نایناسێ بۆیە چوونە ژوورەوەی سەخت نەبوو)

ئەنتۆنیۆ: وەرە سەر ئەم ئەرەبانەیە دەتشارمەوە تالێرە دەردەچین







'ئاوا بوو بەڵام سەرچەفێکی لەسەر بوو'

لودۆڤیکا: ئەی کچەکەم؟
(بەدڵپڕیەوە)

ئەنتۆنیۆ: بەڵێنت پێ دەدەم ئەویش لێرە ڕزگار دەکەم ئێستا وەرە
(وتی و لودۆڤیکا بەحاڵ هەڵسایەوە ئەنتۆنیۆ یارمەتی دا تاچوە سەر ئەرەبانەکە لودۆڤیکا چاوەکانی توند نوقاند لەتاو ئازار ئەنتۆنیۆ سەرچەفەکەی یایەوە بەسەروەی ئەرەبانەکەیا بەشێوەیەک کەکەس گومان نەکا هەنێکی شتی خستە سەر سەقفەکەی ئەرەبانەکە کەگومان لێکراو نەبێ واتا هەندێک پاککەرەوە)

ئەنتۆنیۆ منی بردە دەرەوەی ژوورەکە
زۆر ئەترسم ئەگەر ئاشکرا بین ئەنتۆنیۆش تیا ئەچێ
نامەوێ ئەنتۆنیۆ هیچی بەسەر بێت ئەو وەکو برا وایە بۆم

زۆر پێچوو مابزانم ئێمە لەدەرەوەی نەخۆشخانەین چونکە گوێم لەدەنگی باڵندەکانە ئەنتۆنیۆ سەرچەفەکەی لادا یارمەتی منیدا تاهەڵسمەوە
دیار بوو پشتەوە نەخۆشخانەیە ئێرە

ئەنتۆنیۆ: خێرا بابڕۆینەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەم
(بەپەلە ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکەی ئەنتۆنیۆ و ئەنتۆنیۆ ئۆتۆمبێلەکەی خستە کار)








(قاچی خستە سەر بەنزین و ڕۆشتن لەوێ)

'زۆر دوورکەوتنەوە'

لودۆڤیکا: ئەنتۆنیۆ بۆ کوێ ئەڕۆین؟
(کەمێک بەئازارەوە وتی)

ئەنتۆنیۆ: پێویستە تۆ بڕۆی لێرە بەڵام بەفڕۆکە نا بەشەمەندەفەر بڕۆیت باشترە

لودۆڤیکا: بەتەنها بڕۆم؟ ئەی منداڵەکەم؟
(بەخەمباری)

ئەنتۆنیۆ: تکایە لودۆڤیکا وامەکە ئازیزم من بەڵێنت پێ دەدەم ئەوت بۆ بهێنم بەڵام تۆ ئێستا پێویستە بڕۆیت بۆ سەلامەتیت پێویستە بڕۆیت کاتێک من ئەوم لەژێر دەستی ئەو سورەیە دەرهێنا خۆم و منداڵەکەش دێین بۆ لات (وتی و لودۆڤیکا بێدەنگی هەڵبژارد)

گەیشتینە شوێنی شەمەندەفەرەکان

ئەنتۆنیۆ: پلانم بۆ هەموو شتێک داناوە تەنها تۆ باش بەوە هەموو شتێک لەسەر براکەت

لودۆڤیکا: سوپاس کەهەیت ئەنتۆنیۆ ئەگەر تۆ نەبوویتایە من چیم بکردایە (وتی و ئەنتۆنیۆ ماچێکی کرد)

ئەنتۆیۆ: بادابەزین دەی کاتی ڕۆشتنە
(وتی و هەردووکیان دابەزین ڕۆشتنە شوێنی شەمەندەفەرەکان و شەمەندەفەرەکەیان گەیشت)







ئەنتۆنیۆ ماچێکی سەری لودۆڤیکای کرد






ئەنتۆنیۆ: فرانکم ناردۆتە ئەوێ ئەو بەباشی ئاگاداری تۆ دەبێ لەمیلان تامن دێم بۆ لات
(وتی و لودۆڤیکا سەری بەبەڵێ جوڵاند و ئەنتۆنیۆی لەباوەشکرد








(دوای کەمێک کۆتاییان بەباوەشەکە هێنا و لودۆڤیکا ڕۆشتە ناو شەمەندەفەرەکە بەدەستی ماڵئاوای بۆ ئەنتۆیۆ کرد کاتێک فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە شەمەندەفەرەکە دەستی کرد بەڕۆشتن)






'لودۆڤیکا سەری نابەجامەکەوە'








'بەهێمنی فرمێسکەکانی ئەڕشت'

لودۆڤیکا: یەشوە تکایە بامنداڵەکەم سەلامەت بێت
(بەهێواشی وتی و چاوەکانی داخست)

.

.

.

من دوو مانگە لەمیلانم لای فڕانک
ئەنتۆنیۆ مانگێک و ٢٣ ڕۆژە وڵامی هیچ پەیوەندیێک ناداتەوە
دوێنێ هەواڵی مردنی گەشتە دەستمان
ئەو بەهۆی منەوە مرد ڕۆشت تاکچەکەم بۆ بهێنێ
بەڵام نەیتوانی لەو دۆزەخە بێتە دەرەوە
باری دەروونیم تادێت خراپتر ئەبێ نەفرەت لەخۆم ئەکەم


......

لەدۆزەخی مافیاکان

دایەن: وەرە بامن پیاسەیەک بەتۆ بکەم بچکۆل
(بەبزەوە بەکچە بچووکەکەی وت کاتێک ئەو تەمەنی دوو مانگە و لەهیچ تێناگا هەڵی گرت و خستیە ناو ئارەبانە تایبەتیەکەی و بەرەو دەرەوەی ژوورەکەی برد)

جیمین: ئەنجلی بێلا بۆ کوێ ئەبەی؟
(مناڵە نۆ ساڵانەکە لەدایەنەکەی پرسی)

ئەنجلی: پیاسەیەکی پێ ئەکەم
(بەبزەوە وتی و جیمین سەری بەبەڵێ لەقاند)

ئەنجلی: ئەتەوێ بێیت؟

جیمین: بەڵێ (بەکیوتی)

ئەنجلی: دەی وەرە بابڕۆین

جیمین: پاپا سایمن توڕە نابێ؟

ئەنجلی: نا ئازیزم بۆ توڕە بێت
(وتی و ڕۆشتنە نزیکترین پاڕک لێیانەوە)

جیمین: ئەنجلی ئاسکرێمم بۆ ئەکڕی؟

ئەنجلی: باشە ئێستا دەگەڕێمەوە تۆ لەلای بێلابە
(وتی و جیمین سەری بەبەڵێ لەقاند ئەنجلی دوورکەوتەوە و جیمین شەقێکی لەسەری خۆیدا)

جیمین: خۆ نەیپرسی چ تامێک
(وتی و ڕایکردە لای ئەنجلی لەم کاتەدا پیاوێک لەوێ بوو کەعەرەب بوو و باری دەروونی جێگیر نەبوو بەڵام باوڕ ناکەن ملیۆنێری وڵاتەکەی بوو ڕۆشتە لای کچە بچووکەکە و بزەیەکی کرد)

پیاوەکە: کچەکەم تۆ لێرەیت؟ خۆ من ئەمزانی تۆ نەمردوویت چیدەکەیت لێرە بەتەنها وەرە بابڕۆینەوە ماڵەوە
(وتی و ئەرەبانەکەی پاڵدا)

ئەنجلی: جیمین وەرە بابڕۆینەوە لای بێلا بۆچی بەجێت هێشتوە
(جیمینی لەباوەشکردوو ڕۆشتنەوە ئەو شوێنەی لێی بوون بەڵام هیچ ئەرەبانەیەکی لەوێ نەبینی)

ئەنجلی: نەخێر من تیاچووم کوا بێلا
(بەترسەوە)

شەو..

سایمن: من پێم نەوتبووی کچەکەی من بەبێ پاسەوان نابەیتە دەرەوە؟
(بەتوڕەیەکی زۆرەوە)

ئەنجلی: ببورە گەورەم تکایە
(بەگریانەوە وتی)

سایمن: پاسەوان دەرخواردی سەگەکانمی بدەن

ئەنجلی: نا تکایە لێت دەپاڕێمەوە
(بەگریانەوە وتی و پاسەوانەکە بەزۆر بردی سایمن دەستی بەسەریەوە گرتبوو جۆنگکووک کەمێک بەترسەوە ڕۆشتە لای)

جۆنگکووک: پاپا خەمبار مەبە کچەکەت دەدۆزیتەوە
(وتی و سایمن جۆنگکووکی لەباوەشکرد و ئاماژەی بەئەوانیتریش کرد بڕۆنە لای جیمین و تایهیۆنگ ڕۆشتنە لای و لیلی بچووکیش خەوتووە ڕاستە سایمن مافیایە دڵ ڕەقە بەڵام بۆ کەسە نزیکەکانی نا زۆر نابێت ئەمانی هەڵگرتونەتەوە و زۆریشی خۆشدەوێن)

سایمن: هیوادارم



پیاوە نیوە ناتەواوەکە بێلای بردە وڵاتەکەی خۆی
و ناوی کردە ناوی کچە مردووەکەی خۆی

کچەکەی ئەو مردووە
هاوسەرەکەی ئەو پیاوە ئەقڵی تەواوە بەڵام ئەو دڵخۆش بوو بەوەی کچێکی هێناوە لەگەڵ خۆی سەرەڕای ئەوەی کچەکە هی ئەوان نییە!

ئەوان بوون بەخێزانێکی خۆشبەخت تائەو کاتەی پیاوەکە هاوسەرەکەی لەدەست دا بەڕوداوی هاتوو چۆ ئەوەش وایکرد بەتەواوی ببێتە کەسێکی ناتەواو و شێت
ئەوەی بۆ بێلا زۆر خراپ بوو ئەوە بوو
کەس نەبوو سۆز و خۆشەویستی پێبدا لەتەمەنی منداڵیدا
پیاوەکە مایە پووچ بوو بەڵام هەوڵیدەدا خۆی و بێلا بژیێنێ
ئەوە بەردەوام بوو تادوای مردنی!


END FLASH BACK






CUT





LOVE YOU ❣️

JE T'AIME ❣️



.

Continua a leggere

Ti piacerà anche

6.2K 1.1K 25
"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمها...
19.6K 2.4K 9
2/6/2023 بردنی هەر بیرۆکەیەک لێی قەدەغەیە.
3.9K 229 7
One promise that Holds a vampire down while the other can't seem to keep his.
3.3K 358 8
هیچ نالێم وەرن پارت بخوێنەوە